دووەم کۆرنسۆس 10 – KSS & HHH

Kurdi Sorani Standard

دووەم کۆرنسۆس 10:1-18

بەرگری پۆڵس لە خزمەتەکەی

1من وەک پۆڵس، کە بە من دەڵێن لەو کاتەی لەگەڵتانم شەرمنم، بەڵام کە لێتان دوورم بەرامبەر بە ئێوە بوێرم، بە بێفیزی و نەرمونیانی مەسیح لێتان دەپاڕێمەوە و 2داواتان لێ دەکەم ناچارم مەکەن کاتێک لەلاتانم ئەو بوێرییەم بەکاربهێنم، چونکە پێم وایە هەر دەبێت بەکاریبهێنم بەرامبەر بەو کەسانەی کە پێیان وایە ئێمە بەگوێرەی بنەمای جیهان دەژین. 3هەرچەندە لە جیهاندا دەژین، بەڵام بەگوێرەی بنەمای جیهان ناجەنگین، 4چونکە ئەو چەکەی شەڕی پێدەکەین جیهانی نییە، بەڵکو چەکی خوداییە کە توانای وێرانکردنی قەڵای هەیە. 5هەموو بەڵگەیەک و هەر شتێک کە بۆ بەرهەڵستی زانیاری خودا دەربکەوێت لەناوی دەبەین، هەموو بیرێکیش بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین. 6هەر کاتێک ئێوە تەواو ملکەچ بوون، ئەو کاتە ئامادەین سزای هەموو یاخیبوونێک بدەین.

7ئێوە سەیری ڕواڵەت دەکەن. ئەگەر یەکێک دڵنیابێت کە هی مەسیحە، با ئەوە بزانێت کە وەک چۆن ئەو هی مەسیحە، ئێمەش بە هەمان ئەندازە هی مەسیحین. 8ئەگەر تۆزێک زیاتر شانازیم بە دەسەڵاتمانەوە کردبێت، ئەوەی مەسیحی باڵادەست داویەتی بۆ بنیادنانتان نەک بۆ وێرانکردنتان، ئەوا شەرمم پێی نییە. 9نامەوێ وا دەرکەوم کە بە نامەکان دەتانترسێنم. 10لەوانەیە هەندێک بڵێن: «نامەکان قورس و بەهێزن، بەڵام ئامادەبوونی خۆی لاوازە و قسە بەتاڵە.» 11با ئەو جۆرە کەسانە بزانن، ئەوەی لە دوورەوە و بە ڕێگای نامە بۆتان دەنووسین، هەمان ئەو شتە دەکەین کاتێک لەلاتان بین.

12ئێمە ناوێرین خۆمان لەگەڵ ئەوانە بەراورد بکەین یاخود خۆمان بخەینە ڕیزی ئەوانەی کە بەخۆیاندا هەڵدەدەن. کاتێک خۆیان بە خۆیان بەراورد دەکەن و دەپێون، ئیتر دەردەکەوێت کە نەزانن. 13بەڵام ئێمە زیاد لە پێویست شانازی بە خۆمانەوە ناکەین، بەڵکو بەگوێرەی ئەو ئاستەی خودا بۆی داناوین شانازی دەکەین، کە ئاستێکە دەگاتە ئێوەش. 14ئێمە سنووری خۆمان نابەزێنین کە شانازیتان پێوە دەکەین، بەوەی گەیشتینە ئێوە، چونکە بە خزمەتی ڕاگەیاندنی مزگێنیی مەسیح گەیشتینە ئێوەش. 15زیاد لە ڕادەی خۆی شانازی بە ڕەنجی خەڵکییەوە ناکەین، بەڵام هیوادارین کاتێک باوەڕتان گەشە دەکات، لەنێوتاندا سنووری خزمەتەکەمان زۆر زیاتر بێت، 16تاکو مزگێنی بدەینە ئەو ناوچانەش کە لە ئێوە دوورترن، نامانەوێت شانازی بکەین بەو کارەی کە پێشوەخت لە سنووری یەکێکی دیکە ئەنجام دراوە. 17﴿ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.﴾10‏:17 یەرمیا 9‏:24.‏ 18ئەوەی بە خۆیدا هەڵدەدات پەسەند ناکرێت، بەڵکو ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ پێیدا هەڵدەدات.

Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרת פולוס השנייה אל-הקורנתים 10:1-18

1אני, פולוס, מתחנן לפניכם בענווה, כפי שהמשיח היה מתחנן לפניכם. אחדים מכם טוענים: ”מכתביו של פולוס נועזים כל עוד הוא רחוק מאתנו, אך בבואו הנה יפחד להרים את קולו!“

2אני מתחנן לפניכם שלא תאלצוני לנהוג בכם ביד קשה בבואי אליכם, כי אני בטוח שאוכל לנהוג בחומרה באלה שטוענים שמעשי ומניעי הינם של אדם רגיל. 3אני אמנם אדם רגיל וחלש, אך איני נלחם את מלחמותיי בדרך אנושית רגילה. 4איני נלחם בכלי מלחמה רגילים, אלא בכלי המלחמה של אלוהים, ובעזרתם אני הורס את מבצרי השטן. 5אכן, כלי מלחמה אלה יכולים למוטט תחבולות וכל דבר שמתנשא נגד דעת אלוהים. בעזרתם אני מכניע את אלה לציות למשיח. 6אני מוכן להעניש כל הפרת משמעת עד שתושלם המשמעת שלכם במשיח.

7הבעיה אתכם היא, שאתם מסתכלים רק בקנקן ולא במה שיש בו. אם מישהו בטוח בעצמו שהוא שייך למשיח, שלא ישכח שאני שייך למשיח בדיוק כמוהו! 8גם אם נראה שאני מתגאה מדי על הסמכות שנתן לי האדון, לבנותכם ולא לפגוע בכם, איני מתבייש. 9אני אומר זאת כדי שלא תחשבו שאני מאיים עליכם סתם במכתבי.

10”אל תשימו לב למכתביו של פולוס“, אומרים אחדים מכם. ”הוא אמנם נשמע מרשים ותקיף, אך בבואו אלינו אישית תראו שהוא חלש ודיבורו אינו משכנע.“ 11הפעם ביקורי האישי יהיה מרשים ותקיף כמכתבי.

12כמובן שאיני מעיז לכלול את עצמי עם אלה שמשבחים את עצמם, ואף לא להשוות את עצמי אליהם. מה טיפשים הם! הם משווים את עצמם לעצמם, ושופטים את עצמם על־פי קנה המידה שקבעו בעצמם.

13אנחנו לעומתם איננו מתפארים יתר על המידה; אנו מתפארים רק בתחום העבודה שהקצה לנו אלוהים, ואתם נכללים בתחום זה.

14איננו מפריזים בסמכותנו עליכם, שכן אנו הבאנו לכם ראשונים את בשורת המשיח.

15איננו מתפארים בדברים מעבר לתחומנו, ואף לא בעמלם של אחרים. אנו רק מקווים שאמונתכם תגדל ושעבודתנו ביניכם תגדל גם היא, אך רק בתחום שהוקצה לנו.

16לאחר מכן נוכל לבשר את הבשורה לערים הרחוקות מכם, היכן שאיש אינו מבשר את הבשורה, וכך לא נפלוש לתחומם של אחרים. 17הכתובים אומרים:10‏.17 י 17 ירמיהו ט 23 ”המתהלל יתהלל בה׳!“ 18כי הלא אין ערך רב להתפארותו של אדם בעצמו, אך כאשר אלוהים משבח אדם יש לשבח ערך רב!