دەرچوون 27 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 27:1-21

قوربانگای قوربانی سووتاندن

1«قوربانگاش لە داری ئەکاسیا دروستبکە، درێژییەکەی پێنج باڵ27‏:1 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏ و پانییەکەی پێنج باڵ بێت، قوربانگاکە چوارگۆشە بێت، بەرزاییەکەشی سێ باڵ27‏:1 سێ باڵ: نزیکەی 1,4 مەتر.‏ بێت. 2قۆچەکانیشی لەسەر هەر چوار گۆشەکەی بێت، قۆچەکان لە خۆی بێت و بە بڕۆنز ڕووکەشی بکە. 3تەشتەکانی کە بۆ هەڵگرتنی خۆڵەمێشەکەی و هەروەها خاکەناز، تاس27‏:3 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏.‏، چەنگاڵ، مەقەڵی و هەموو قاپوقاچاغەکەی لە بڕۆنز دروستبکە. 4کەتیبەیەکی وەک تۆڕیشی بۆ دروستبکە لە بڕۆنز، لەسەر تۆڕەکەش چوار ئەڵقەی بڕۆنز لەسەر هەر چوار لایەکەی دروستبکە. 5بیخە ژێر لێواری قوربانگاکە و تۆڕەکەش هەتا ناوەڕاستی قوربانگاکە بێت. 6دوو داریش بۆ قوربانگاکە لە داری ئەکاسیا دروستبکە و بە بڕۆنز ڕووکەشیان بکە. 7دوو دارەکەش بخەرە ناو ئەڵقەکانەوە، ئیتر دارەکان بە هەردوو لای قوربانگاکەوە دەبن لە کاتی هەڵگرتنی. 8قوربانگاکەش لە تەختە دروستبکە و ناوەکەی بۆش بێت. هەروەک لە کێوەکە پیشانت درا ئاوای دروستبکە.

حەوشەی چادرەکەی پەرستن

9«حەوشەی چادرەکەی پەرستنیش لەلای باشوور دروستبکە، بۆ حەوشەکە چەند پەردەیەک دەبێت لە کەتانی ڕستراو بە درێژی سەد باڵ27‏:9 سەد باڵ: نزیکەی 46 مەتر.‏ بۆ یەک لا، 10کۆڵەکەکانیشی بیست دانە و بیست بنکەی بڕۆنزیشی هەبێت. قولاپی کۆڵەکەکان و ئەڵقەکانیشی لە زیو بن. 11ئاواش بۆ لای باکوور لە درێژیدا پەردەکان سەد باڵ درێژ بن، کۆڵەکەکانیشی بیست دانە بن و بیست بنکەی بڕۆنزیشی هەبێت. قولاپی کۆڵەکەکان و ئەڵقەکانیشی لە زیو بن.

12«لە پانی حەوشەکەش بەرەو ڕۆژئاوا چەند پەردەیەک بە درێژایی پەنجا باڵ27‏:12 پەنجا باڵ: نزیکەی 23 مەتر.‏ و کۆڵەکەکانی دە دانە و بنکەکانیشی دە. 13لە پانی حەوشەکەش لەلای ڕۆژهەڵات و ڕووەو خۆر هەڵاتن پەنجا باڵ. 14چەند پەردەیەکیش بۆ لایەکی بە درێژی پازدە باڵ27‏:14 پازدە باڵ: نزیکەی 6,9 مەتر.‏، کۆڵەکەکانی سێ و بنکەکانیشی سێ بن. 15بۆ لایەکەی دیکەش چەند پەردەیەک بە درێژایی پازدە باڵ، کۆڵەکەکانی سێ و بنکەکانیشی سێ بن.

