زەبوورەکان 109 – KSS & NRT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 109:1-31

زەبووری 109

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم،

بێدەنگ مەبە،

2چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە،

بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن.

3بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم،

بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن.

4لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن،

بەڵام من نوێژم کردووە.

5لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن،

ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم.

6بەدکارێکی لەسەر دابنێ،

با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت.

7با لە دادگایی تاوانبار بکرێت،

با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت.

8با ڕۆژگاری کورت بێت،

یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت!

9با کوڕەکانی هەتیو بن،

ژنی بێوەژن بێت.

10با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن،

لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن.

11با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات،

بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن.

12با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات،

کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت!

13با نەوەکانی ببڕێتەوە،

ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە!

14با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان،

با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە!

15با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن

هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە!

16لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت،

بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە.

17حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو،

با بۆی بێت!

دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن،

با لێی دووربکەوێتەوە!

18نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو،

وەک ئاو چووە ناو لەشی،

وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی.

19با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە،

هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت!

20با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم،

ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن.

21بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار،

لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە،

دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە.

22لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم،

دڵم لە ناخمدا بریندارە.

23وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم،

وەک کوللە هەڵدەوەرێم.

24ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن،

لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری.

25بووم بە سووکایەتی بۆیان،

دەمبینن سەر بادەدەن.

26ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە،

بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە.

27با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە،

ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە.

28ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت،

هەستان و شەرمەزار بوون،

بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو.

29با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر،

با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن.

30بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم،

لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم،

31چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت،

بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن.

New Russian Translation

Псалтирь 109:1-7

Псалом 109

1Псалом Давида109:1 Этот псалом является пророчеством об Иисусе Христе (Мат. 22:41-46; Деян. 2:34-36; Евр. 5:5-10). Многие толкователи считают, что эта песнь изначально использовалась во время коронации израильских царей..

Сказал Господь109:1 Евр.: «ЙГВГ». Господу моему109:1 Господу моему – евр.: «Адони».:

«Сядь по правую руку от Меня,

пока Я не повергну врагов Твоих

к ногам Твоим».

2Жезл Твоей силы пошлет Господь с Сиона:

правь среди Твоих врагов!

3В тот день Твой народ добровольно

пойдет за Тобой на битву,

облаченный в святые одеяния.

Твоя сила будет обновляться

каждый день, как утренняя роса.

4Поклялся Господь

и не откажется:

«Ты – священник навеки по чину Мелхиседека»109:4 См. Быт. 14:17-20..

5Владыка109:5 Евр.: «Адонай» по правую руку от Тебя;

Он сразит царей в день Своего гнева.

6Будет судить народы, покроет поле боя их трупами,

сокрушит головы по всей земле.

7Он будет на пути пить из потока

и потому вознесет голову.