دەرچوون 25 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 25:1-40

پیتاک بۆ پێداویستییەکانی چادری پەرستن25‏:1 چادری پەرستن: پەرستگایەکی گواستراوە بووە کە گەلی ئیسرائیل لەگەڵ خۆیان دەیانگواستەوە؛ بڕوانە 36‏:8‏-38.‏

1یەزدان بە موسای فەرموو: 2«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت.

3«ئەمانەش ئەو پێشکەشکراوانەن کە لێیان وەردەگرن:

«زێڕ و زیو و بڕۆنز؛

4ڕیسی جوان و باریک بە ڕەنگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ،

کەتانی ناسک و مووی بزن؛

5پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پێستی مانگای دەریا25‏:5 مانگای دەریا: جۆرە گیاندارێکە کە تەنها لە قەراغی دەریادا دەژیێت بە تایبەتی لە دەریای سوور هەتا ئەندۆنیزیا. ئەم گیاندارەیان بەکارهێناوە چونکە پێستێکی ڕەقی هەیە.‏

و داری ئەکاسیا25‏:5 داری شەتیم.‏؛

6زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛

بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛

7بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆد25‏:7 بەرسینەیەکی تایبەت بووە بە سەرۆکی کاهینان، بڕوانە 28‏:6‏-30؛ 39‏:2‏-21.‏ و بۆ بەرسینە.

8«پیرۆزگایەکیشم بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لەنێویاندا نیشتەجێ بم، 9وەک هەموو ئەوەی پیشانت دەدەم لە نموونەی چادری پەرستن و نموونەی هەموو کەلوپەلەکانی، بەم شێوە دروستی بکەن.

سندوقی پەیمان

10«سندوقێکیش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، درێژییەکەی دوو باڵ و نیو25‏:10 دوو باڵ و نیو: نزیکەی 1,1 مەتر.‏ و پانییەکەی باڵ و نیوێک25‏:10 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.‏ و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت، 11ڕووی ناوەوە و دەرەوەی بە تەواوی بە زێڕی بێگەرد ڕووکەش بکرێت و بە چواردەوریشیدا چوارچێوەی زێڕینی بۆ دروستبکرێت. 12چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دابڕێژرێت و لەسەر چوار پایەکەی دابنرێت، دوو بازنە لەلایەک و دوو بازنەش لەلایەکەی دیکەی. 13دوو داریش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت و بە زێڕ ڕووکەش بکرێن. 14دارەکانیش بخرێتە ناو بازنەکانی سەر هەردوو لای سندوقەکە، بۆ هەڵگرتنی سندوقەکە پێیان. 15دارەکان لەناو بازنەکانی سندوقەکە دەبن، لێیان دەرناهێنرێن. 16لەناو سندوقەکەش25‏:16 بڕوانە نامە بۆ عیبرانییەکان 9‏:4.‏ ئەو دوو تەختەی پەیمان25‏:16 مەبەست لە دوو تەختەی ڕاسپاردەکانی خودایە وەک شایەتێک لەناو ئەو سندوقە پارێزراوە. بڕوانە 16‏:34 و 40‏:20.‏ دادەنێیت کە پێت دەدەم.

17«قەپاغی کەفارەتیش25‏:17 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه.‏ لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت کە دوو باڵ و نیو درێژییەکەی و باڵ و نیوێک پانییەکەی بێت. 18دوو کەڕوب25‏:18 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ پارێزگاریکردنی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە عیبرانییەکان 9‏:5‏.‏ لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، بە هەردوو لای قەپاغی کەفارەتەکەوە بکرێت. 19کەڕوبێک لەلایەک دروستبکرێت و کەڕوبەکەی دیکەش لەلایەکەی دیکە، هەردوو کەڕوبەکان لەگەڵ قەپاغەکەی کەفارەت یەک پارچە بن. 20دەبێت کەڕوبەکانیش باڵیان بۆ سەرەوە لێک کردبێتەوە و بە باڵەکانیان سێبەریان بەسەر قەپاغی کەفارەتەکە کردبێت. کەڕوبەکان ڕووبەڕوو بن و ڕوویان لە قەپاغی کەفارەتەکە بێت. 21قەپاغی کەفارەتەکە لەسەر سندوقەکە و لەلای سەرەوە دابنرێت، لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە من پێت دەدەم. 22لەوێ لەگەڵت کۆدەبمەوە و لەگەڵت دەدوێم، لەسەر قەپاغی کەفارەتەکە لەنێوان دوو کەڕوبەکەی سەر سندوقی پەیمان25‏:22 عیبری: سندوقی شایەتی.‏، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێدەدەم بۆ نەوەی ئیسرائیل.

مێزەکە

23«هەروەها مێزێک لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، کە درێژییەکەی دوو باڵ25‏:23 دوو باڵ: نزیکەی 90 سانتیمەتر.‏ و پانییەکەی باڵێک25‏:23 باڵێک: نزیکەی نیو مەتر.‏ و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک25‏:23 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.‏ بێت. 24بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەش بکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیشی لە چواردەوری بۆ دروستبکرێت. 25لێوارێکیشی بە پانی چوار پەنجە لە چواردەوری دروستبکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیش بۆ لێوارەکە لە دەوری دابنرێت. 26چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دروستبکرێت، بازنەکان لەسەر هەر چوار گۆشەکەی چوار پایەکەی دابنرێت. 27بازنەکان لەلای لێوارەکەوە دەبن بە گیرە بۆ دوو دار بۆ هەڵگرتنی مێزەکە. 28دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێن، بە زێڕ ڕووکەش بکرێن، بەوان مێزەکە هەڵدەگرێت. 29لەگەن و قاپەکانی لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، هەروەها دۆلکە و تاسەکانیش کە پێشکەشکراوەکانی پێ دەڕژێنرێت. 30لەسەر مێزەکەش نانی تەرخانکراو بەردەوام لەپێشم دادەنرێت.

