زەبووری 100
زەبوورێکی ستایش.
1ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،
2بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن،
بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.
3بزانن کە یەزدان خودایە،
ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین،
ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.
4بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی100:4 مەبەست لێی چوونە ناو پەرستگای خودایە دەم بە سوپاس و ستایشەوە.،
بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،
سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،
5چونکە یەزدان چاکە و
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،
دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.