زەبوورەکان 127 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 127:1-5

زەبووری 127

گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.

1ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،

وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.

ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،

پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.

2بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،

خواردنی نانی ڕەنجکێشی،

چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.

3بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،

پاداشتی بەری سکن.

4وەک تیری دەستی پاڵەوان،

ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.

5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،

شەرمەزار نابێت کە لە دادگا127‏:5 عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت.‏ لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.