دەرچوون 32 – KSS & PCB

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 32:1-35

گوێرەکەی زێڕین

1کاتێک گەل بینی موسا دواکەوت لە هاتنە خوارەوە لە کێوەکە، لەسەر هارون کۆبوونەوە و پێیان گوت: «وەرە! چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە لەپێشمانەوە بڕۆن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.»

2هارونیش وەڵامی دانەوە: «ئەو گوارە زێڕانەی لە گوێی ژن و کوڕ و کچەکانتانە لێی بکەنەوە و بۆ منی بهێنن.» 3جا هەموو گەل ئەو گوارانەی لە گوێیان بوون لێیان کردنەوە و بۆ هارونیان هێنا. 4ئەویش لە دەستیانی وەرگرت و بە قاڵب شێوەی گوێرەکەیەکی داڕشت و بە قەڵەم و چەکوش ڕێکیخست، ئینجا گوتیان: «ئەی ئیسرائیل، ئەمە خوداوەندەکەتانە، ئەوەی ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا.»

5کاتێک هارون ئەمەی بینی، قوربانگایەکی لەپێش گوێرەکەکە دروستکرد، بانگەوازی دا و گوتی: «بەیانی جەژنە بۆ یەزدان.» 6ئینجا بەیانی زوو هەستان و قوربانی سووتاندنیان سەرخست و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد، ئینجا گەل بۆ خواردن و خواردنەوە دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هەستانەوە.

7جا یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ خوارەوە، چونکە گەلەکەت گەندەڵ بوو، ئەوەی لە خاکی میسرەوە هێناتە دەرەوە. 8زوو لایاندا لەو ڕێگایەی کە فەرمانم پێکردن، گوێرەکەیەکی لەقاڵبدراویان بۆ خۆیان دروستکردووە و کڕنۆشی بۆ دەبەن و قوربانی بۆ سەر دەبڕن و دەڵێن: ”ئەی ئیسرائیل، ئەمە خوداوەندەکەتانە، ئەوەی ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا.“»

9هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «تەماشای ئەم گەلەم کرد، ئەوان گەلێکی کەللەڕەقن. 10ئێستاش لێمگەڕێ با تووڕەییم بەسەریاندا بێتە جۆش و کۆتاییان پێ بهێنم، تۆش دەکەمە گەلێکی مەزن.»

11بەڵام موسا لە یەزدانی پەروەردگاری خۆی پاڕایەوە و گوتی: «یەزدان، بۆچی تووڕەییت بەسەر گەلەکەتدا دێتە جۆش، کە لە خاکی میسرەوە بە توانایەکی مەزن و دەستێکی بەهێزەوە دەرتهێنا؟ 12بۆچی میسرییەکان بڵێن: ”بە نیازخراپی دەریهێنان هەتا لە کێوەکان بیانکوژێت و لەسەر ڕووی زەوی نەیانهێڵێت؟“ جۆشی تووڕەییت دابمرکێنەوە و ئەو سزایە ڕەت بکەرەوە کە فەرمووت بەسەر گەلەکەتدا دەیسەپێنیت. 13ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی خزمەتکارانت بەبیر بێتەوە کە بە گیانی خۆت سوێندت بۆیان خوارد و پێت فەرموون، ”نەوەکانتان زۆر دەکەم وەک ئەستێرەکانی ئاسمان و هەموو ئەم خاکەش کە باسم کرد، دەیدەمە نەوەکانتان و دەبێتە موڵکیان بۆ هەتاهەتایە.“» 14ئینجا یەزدان پاشگەز بووەوە لەو کارەساتەی فەرمووی، کە ویستی بە گەلەکەی بکات.

15موسا ڕووی وەرگێڕا و لە کێوەکە هاتە خوارەوە، دوو تەختەکەی پەیمانیشی لە دەست بوو، ئەو تەختانەی لە هەردوو ڕووەکەی نووسرابوون، لەم لاو لەو لاوە نووسرابوون. 16تەختەکان دەستکردی خودان و نووسینەکەش نووسینی خودایە لەسەر تەختەکان نەخشێنراوە.

