زەبوورەکان 14 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 14:1-7

زەبووری 14

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1گێل14‏:1 لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏ لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»

ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،

کەس نییە چاکە بکات.

2یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،

تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،

کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.

3هەموو ڕوویان وەرگێڕا،

هەموو گەندەڵ بوون،

کەس نییە چاکە بکات،

تەنانەت یەکێکیش نییە.

4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟

ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و

ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.

5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،

چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.

6ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،

بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.

7با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە14‏:7 مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ.‏ دەربکەوێت!

کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،

با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!