1یەزدان بە موسای فەرموو: «لێرە بڕۆ، خۆت و ئەو گەلەی لە خاکی میسرەوە هێناتە دەرەوە، بڕۆنە ئەو خاکەی سوێندم بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب خوارد و فەرمووم: ”دەیدەمە نەوەکەت.“ 2فریشتەیەکیش لەپێشتەوە دەنێرم و کەنعانی و ئەمۆری و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان ڕادەماڵم. 3بۆ خاکێک کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، بەڵام من لەناوەندت سەرناکەوم، چونکە تۆ گەلێکی کەللەڕەقیت و نەوەک لە ڕێگا کۆتاییت پێ بهێنم.»
4کاتێک گەل گوێیان لەم هەواڵە ناخۆشانە بوو، شینیان گێڕا و کەس خۆی نەڕازاندەوە. 5یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”ئێوە گەلێکی کەللەڕەقن، ئەگەر تەنها بۆ ساتێک سەرکەومە ناوتان، کۆتاییتان پێ دەهێنم. ئێستاش جوانکارییەکەت دابکەنە و دەزانم چیت پێ دەکەم.“» 6ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە کێوی حۆرێڤ بابەتەکانی جوانکارییان لە خۆیان کردەوە.
چادری چاوپێکەوتنی موسا
7موساش چادرێکی دەهێنا و لە دەرەوەی ئۆردوگاکە، دوور لە ئۆردوگاکە هەڵیدەدا و ناوی لێنابوو «چادری چاوپێکەوتن»33:7 چادرێکی بچووک بووە پێش دروستکردنی چادری پەرستن، لەوێ موسا ڕاوێژی لەگەڵ خودا دەکرد لەسەر هەر بابەتێک.. هەرکەسێک داوای ڕاوێژی لە یەزدان دەکرد، دەچوو بۆ ئەم چادرەی چاوپێکەوتن، ئەوەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بوو. 8هەروەها هەر کاتێک موسا بۆ چادرەکە دەڕۆیشت، هەموو گەل هەڵدەستان و هەریەکە لە دەروازەی چادرەکەی خۆی ڕادەوەستا، دەیڕوانییە دوای موسا هەتا دەچووە ناو چادرەکەوە. 9کاتێک موسا دەچووە ناو چادرەکە ستوونێکی هەور دادەبەزی و لەبەر دەروازەی چادرەکە ڕادەوەستا، ئینجا یەزدان لەگەڵ موسا دەدوا. 10گەلیش هەموویان ستوونی هەورەکەیان دەبینی لەبەر دەروازەی چادرەکە ڕاوەستاوە، هەموو گەل هەڵدەستان و کڕنۆشیان دەبرد، هەریەکە و لەبەر دەروازەی چادرەکەی خۆی. 11یەزدانیش ڕووبەڕوو لەگەڵ موسا دەدوا، هەروەک یەکێک لەگەڵ برادەرەکەی بدوێت. کاتێکیش موسا دەگەڕایەوە ئۆردوگاکە، گەنجە خزمەتکارەکەی کە یەشوعی کوڕی نون بوو لەناو چادرەکە دەرنەدەچوو.
موسا و شکۆمەندی یەزدان
12موسا بە یەزدانی گوت: «بڕوانە، تۆ بە منت فەرموو: ”ئەم گەلە سەربخە،“ بەڵام تۆ پێت نەناساندم کە کێ لەگەڵم دەنێریت، هەروەها تۆ فەرمووت: ”دەتناسم و ناویشت دەزانم و پەسەندیت لەبەرچاوم.“ 13ئێستاش ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بتناسم، هەتا لەبەرچاوت پەسەند بم. هەروەها لە بیرت بێت کە ئەم نەتەوەیە گەلی خۆتە.»
14یەزدان فەرمووی: «من خۆم لەگەڵت دەبم و دەتحەسێنمەوە.»
15موساش پێی گوت: «ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەبیت و لەگەڵمان نەڕۆیت، لێرەوە سەرمان مەخە. 16بە چیش دەزانرێت کە من و گەلەکەت لەبەرچاوت پەسەندین، ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەڕۆیشتبیت؟ بەمە لە هەموو گەلانی سەر ڕووی زەوی جیا دەکرێینەوە.»
17یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەروەها ئەم شتەش دەکەم کە باست کرد، چونکە لەبەرچاوم پەسەند بوویت و بە ناوت تۆم ناسی.»
18ئینجا موسا گوتی: «شکۆمەندی خۆتم پیشان بدە.»
19ئەویش فەرمووی: «هەموو چاکیم لەپێشت تێدەپەڕێنم. من کە ناوم یەزدانە، لەبەردەمی تۆ ناوی خۆم ڕادەگەیەنم. میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.»33:19 وەک ئەوەی خودا بە موسا بفەرموێت: (بە ویستی خۆمە لەگەڵ کێ بمەوێت، لەگەڵی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم.) بڕوانە ڕۆما 9:15. 20هەروەها فەرمووی: «ناتوانیت ڕووم ببینیت، چونکە هیچ مرۆڤێک نییە بمبینێت و بژیێت.»
21هەروەها یەزدان فەرمووی: «ئەوەتا شوێنێکم هەیە و لەسەر ئەو تاشەبەردە بوەستە. 22کاتێک شکۆمەندیم تێدەپەڕێت، ئەوا دەتخەمە کەلێنێکی بەردەکە و هەتا تێدەپەڕم بە دەستم داتدەپۆشم، 23دواتر دەستم هەڵدەگرم و تۆ لە دواوە دەمبینیت، بەڵام ڕووم نابینرێت.»
1耶和華對摩西說:「我曾向亞伯拉罕、以撒和雅各起誓,應許把迦南賜給他們的後代。現在你和你從埃及領出來的百姓要動身去那裡。 2我必差遣天使走在你們前面,趕出當地的迦南人、亞摩利人、赫人、比利洗人、希未人和耶布斯人, 3帶你們進入那奶蜜之鄉。但我不會跟你們一起去,免得我在途中就把你們滅絕了,因為你們是頑固不化的百姓。」
4百姓聽見這壞消息,都非常哀傷,不再佩戴飾物了。 5耶和華對摩西說:「你去向以色列百姓宣佈,『你們這些頑固不化的人,我就是跟你們在一起待一刻,都恐怕會滅絕你們。現在你們要摘下自己身上的飾物,我再決定怎樣處置你們。』」 6因此,以色列百姓從何烈山開始就不再佩戴飾物了。
耶和華的會幕
7摩西通常把帳幕支搭在營外離百姓較遠的地方,摩西稱帳幕為會幕。凡求問耶和華的,都會去那裡。 8當摩西離營去會幕的時候,百姓就都一同起來,各人站在自己的帳篷門口目送摩西走進會幕。 9摩西進入會幕後,便有雲柱降下來,停在會幕門口,耶和華就跟摩西說話。 10每當百姓看見這景象,他們都站在自己的帳篷門口敬拜耶和華。 11在會幕內,耶和華跟摩西面對面說話,好像兩個朋友談話一樣。然後,摩西返回營中,但他的年輕助手、嫩的兒子約書亞仍然留在會幕。
耶和華的榮耀
12摩西對耶和華說:「你吩咐我帶領這些百姓,卻沒有告訴我你將要派誰與我同去,只說,『我憑名字認識你,你在我面前蒙了恩。』 13我若已經在你面前蒙恩,就求你把你的道路指示我,好讓我認識你,繼續在你面前蒙恩。求你顧念這些百姓是你的子民。」 14耶和華回答他說:「我必親自與你同去,使你平安穩妥。」 15摩西說:「你若不與我們同去,就不要讓我們離開這裡。 16你若不與我們同去,誰會知道我和你的子民在你面前蒙了恩呢?豈不是因為你的同在才使我們不同於地上其他民族嗎?」
17耶和華回答說:「我答應你的請求,因為你在我面前蒙了恩,我憑名字認識你。」 18摩西說:「求你向我彰顯你的榮耀。」 19耶和華說:「我必叫你看見我一切的美善,我要在你面前宣告我的名——耶和華,我要恩待誰就恩待誰,我要憐憫誰就憐憫誰。 20但你不能看我的臉,因為凡看見的,都不能存活。 21你要站在我旁邊的磐石上, 22我的榮耀經過你面前的時候,我會先把你安置在石縫裡,用我的手遮掩你,直到我從你面前走過。 23然後我會收回我的手,你就可以看見我的背,但看不到我的臉。」