17کاتێک یەشوع گوێی لە دەنگی گەل بوو کە هاواریان دەکرد، بە موسای گوت: «دەنگی جەنگە لە ئۆردوگاکە!»

18ئەویش گوتی:

«نە دەنگی هاواری سەرکەوتنە،

نە دەنگی هاواری دۆڕاندنە،

بەڵکو دەنگی گۆرانییە، ئەوەی گوێم لێیە.»

19ئەوە بوو کاتێک لە ئۆردوگاکە نزیک کەوتەوە، چاوی بە گوێرەکە و سەما کەوت، تووڕەیی موسا جۆشا و هەردوو تەختەکەی لە دەستیەوە فڕێدا و لە خوار کێوەکە شکاندنی. 20هەروەها ئەو گوێرەکەیەی دروستیان کردبوو بردی و سووتاندی، هاڕی هەتا بووە تۆز، بەسەر ئاوەکەدا بەبای کرد و ئاوەکەی بە نەوەی ئیسرائیل خواردەوە.

21موسا بە هارونی گوت: «ئەم گەلە چییان لێکردوویت هەتا ئەو گوناهە گەورەیەیان بەسەربهێنیت؟»

22هارونیش گوتی: «با تووڕەیی گەورەم نەجۆشێت، خۆت دەزانیت چۆن دڵی ئەم گەلە مەیلی خراپەکاری هەیە. 23پێیان گوتم: ”چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە لەپێشمانەوە بڕۆن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا، نازانین چی لێهات.“ 24منیش پێم گوتن: ”کێ زێڕی پێوەیە با لێی بکاتەوە و بمداتێ.“ ئینجا فڕێمدایە ناو ئاگر و ئەم گوێرەکەیەی لێ دەرچوو!»

25موسا بینی گەل بەڕەڵا کراوە، چونکە هارون بەڕەڵای کردبوون هەتا ببنە گاڵتەجاڕ لەنێو بەرهەڵستکارانیان. 26ئینجا موسا لە دەروازەی ئۆردوگاکە وەستا و گوتی: «کێ بۆ یەزدانە با بێتە لام.» ئیتر هەموو نەوەی لێڤی لێی کۆبوونەوە.

27ئەویش پێی گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”با هەریەکە شمشێرەکەی لە لاڕانییەوە ببەستێت، دەروازە بە دەروازە بە ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و بگەڕێنەوە، با هەریەکە بکوژێت، جا برای بێت یان هاوڕێ یان دراوسێ.“» 28نەوەی لێڤیش بەم جۆرەیان کرد، هەروەک موسا گوتی، ئەو ڕۆژە نزیکەی سێ هەزار پیاو لە گەل کەوتن. 29موسا گوتی: «ئەمڕۆ ئێوە تەرخان کراون بۆ یەزدان، لەبەر ئەوەی ئێوە لە دژی کوڕ و براکانتان بوون، ئیتر ئەمڕۆ بەرەکەتداری کردن.»

30ئەوە بوو بۆ بەیانی موسا بە گەلی گوت: «ئێوە گوناهێکی گەورەتان کردووە، بەڵام ئێستا سەردەکەوم بۆ لای یەزدان، بەڵکو کەفارەتی گوناهەکەتان بکەم.»

31ئیتر موسا گەڕایەوە لای یەزدان و گوتی: «ئای کە ئەم گەلە گوناهێکی گەورەی کرد و خوداوەندی زێڕینیان بۆ خۆیان دروستکرد، 32بەڵام ئێستا لە گوناهیان خۆشبە، ئەگەر نا، لە پەڕتووکەکەی خۆت بمسڕەوە کە نووسیوتە.»

33یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەوەی گوناهی سەبارەت بە من کردبێت لە پەڕتووکی خۆم دەیسڕمەوە. 34ئێستاش بڕۆ پێشڕەوی گەل بکە بۆ ئەو شوێنەی پێم گوتیت، فریشتەکەم وا لەپێشت دەڕوات، بەڵام کاتێک ڕۆژی سزادان هات، لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدەم.»

