دووەم پوختەی مێژوو 10 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دووەم پوختەی مێژوو 10:1-19

یاخیبوونی ئیسرائیل لە دژی ڕەحەڤەعام

1ڕەحەڤەعام چوو بۆ شەخەم، چونکە هەموو ئیسرائیل چووبوونە ئەوێ بۆ ئەوەی بیکەنە پاشا. 2یارۆڤعامی کوڕی نەڤات ئەوەی لەبەردەم سلێمان پاشا هەڵاتبوو هێشتا لە میسر بوو، بەڵام کاتێک ئەمەی بیست لە میسرەوە گەڕایەوە. 3پاشان بەدوایاندا نارد، ئینجا یارۆڤعام و هەموو ئیسرائیل چوونە لای ڕەحەڤەعام و پێیان گوت: 4«باوکت نیرەکەی ئێمەی10‏:4 مەبەستی لە بارگرانییە.‏ قورس کرد، بەڵام ئێستا تۆ لە ئەرکە سەختەکەی باوکت و لە نیرە قورسەکەی ئێمە سووک بکەرەوە، ئێمەش خزمەتت دەکەین.»

5ڕەحەڤەعامیش وەڵامی دانەوە: «لەپاش سێ ڕۆژی دیکە بگەڕێنەوە لام.» گەلیش ڕۆیشتن.

6ئینجا ڕەحەڤەعام پاشا ڕاوێژی بەو پیرانە کرد کە لە خزمەتی سلێمانی باوکیدا بوون کاتێک کە لە ژیاندا بوو، لێی پرسین: «تەگبیرتان چییە، چۆن وەڵامی ئەم گەلە بدەمەوە؟»

7ئەوانیش قسەیان لەگەڵی کرد و گوتیان: «ئەگەر لەگەڵ ئەم گەلە چاک بیت و ڕازییان بکەیت و قسەی چاکیان لەگەڵ بکەیت، ئەوا بۆ هەمیشە دەبنە بەندەی تۆ.»

8بەڵام ڕەحەڤەعام ڕاوێژی پیرەکانی پشتگوێ خست کە پێیان دا و ڕاوێژی بەو گەنجانە کرد کە لەگەڵی گەورە ببوون و خزمەتیان دەکرد. 9لێی پرسین: «ئێوە ڕاتان چییە؟ بە چی وەڵامی ئەم گەلە بدەینەوە، کە قسەیان لەگەڵ کردووم و گوتیان: ”ئەو نیرەی باوکت کە لەسەر ئێمەی داناوە سووکی بکەرەوە؟“»

10ئەو گەنجانەش کە لەگەڵی گەورە ببوون، وەڵامیان دایەوە: «ئەو گەلەی کە پێیان گوتی: ”باوکت نیرەکەی ئێمەی قورس کردووە، بەڵام تۆ نیرەکەمان لەسەر سووک بکە“ تۆ پێیان بڵێ: ”پەنجە تووتەم لە کەمەری باوکم ئەستوورترە. 11باوکم بە نیرێکی قورس باری کردوون، ئێستاش من زیاتر دەخەمە سەر نیرەکەتان، باوکم بە قامچی تەمبێی کردوون، من بە دووپشک تەمبێتان دەکەم.“»

12لە ڕۆژی سێیەم یارۆڤعام و هەموو گەل هاتنە لای ڕەحەڤەعام، هەروەک پاشا پێی گوتبوون: «لەپاش سێ ڕۆژی دیکە بگەڕێنەوە لام.» 13پاشا بە توندی وەڵامی دانەوە، ڕاوێژی پیرەکانی پشتگوێ خست، 14بەپێی ئامۆژگاری گەنجەکان قسەی لەگەڵ کردن و گوتی: «باوکم نیرەکەی ئێوەی قورس کرد، منیش نیرەکەتان قورستر دەکەم. باوکم بە قامچی تەمبێی کردن، من بە دووپشک تەمبێتان دەکەم.» 15پاشا گوێی لە گەل نەگرت، ئەمە بە ویستی خودا بوو، هەتا فەرمایشتەکەی بهێنێتە دی، ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی ئاحییای شیلۆنی بە یارۆڤعامی کوڕی نەڤاتی فەرمووبوو.

16کاتێک هەموو ئیسرائیل بینییان پاشا گوێی لێ نەگرتن، گەل وەڵامی پاشایان دایەوە:

«چ بەشێکمان لەگەڵ داود هەیە،

چ میراتێک لە کوڕی یەسا؟

ئەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە چادرەکانتان!

ئەی داود، تەماشای ماڵەکەت بکە!»

ئیتر هەموو ئیسرائیلییەکان گەڕانەوە چادرەکانیان. 17بەڵام ڕەحەڤەعام هێشتا پاشایەتی دەکرد بەسەر ئەو ئیسرائیلییانەی لە شارۆچکەکانی یەهودا نیشتەجێ بوون.

18ڕەحەڤەعام پاشا ئەدۆنیرامی نارد، ئەوەی کە سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەردبارانیان کرد و مرد. ئیتر ڕەحەڤەعام پاشا پێڕاگەیشت کە سواری گالیسکەکەی بێت و بەرەو ئۆرشەلیم هەڵبێت. 19بەو شێوەیە هەتا ئەمڕۆ ئیسرائیل لە بنەماڵەی داود یاخی بوون.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

历代志下 10:1-19

北方支派背叛罗波安

1罗波安前往示剑,因为以色列人都去了那里要立他为王。 2尼八的儿子耶罗波安曾为了躲避所罗门王而逃往埃及,并一直住在那里。他听到消息便返回以色列3以色列人派人去请他,他就和以色列众人去见罗波安,说: 4“你父亲使我们负担沉重,求你减轻我们的负担吧,我们一定效忠你。” 5罗波安对他们说:“你们三天之后再来见我。”众人就离开了。

6罗波安王去征询曾服侍他父亲所罗门的老臣的意见,说:“你们认为我该怎样回复这些百姓?” 7他们回禀说:“王若善待这些百姓,使他们喜悦,对他们好言相待,他们会永远做王的仆人。”

8罗波安却没有采纳老臣的意见。他又去征询那些和他一起长大的青年臣僚的意见, 9说:“百姓求我减轻我父亲加给他们的重担。你们认为我该怎样回复他们?” 10他们说:“百姓说你父亲使他们负担沉重,请求你减轻他们的负担。你可以这样回复他们,‘我的小指头比我父亲的腰还粗。 11我父亲使你们负重担,我要使你们负更重的担子;我父亲用鞭子打你们,我要用刺鞭打你们。’”

12过了三天,耶罗波安和百姓遵照罗波安王的话来见他。 13-14罗波安王没有采纳老臣的建议,而是照青年臣僚的建议,疾言厉色地对他们说:“我父亲使你们负重担,我要使你们负更重的担子!我父亲用鞭子打你们,我要用刺鞭打你们!” 15王不听百姓的请求。这事出于耶和华上帝,为要应验祂借示罗亚希雅先知对尼八的儿子耶罗波安说的话。

16以色列人见王不听他们的请求,就说:

“我们与大卫有何相干?

我们与耶西的儿子没有关系!

以色列人啊,各自回家吧!

大卫家啊,自己照顾自己吧!”

于是,以色列人都各自回家了。 17但住在犹大城邑的以色列人仍受罗波安统治。 18罗波安王派劳役总管哈多兰以色列人那里,以色列人却用石头打死了他,罗波安王连忙上车逃回耶路撒冷19从此,以色列人反叛大卫家,直到今天。