زەبوورەکان 137 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 137:1-9

زەبووری 137

1لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،

هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.

2بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی

قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،

3چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،

چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:

«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»

4چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین

لە خاکێکی بێگانە؟

5ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،

با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.

6با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،

ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.

7ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت137‏:7 بابلییەکان لە ساڵی 587 پ. ز. بە یارمەتی ئەدۆمییەکان ئۆرشەلیمیان داگیر کرد.‏ نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،

کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»

8ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،

دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،

وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!

9دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و

بە تاشەبەردیاندا دەدات!