دەرچوون 6 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 6:1-30

1یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئێستا دەبینیت چی بە فیرعەون دەکەم، بە دەستێکی بەهێز ناچاری دەکەم بەڕەڵایان بکات، ناچاری دەکەم لە خاکی خۆی دەریانبکات.»

2هەروەها خودا لەگەڵ موسا دوا و پێی فەرموو: «من یەزدانم، 3بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب وەک ”خودای هەرە بەتوانا“ دەرکەوتم، بەڵام بە ناوی خۆم کە ”یەزدان“ە6‏:3 عیبری: یەهوا‏.‏ لەلای ئەوان خۆمم نەناساند. 4هەروەها پەیمانی خۆمم لەگەڵیان چەسپاند، کە خاکی کەنعانیان بدەمێ، خاکی نامۆییان کە تێیدا نامۆ بوون. 5هەروەها گوێم لە ناڵەی نەوەی ئیسرائیل بوو، ئەوانەی میسرییەکان کۆیلایەتییان پێ دەکەن، منیش پەیوەستم بە پەیمانەکەی خۆم.

6«بۆیە بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”من یەزدانم، لەژێر بارگرانی میسرییەکان دەرتاندەهێنم، لە کۆیلایەتی ئەوان فریاتان دەکەوم و بە دەستێکی بەهێز و دادپەروەرییەکی مەزن دەتانکڕمەوە. 7هەروەها دەتانکەم بە گەلی خۆم و دەبمە خودای ئێوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم ئەوەی لەژێر بارگرانی میسرییەکان دەرتاندەهێنێت. 8دەشتانبەم بۆ ئەو خاکەی سوێندم خوارد بیدەمە ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، وەک میرات دەیدەمە ئێوە، من یەزدانم.“»

9موسا بەم شێوەیە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل قسەی کرد، بەڵام گوێیان لێ نەگرت، لەبەر بێ ورەیی و کۆیلایەتی سەخت.

10ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: 11«بڕۆ و بە فیرعەونی پاشای میسر بڵێ، با ڕێ بە نەوەی ئیسرائیل بدات خاکەکەی بەجێبهێڵن.»

12بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەگەر نەوەی ئیسرائیل گوێم لێ نەگرن، ئیتر چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت، کە من زمانم بەستراوە؟»6‏:12 زمانم بەستراوە: عیبری لێوەکانم خەتەنەنەکراون، لێرە و لە ئایەتی 30.‏

تۆماری ڕەچەڵەکی موسا و هارون

13یەزدان سەبارەت بە نەوەی ئیسرائیل و فیرعەونی پاشای میسر لەگەڵ موسا و هارون دوا و فەرمانی پێدان نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر ببەنە دەرەوە.

14ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکانیانن:

نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە،

حەنۆک و پەڵو و حەسرۆن و کەرمی،

لەمانیشەوە خێڵەکانی ڕەئوبێن دروستبوون.

15نەوەی شیمۆنیش

یەموئێل و یامین و ئۆهەد و یاکین چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو،

لەمانیشەوە خێڵەکانی شیمۆن دروستبوون.

16ئەمانەش ناوەکانی نەوەی لێڤین بەگوێرەی لەدایکبوونیان:

گێرشۆن و قەهات و مەراری.

تەمەنی لێڤیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.

17کوڕانی گێرشۆن،

لیبنی و شیمعی بەگوێرەی خێڵەکانیان.

18نەوەی قەهاتیش،

عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل.

تەمەنی قەهاتیش سەد و سی و سێ ساڵ بوو.

19کوڕانی مەراریش،

مەحلی و موشی.

ئەمانەش خێڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی نەوەکانیان.

20عەمرام یۆخەڤەدی خوشکی باوکی بۆ خۆی خواست. ئەویش هارون و موسای لێ بوو.

تەمەنی عەمرامیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.

21نەوەی یەسهاریش:

قۆرەح و نەفەگ و زکری.

22نەوەی عوزیێلیش:

میشائیل و ئەلسافان و سیتری.

23هارونیش ئەلیشەڤەعی کچی عەمینادابی خوشکی نەحشۆنی خواست، ئەویش ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتاماری بوو.

24نەوەی قۆرەحیش:

ئەسسیر و ئەلقانە و ئەبیئاساف.

ئەمانەش خێڵەکانی قۆرەحییەکانە.

25ئەلعازاری کوڕی هارونیش یەکێکی لە کچانی پووتیێل خواست، ئەویش فینەحاسی بوو.

ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی خێڵەکانیان.

26ئەمانە هارون و موسان کە یەزدان پێی فەرموون: «نەوەی ئیسرائیل لەسەر شێوەی لەشکرەکانیان6‏:26 بەشەکانی گەل کە بریتی بوون لە هۆزەکان، لە دەشتودەر بوونە لەشکر.‏ لە خاکی میسر دەربهێنن.» 27ئەوان بوون لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر دوان بۆ دەرهێنانی نەوەی ئیسرائیل لە میسر، موسا و هارون بوون.

هارون دەبێتە قسەکەری موسا

28ئەوە بوو ئەو ڕۆژەی یەزدان لە خاکی میسر لەگەڵ موسا دوا، 29یەزدان پێی فەرموو: «من یەزدانم، لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر بدوێ سەبارەت بە هەموو ئەوەی پێت دەڵێم.»

30بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەوەتا من زمانم بەستراوە، چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت؟»