16«بۆ دەروازەی حەوشەکەش پەردەیەک کە بیست باڵ27‏:16 بیست باڵ: نزیکەی 9 مەتر.‏ درێژ و لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو، چنراو بە دەستکردی جۆڵایەک و کۆڵەکەکانی چوار و بنکەکانیشی چوار بن. 17هەموو کۆڵەکەکانی حەوشەکەش ئەڵقەی زیویان هەبێت بە دەوریان و قولاپەکانی لە زیو و بنکەکانی لە بڕۆنز بن. 18درێژایی حەوشەکە سەد باڵ بێت و پانییەکەی پەنجا بە پەنجایە و بەرزاییەکەشی پێنج باڵ27‏:18 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏ و لە کەتانی ڕستراو و بنکەکانیشی لە بڕۆنز بن. 19هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی دیکە کە لە خزمەتی چادرەکەی پەرستن بەکاردەهێنرێن، بە هەر شێوەیەک بەکاردێت، لەگەڵ هەموو سنگەکانی چادرەکەی پەرستن و حەوشەکە، دەبێت لە بڕۆنز دروستکرابن.

زەیت بۆ چرادانەکە

20«تۆش فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە با زەیتی زەیتوونی سادە و گوشراوت بۆ ڕووناکی بۆ بهێنن، هەتا چرا بەردەوام داگیرساو بێت. 21لەناو چادری چاوپێکەوتن27‏:21 لێرە مەبەستی لە چادرەکەی پەرستنە کە لە بەشی 26 باسکراوە.‏ لە دەرەوەی پەردەکە ئەوەی لەبەردەم سندوقی پەیمانە27‏:21 عیبری: شایەتییەکە.‏، هارون و کوڕەکانی لە ئێوارەوە هەتا بەیانی لەبەردەم یەزدان ڕێکی بخەن، فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ نەوەکانیان لەنێو نەوەی ئیسرائیل.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

出埃及記 27:1-21

造燔祭壇的條例

1「要用皂莢木造一個四方形的祭壇,長寬各二點三米,高一點三米。 2要在壇的四角造四個角狀物,與壇連成一體,壇外面要包上銅。 3用銅造盛壇灰的盆和其他祭壇用具,即鏟、碗、肉叉、火鼎。 4要造一個銅網,在銅網的四角裝置四個銅環。 5銅網在祭壇圍邊的下方,向下伸展到祭壇的腰部。 6要用皂莢木為祭壇造兩根橫杠,外面包上銅。 7要將兩根橫杠穿在祭壇兩旁的銅環裡,以便抬祭壇。 8整座壇都用木板製成,壇是中空的。一切都要照我在山上給你的指示去做。

聖幕院子的規劃

9「要為聖幕圍出一個院子。院子的南面要用細麻線做帷幔,長四十六米, 10帷幔有二十根柱子,二十個帶凹槽的銅底座,柱子上的鉤子和橫杆都是銀的。 11北面的帷幔也是長四十六米,柱子、銅底座、鉤子、橫杆的樣式都與南面的一樣。 12院子西面的帷幔寬二十三米,有十根柱子和十個帶凹槽的底座。 13院子東面的帷幔也是寬二十三米。 14-15入口兩邊的帷幔都是寬六點九米,各有三根柱子和三個帶凹槽的底座。 16院子的入口要有門簾,長九米,用細麻線和藍色、紫色、朱紅色的線織成,上面有精緻的刺繡,還有四根柱子和四個帶凹槽的底座。 17所有繞著院子的柱子都要用銀製的橫杆連接,所有的鉤子都要用銀製作,帶凹槽的底座要用銅製作。 18整個院子長四十四米,寬二十二米,高二點三米,所有的帷幔都要用細麻線精工製作,帶凹槽的底座要用銅製作。 19聖幕裡其他一切器具以及聖幕、院子所用的橛子都要用銅製作。

20「你要吩咐以色列百姓,把榨出的純橄欖油拿來做會幕內的燈油,使燈臺上的燈經常亮著。 21亞倫和他的子孫要負責照看聖所內約櫃前的幔子外的燈,使燈在耶和華面前日夜亮著。這是以色列百姓世世代代當守的條例。