زەبوورەکان 132 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 132:1-18

زەبووری 132

گۆرانی گەشتیاران.

1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی

بەبیر خۆت بهێنەوە.

2ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،

نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:

3«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،

نەچمە ناو نوێنەکەم،

4خەو نەدەم بە چاوەکانم،

پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،

5هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،

نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»

6ئەوەتا لە ئەفراتە132‏:6 ئەفراتە ناوی پێشتری شاری بێت‌لەحم بووە.‏ هەواڵی ئەومان بیست،

لەناو کێڵگەکانی یاعەر132‏:6 یاعەر، مەبەست قیریەت یەعاریمە دەکەوێتە نزیکەی دووری 14 کیلۆمەتر لە بێت‌شەمەش، بڕوانە یەکەم ساموئێل 6‏:17‏-21.‏ دۆزیمانەوە:

7«با بچینە نشینگەکەی،

با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.

8ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،

خۆت و سندوقی هێزت132‏:8 مەبەست سندوقی پەیمانە، بڕوانە دەرچوون 25‏:10‏-22 و یەکەم ساموئێل 4‏:11‏–6‏:21.‏.

9با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،

خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»

10لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،

دەستنیشانکراوەکەت132‏:10 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ ڕەت مەکەرەوە.

11یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و

هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:

«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.

12ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،

هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،

ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە

لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»

13لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و

حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.

14«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،

لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!

15بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،

هەژارەکانی تێر نان دەکەم.

16ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،

خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.

17«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،

چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم132‏:17 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ ئامادە دەکەم.

18شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،

بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»