زەبوورەکان 120 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 120:1-7

زەبووری 120

گۆرانی گەشتیاران.

1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و

بە دەنگمەوە هات.

2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە

لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.

3چیت پێدەدرێت،

چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟

4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،

لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!

5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم120‏:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏،

کە لە خێوەتەکانی قێدار120‏:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏ نیشتەجێم.

6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا

لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.

7من ئاشتیخوازم،

بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.