35ئیتر یەزدان گەلی تووشی دەرد کرد لەسەر ئەوەی لەگەڵ گوێرەکەکە کردیان کە هارون دروستی کردبوو.

Persian Contemporary Bible

خروج 32:1-35

گوسالهٔ طلايی

(تثنيه 9‏:6‏-29)

1وقتی بازگشت موسی از كوه سينا به طول انجاميد، مردم نزد هارون جمع شده، گفتند: «برخيز و برای ما خدايی بساز تا ما را هدايت كند، چون نمی‌دانيم بر سر موسی كه ما را از مصر بيرون آورد، چه آمده است.»

2‏-3هارون گفت: «گوشواره‌های طلا را كه در گوشهای زنان و دختران و پسران شماست پيش من بياوريد.» بنابراين، قوم گوشواره‌های طلای خود را به هارون دادند. 4هارون نيز گوشواره‌های طلا را گرفت و آنها را ذوب كرده، در قالبی كه ساخته بود، ريخت و مجسمه‌ای به شكل گوساله ساخت. قوم اسرائيل وقتی گوساله را ديدند فرياد برآوردند: «ای بنی‌اسرائيل، اين همان خدايی است كه شما را از مصر بيرون آورد.»

5هارون با ديدن اين صحنه، يک قربانگاه نيز جلو آن گوساله ساخت و گفت: «فردا برای خداوند جشن می‌گيريم.»

6روز بعد، صبح زود، وقتی مردم برخاستند، پيش آن گوساله قربانیهای سوختنی و قربانیهای سلامتی تقديم نمودند. آنگاه نشسته، خوردند و نوشيدند و دست به كارهای شرم‌آور زدند.

7خداوند به موسی فرمود: «بشتاب و به پايين برو، چون قوم تو كه آنها را از مصر بيرون آوردی، فاسد شده‌اند. 8آنها به همين زودی احكام مرا فراموش كرده و منحرف گشته‌اند و برای خود گوساله‌ای ساخته، آن را پرستش می‌كنند و برايش قربانی كرده، می‌گويند: ای بنی‌اسرائيل، اين همان خدايی است كه تو را از مصر بيرون آورد.»

9خداوند به موسی فرمود: «می‌دانم اين قوم چقدر سركشند. 10بگذار آتش خشم خود را بر ايشان شعله‌ور ساخته، همه را هلاک كنم. به جای آنها از تو قوم عظيمی بوجود خواهم آورد.»

11ولی موسی از خداوند، خدای خود خواهش كرد كه آنها را هلاک نكند و گفت: «خداوندا چرا بر قوم خود اين گونه خشمگين شده‌ای؟ مگر با قدرت و معجزات عظيم خود آنها را از مصر بيرون نياوردی؟ 12آيا می‌خواهی مصریان بگويند: خدا ايشان را فريب داده، از اينجا بيرون برد تا آنها را در کوهها بكشد و از روی زمين محو كند؟ از تو خواهش می‌كنم از خشم خود برگردی و از مجازات قوم خود درگذری. 13به ياد آور قولی را كه به خدمتگزاران خود ابراهيم، اسحاق و يعقوب داده‌ای. به ياد آور چگونه برای ايشان به ذات خود قسم خورده، فرمودی: فرزندان شما را مثل ستارگان آسمان بی‌شمار می‌گردانم و سرزمينی را كه دربارهٔ آن سخن گفته‌ام به نسلهای شما می‌دهم تا هميشه در آن زندگی كنند.»

14بنابراين، خداوند از تصميم خود منصرف شد. 15آنگاه موسی از كوه پايين آمد، در حالی كه دو لوح سنگی در دست داشت كه بر دو طرف آن لوحها ده فرمان خدا نوشته شده بود. 16(آن ده فرمان را خود خداوند روی لوحهای سنگی نوشته بود.)

