1وەک هاوکاری خودا لێتان دەپاڕێینەوە کە نیعمەتی خودا بێ سوود وەرمەگرن، 2چونکە دەفەرموێ:
﴿لە کاتی پەسەندیم گوێم لێگرتیت،
لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیم دایت.﴾6:2 ئیشایا 49:8.
ئەوەتا ئێستایە کاتی پەسەندی خودا و ئێستایە ڕۆژی ڕزگاری.
خۆسەلماندنی پۆڵس
3لە هیچ شتێکدا نابینە کۆسپ، نەوەک گلەیی بێتە سەر خزمەت، 4بەڵکو لە هەموو شتێکدا وەک خزمەتکاری خودا خۆمان دەسەلمێنین: بە دانبەخۆداگرتنی زۆرمان، لە تەنگانە، ناخۆشی و لێقەومان، 5لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی، 6بە پاکی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، بە ڕۆحی پیرۆز و خۆشەویستی بێ دووڕوویی، 7لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ، 8بە شکۆ و سووکایەتی، ناوزڕاو و ناوبانگ، کە ڕاستگۆین و وەک فێڵباز دەبینرێین، 9وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین، 10وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.
11ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە. 12ئێمە هەست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، بەڵکو ئێوە لە ئێمەی دەستێنن. 13ئەمە ئاڵوگۆرکارییە، وەک بۆ منداڵانم دەدوێم، ئێوەش دڵتان بکەنەوە.
پەرستگای خودای زیندوو
14لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا6:14 مەبەستی لە هاوسەرگیرییە. مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟ 15چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا6:15 مەبەستی لە شەیتانە. هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟ 16پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:
﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و
لەگەڵیان دەڕۆم،
دەبم بە خودای ئەوان و
ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾6:16 لێڤییەکان 26:12 و یەرمیا 32:38 و حزقیێل 37:27.
17﴿یەزدان دەفەرموێ:
لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و
بەجێیان بهێڵن.
دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن،
ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾6:17 ئیشایا 52:11 و حزقیێل 20:34،41.
18﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت:
من دەبمە باوکی ئێوە و
ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾6:18 دووەم ساموئێل 7:8،14.
1身為上帝的同工,我們勸你們不要辜負祂的恩典。 2因為祂說:
「在悅納的時候,
我應允了你;
在拯救的日子,
我幫助了你。」
看啊,現在正是悅納的時候!看啊,現在正是拯救的日子!
上帝僕人的品格
3為了避免有人毀謗我們的職分,我們凡事儘量不妨礙別人, 4反倒在任何事上都顯明自己是上帝的僕人。不論遭遇什麼患難、艱苦、貧窮、 5鞭打、囚禁、暴亂、辛勞、無眠或饑餓,我們都堅忍到底, 6靠著純潔、知識、忍耐、仁慈、聖靈的感動、無偽的愛心、 7真理之道、上帝的大能、左右手中的公義兵器, 8無論是得榮耀還是受羞辱,遭毀謗還是得稱讚,都顯明自己是上帝的僕人。我們被視為騙子,卻是誠實無偽; 9似乎默默無聞,卻是家喻戶曉;似乎快死了,看啊!我們卻仍然活著;受嚴刑拷打,卻沒有喪命; 10似乎鬱鬱寡歡,卻常常喜樂;似乎一貧如洗,卻使多人富足;似乎一無所有,卻樣樣都有!
11哥林多人啊!我們對你們推心置腹,開誠佈公, 12毫無保留,只是你們自己心胸太窄。 13現在請你們也向我們敞開心懷。我這樣說,是把你們當成自己的兒女。
永活上帝的殿
14不要和非信徒同負一軛,因為公義和不法怎能合作呢?光明和黑暗怎能共存呢? 15基督與魔鬼6·15 「魔鬼」希臘文是「彼列」。怎能相容呢?信徒與非信徒有什麼相干呢? 16上帝的殿與偶像怎能相提並論呢?因為我們就是永活上帝的殿,正如上帝說:
「我要住在他們中間,
在他們當中往來;
我要作他們的上帝,
他們要作我的子民。」
17又說:
「所以,你們要從他們中間出來,
離開他們,不要沾染污穢之物,
我就接納你們。
18我要作你們的父親,
你們要作我的兒女。
這是全能的主說的。」