چرادانەکە

31«هەروەها چرادانێک لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، ژێر چرادانەکە و قەدەکەی لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، کاسەکانی و گرێیەکانی و خونچەکانی لە خۆی دەبێت. 32شەش لقیش لە هەردوو لایەوە دەردەچێت، سێ لق چرادان لەلایەک و سێ لق چرادان لەلایەکەی دیکە. 33سێ کاسەی بادەمی لە لقێک بە گرێ و خونچەوە و سێ کاسەی بادەمی لە لقێکی دیکە بە گرێ و خونچەوە، ئاوا هەتا لقی شەشەم کە لە چرادانەکەوە دەردەچن. 34هەروەها لە چرادانەکە چوار کاسەی بادەمی بە گرێ و خونچەکانیانەوە هەیە. 35هەر جووتێک لق لە شەش لقەکە گرێیەکیان لەژێر بوو، هەتا شەشەم لق کە لە چرادانەکە دەردەچن. 36گرێ و لقەکان لە خۆی دەبن، هەمووشیان لە زێڕی بێگەردی کوتراو دەبێت.

37«حەوت چراشی بۆ دروستبکرێت و چراکانی بەرز دەکەیتەوە هەتا پێشی ڕووناک بکاتەوە. 38مەقاش و مەقەڵییەکانیشی لە زێڕی بێگەرد دەبن. 39چرادانەکە و هەموو کەلوپەلەکانی لە تالنتێک25‏:39 تالنتێک: نزیکەی 34 کیلۆگرام.‏ زێڕی بێگەرد دروستبکرێت. 40بڕوانە ئەو شتانە لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

出埃及記 25:1-40

奉獻的條例

1耶和華對摩西說: 2「你去告訴以色列百姓要獻禮物給我。你們要為我收下所有甘願獻上的禮物。 3你們要收的禮物是金,銀,銅, 4細麻線,山羊毛,藍色、紫色和朱紅色的線, 5染成紅色的公羊皮,海狗皮,皂莢木, 6燈油,製作膏油和香的香料, 7用來鑲嵌在以弗得和胸牌上的紅瑪瑙及其他寶石。 8要為我造一座聖所,我好住在他們中間。 9你們要照我的指示去造聖幕和裡面各樣的器具。

造約櫃的條例

10「要用皂莢木做一個櫃,長一點一米,寬六十六釐米,高六十六釐米, 11裡外都要包上純金,要用金子鑲櫃邊。 12再造四個金環,安在櫃的四個腳上,每邊兩個環。 13用皂莢木造兩根橫杠,外面要包上金, 14然後把橫杠穿過櫃旁的金環,便於抬櫃。 15橫杠穿進環以後,不可再抽出來。 16把我將要賜給你的兩塊約版放在櫃裡。 17要用純金造一個施恩25·17 施恩」或譯「贖罪」。座,長一點一米,寬六十六釐米。 18用純金在施恩座的兩端打造兩個基路伯天使, 19跟施恩座連在一起,一端一個。 20兩個基路伯天使要面對面朝向施恩座,向上展開翅膀,遮蓋施恩座。 21要把施恩座放在櫃上面,把我賜給你的約版放在櫃裡。 22我就在那裡跟你會面,從兩個基路伯天使中間的施恩座上,把要傳給以色列百姓的一切誡命告訴你。

造供桌的條例

23「要用皂莢木造一張桌子,長八十八釐米,寬四十四釐米,高六十六釐米。 24整張桌子都要包上純金,四周鑲上金邊, 25在桌子四周造一個八釐米寬的外框,上面也鑲上金邊。 26要造四個金環,安在桌子四角的桌腿上, 27金環要靠近外框,以便穿橫杠抬桌子。 28兩根橫杠要用皂莢木製作,外面包金,用來抬桌子。 29你們要用純金造桌子上的盤、碟和獻酒用的杯和瓶。 30桌子上要一直擺著供餅,獻在我面前。

造燈臺的條例

31「要用純金造一個燈臺,燈臺的燈座、燈柱、油杯、花瓣和花苞要用一塊純金打造。 32燈臺的兩邊要各伸出三個分枝,共六個分枝。 33每個分枝要伸出三個杏花形狀、有花瓣和花苞的杯,六個分枝都是這樣。 34燈臺上要有四個杏花形狀、有花瓣和花苞的杯。 35燈臺上每一對分枝的相連處要有花苞,三對都是這樣。 36整座燈臺,包括一切裝飾,都要用一塊純金打造。 37此外,要為燈臺造七個燈盞,放在燈臺上面,照亮前面的地方。 38燈臺用的燈剪和燈花盤都要用純金造。 39造整座燈臺和燈臺的器具要用三十四公斤純金。 40你務要照著在山上指示你的樣式造這些器具。