زەبوورەکان 122 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 122:1-9

زەبووری 122

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

1شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،

«با بچینە ماڵی یەزدان.»

2ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان

لە دەروازەکانت ڕادەوەستن.

3ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،

وەک شارێکی یەکگرتوو.

4لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،

هۆزەکانی یەزدان،

بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن

بەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.

5لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،

تەختەکانی بنەماڵەی داود.

6داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:

«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.

7با ئاشتی لە شووراکانت بێت،

ئاسایش لە قەڵاکانت.»

8لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم

داوای ئاشتیت بۆ دەکەم.

9لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،

بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.