زەبوورەکان 110 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 110:1-7

زەبووری 110

زەبوورێکی داود.

1یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:

«لە دەستەڕاستم دابنیشە،

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ110‏:1 پاشا بەهۆی ئەوەی کورسییەکەی بەرزتر بووە، تەختەیەک لەژێر پێی بووە، پاشا وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشاوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏ بۆ پێیەکانت.»

2یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،

لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.

3گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،

بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،

تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.

4یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:

«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق110‏:4 باڵاترین کاهینە لەلای خودای گەورە. بڕوانە پەیدابوون 14‏:18‏.‏

5خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،

لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.

6لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،

سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.

7پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،

لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.