زەبوورەکان 121 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 121:1-8

زەبووری 121

گۆرانی گەشتیاران.

1چاوم بەرەو چیاکان121‏:1 مەبەستی چیاکانی دەوری ئۆرشەلیمە.‏ هەڵدەبڕم،

یارمەتی من لەکوێوە دێت؟

2یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،

دروستکەری ئاسمان و زەوی.

3لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،

ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.

4بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت

خەواڵوو نابێت و نانوێت.

5یەزدان پارێزگاری تۆیە،

یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،

6نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،

نە مانگ بە شەو.

7یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،

گیانت دەپارێزێت.

8یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،

لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.