17يوشع كه همراه موسی بود، وقتی صدای داد و فرياد و خروش قوم را كه از دامنهٔ كوه برمی‌خاست شنيد، به موسی گفت: «از اردوگاه صدای جنگ به گوش می‌رسد.»

18ولی موسی گفت: «اين صدا، فرياد پيروزی يا شكست نيست، بلكه صدای ساز و آواز است.»

19وقتی به اردوگاه نزديک شدند، موسی چشمش به گوسالهٔ طلايی افتاد كه مردم در برابرش می‌رقصيدند و شادی می‌كردند. پس موسی آنچنان خشمگين شد كه لوحها را به پايين كوه پرت كرد و لوحها تكه‌تكه شد. 20سپس گوسالهٔ طلايی را گرفت و در آتش انداخته آن را ذوب كرد. سپس آن را كوبيد و گردش را روی آب پاشيد و از آن آب به بنی‌اسرائيل نوشانيد.

21آنگاه موسی به هارون گفت: «اين قوم به تو چه بدی كرده بودند كه ايشان را به چنين گناه بزرگی آلوده ساختی؟»

22هارون گفت: «بر من خشم مگير. تو خود اين قوم را خوب می‌شناسی كه چقدر فاسدند. 23آنها به من گفتند: خدايی برای ما بساز تا ما را هدايت كند، چون نمی‌دانيم چه بر سر موسی كه ما را از مصر بيرون آورد، آمده است. 24من هم گفتم كه گوشواره‌های طلای خود را پيش من بياورند. گوشواره‌های طلا را در آتش ريختم و اين گوساله از آن ساخته شد.»

25وقتی موسی ديد كه قوم با كمک هارون اينچنين افسار گسيخته شده و پيش دشمنان، خود را بی‌آبرو كرده‌اند، 26كنار دروازهٔ اردوگاه ايستاد و با صدای بلند گفت: «هر كه طرف خداوند است پيش من بيايد.» تمام طايفهٔ لاوی دور او جمع شدند. 27موسی به ايشان گفت: «خداوند، خدای بنی‌اسرائيل می‌فرمايد: شمشير به كمر ببنديد و از اين سوی اردوگاه تا آن سويش برويد و برادر و دوست و همسايهٔ خود را بكشيد.» 28لاویان اطاعت كردند و در آن روز در حدود سه هزار نفر از قوم اسرائيل كشته شدند.

29موسی به لاویان گفت: «امروز ثابت كرديد كه شايستهٔ خدمت خداوند هستيد با اينكه می‌دانستيد كه اطاعت شما به قيمت جان پسران و برادرانتان تمام می‌شود، از فرمان خدا سرپيچی نكرديد؛ پس خدا به شما بركت خواهد داد.»

30روز بعد موسی به قوم گفت: «شما مرتكب گناه بزرگی شده‌ايد. حال، من به بالای كوه می‌روم تا در حضور خداوند برای شما شفاعت كنم. شايد خدا از گناهان شما درگذرد.»

31پس موسی به حضور خداوند بازگشت و چنين دعا كرد: «آه ای خداوند، اين قوم مرتكب گناه بزرگی شده، برای خود بتی از طلا ساختند. 32تمنا می‌كنم گناه آنها را ببخش و گرنه اسم مرا از دفترت محو كن32‏:32 «اسم مرا از دفترت محو کن.» يا «مرا به جای آنها بکش.».‏

33خداوند به موسی فرمود: «چرا اسم تو را محو كنم؟ هر كه نسبت به من گناه كرده است، اسم او را محو خواهم كرد. 34حال بازگرد و قوم را به جايی كه گفته‌ام راهنمايی كن و فرشتهٔ من پيشاپيش تو حركت خواهد كرد. ولی من به موقع، قوم را به خاطر اين گناه مجازات خواهم كرد.»

35خداوند به خاطر پرستش بتی كه هارون ساخته بود، بلای هولناكی بر بنی‌اسرائيل نازل كرد.