زەبوورەکان 136 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 136:1-26

زەبووری 136

هەلیلویا!

1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

2ستایشی خودای خودایان بکەن،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

3ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

4بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

5ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

6ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

7ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

8خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

9مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

10بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا136‏:10 مەبەستی لە لەناوبردنی نۆبەرەکانی میسرە، بڕوانە دەرچوون بەشی 11.‏

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

11ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

12بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

13بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

14ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

15فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

16بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

17ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

18ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

19سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

20عۆگی پاشای باشان،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

21خاکەکەیانی کرد بە میرات،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

22بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

23بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

24ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

25ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

26ستایشی خودای ئاسمان بکەن،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.