زەبوورەکان 15 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 15:1-5

زەبووری 15

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟

کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟

2ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و

ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،

لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و

3بە زمانی بوختان ناکات،

کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و

هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،

4کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران

بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،

کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،

ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،

5کە پارە بە سوود نادات و

بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.

ئەوەی ئەم شتانە بکات،

هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.