زەبوورەکان 135 – KSS & NVI-PT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 135:1-21

زەبووری 135

1هەلیلویا!

ستایشی ناوی یەزدان بکەن،

ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،

2ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون،

لە حەوشەی ماڵی خودامان.

3ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە،

مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە،

4چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و

ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی.

5من دەزانم یەزدان مەزنە،

پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.

6یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،

لە ئاسمان و لەسەر زەوی،

لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان.

7لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە،

بروسکە بۆ باران دروستدەکات و

لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت.

8ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد،

لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ.

9ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد،

لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی.

10ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و

پاشا بە تواناکانی کوشت.

11سیحۆنی135‏:11 سیحۆن، یەکێک بوو لە پاشاکانی ئەمۆرییەکان، ویستی بەرەنگاری جولەکەکان بێتەوە و ڕێی پێنەدان بەناو خاکەکەیدا تێبپەڕن، کاتێک بەڕێوە بوون بەرەو خاکی کەنعان. جا خۆی و سوپاکەی تێکشکان. بڕوانە ژمارە 21‏:21‏-29.‏ پاشای ئەمۆرییەکان و

عۆگی135‏:11 عۆگ، پاشای باشان بوو، بە هەمان دەردی سیحۆن چوو. بڕوانە ژمارە 21‏:31‏-35.‏ پاشای باشان و

هەموو پاشاکانی کەنعان

12خاکەکەیانی کردە میرات،

میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی.

13ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە،

ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە،

14چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت،

میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی.

15بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون،

دەستکردی مرۆڤن.

16دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،

چاویان هەیە، بەڵام نابینن،

17گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،

هەناسە لە دەمیان نییە.

18دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،

هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.

19ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن!

ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن!

20ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن!

ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن!

21ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن،

بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.

هەلیلویا!

Nova Versão Internacional

Salmos 135:1-21

Salmo 135

1Aleluia!

Louvem o nome do Senhor;

louvem-no, servos do Senhor,

2vocês, que servem na casa do Senhor,

nos pátios da casa de nosso Deus.

3Louvem o Senhor, pois o Senhor é bom;

cantem louvores ao seu nome, pois é nome amável.

4Porque o Senhor escolheu Jacó;

a Israel, como seu tesouro pessoal.

5Na verdade, sei que o Senhor é grande,

que o nosso Soberano é maior do que todos os deuses.

6O Senhor faz tudo o que lhe agrada,

nos céus e na terra,

nos mares e em todas as suas profundezas.

7Ele traz as nuvens desde os confins da terra;

envia os relâmpagos que acompanham a chuva

e faz que o vento saia dos seus depósitos.

8Foi ele que matou os primogênitos do Egito,

tanto dos homens como dos animais.

9Ele realizou em pleno Egito sinais e maravilhas,

contra o faraó e todos os seus conselheiros.

10Foi ele que feriu muitas nações

e matou reis poderosos:

11Seom, rei dos amorreus,

Ogue, rei de Basã,

e todos os reinos de Canaã;

12e deu a terra deles como herança,

como herança a Israel, o seu povo.

13O teu nome, Senhor, permanece para sempre,

a tua fama, Senhor, por todas as gerações!

14O Senhor defenderá o seu povo

e terá compaixão dos seus servos.

15Os ídolos das nações não passam de prata e ouro,

feitos por mãos humanas.

16Têm boca, mas não podem falar;

olhos, mas não podem ver;

17têm ouvidos, mas não podem escutar

nem há respiração em sua boca.

18Tornem-se135.18 Ou São como eles aqueles que os fazem

e todos os que neles confiam.

19Bendigam o Senhor, ó israelitas!

Bendigam o Senhor, ó sacerdotes!

20Bendigam o Senhor, ó levitas!

Bendigam o Senhor os que temem o Senhor!

21Bendito seja o Senhor desde Sião,

aquele que habita em Jerusalém.

Aleluia!