دووەم پاشایان 8 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 8:1-29

گەڕاندنەوەی کێڵگەکەی شونێمییەکە

1ئەلیشەع بەو ژنەی گوتبوو کە کوڕەکەی بۆ زیندوو کردبووەوە: «لەگەڵ خێزانەکەتان بڕۆن و لە هەرکوێیەک دەتوانن ماوەیەک بمێننەوە، چونکە یەزدان بڕیاری داوە قاتوقڕی بێتە سەر ئەم خاکە، حەوت ساڵ درێژە دەکێشێت.» 2ژنەکەش گوێڕایەڵی قسەی پیاوەکەی خودا بوو. خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتن و حەوت ساڵ لە خاکی فەلەستییەکان مانەوە.

3لە کۆتایی حەوت ساڵەکە ژنەکە لە خاکی فەلەستییەکان گەڕایەوە، هانای بۆ پاشا برد بۆ بەدەستهێنانەوەی ماڵ و کێڵگەکەی. 4پاشاش قسەی لەگەڵ گێحەزی خزمەتکاری پیاوەکەی خودا دەکرد، پێی دەگوت: «باسی هەموو ئەو کارە گەورانەم بۆ بکە کە ئەلیشەع ئەنجامی دا.» 5لەو کاتەی گێحەزی باسی ئەوەی بۆ پاشا دەکرد کە چۆن ئەلیشەع مردووی زیندوو کردووەتەوە، ئەو ژنەی کە ئەلیشەع کوڕەکەی بۆ زیندوو کردبووەوە لەبەر ماڵەکەی و کێڵگەکەی هاواری بۆ پاشا هێنا.

گێحەزیش گوتی: «پاشای گەورەم، ئەوە ژنەکەیە، ئەوەش کوڕەکەیەتی کە ئەلیشەع زیندووی کردەوە.» 6پاشاش دەربارەی ئەوە لە ژنەکەی پرسی، ئەویش ئەوەی بۆ گێڕایەوە.

ئینجا پاشا کاربەدەستێکی لەگەڵ نارد و گوتی: «هەموو ئەوەی هی ئەوە بۆی بگەڕێنەوە، لەگەڵ داهاتی کێڵگەکەی لەو ڕۆژەوەی کە زەوییەکەی بەجێهێشتووە هەتا ئێستا.»

کوشتنی بەن‌هەدەد لەلایەن حەزائێلەوە

7ئەلیشەع هاتە دیمەشق و بەن‌هەدەدی پاشای ئارامیش نەخۆش بوو. کاتێک پێی ڕاگەیەنرا «پیاوەکەی خودا هاتووەتە ئێرە،» 8پاشا بە حەزائێلی گوت: «دیارییەک لەگەڵ دەستت ببە و بەرەوپیری پیاوەکەی خودا بڕۆ، لە ڕێگەی ئەوەوە پرسیار لە یەزدان بکە، بزانە ئایا لەم نەخۆشییەم چاک دەبمەوە؟»

9حەزائێلیش لەگەڵ خۆی باری چل وشتری لە هەموو بەروبوومە باشەکانی دیمەشق بە دیاری برد و چووە پێشوازی ئەلیشەع و لەبەردەمی ڕاوەستا و گوتی: «کوڕەکەت، بەن‌هەدەدی پاشای ئارام، منی بۆ لای تۆ ناردووە و دەڵێت: ”ئایا لەم نەخۆشییەم چاک دەبمەوە؟“»

10ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «بڕۆ و پێی بڵێ: ”بە دڵنیاییەوە چاک دەبیتەوە.“ بەڵام یەزدان پیشانی داوم کە دەمرێت!» 11چاوی تێبڕی هەتا حەزائێل شەرم دایگرت، ئینجا پیاوەکەی خودا دەستی بە گریان کرد.

12حەزائێل پرسیاری کرد: «گەورەم بۆچی دەگریێت؟»

ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «چونکە زانیم چ خراپەیەک بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا دەهێنیت. ئاگر لە قەڵاکانیان بەردەدەیت، گەنجەکانیان بە شمشێر دەکوژیت، منداڵەکانیان وردوخاش دەکەیت، ورگی سکپڕەکانشیان دەدڕێنیت.»

13حەزائێلیش گوتی: «گەورەم، سەگێکی وەک من چۆن دەتوانێ کاری وا گەورە بکات؟»

ئەلیشەعیش وەڵامی دایەوە: «یەزدان پیشانی دام کە تۆ دەبیتە پاشای ئارام.»

14پاشان حەزائێل لەلای ئەلیشەع ڕۆیشت و گەڕایەوە لای گەورەکەی. کاتێک بەن‌هەدەد لێی پرسی: «ئەلیشەع چی پێ گوتی؟» حەزائێل وەڵامی دایەوە: «پێی گوتم، بە دڵنیاییەوە چاک دەبیتەوە.» 15بەڵام ڕۆژی پاشتر، جاجمەکەی برد و لە ئاوی هەڵکێشا و دای بەسەر دەموچاوی پاشادا و هەناسەی لێ بڕی، هەر بۆیە پاشا مرد. ئیتر حەزائێل لە جێی ئەو بوو بە پاشا.

پاشایەتی یەهۆرام لە یەهودا

16لە ساڵی پێنجەمی یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافات بوو بە پاشای یەهودا. 17تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 18هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیل و بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، چونکە کچەکەی ئەحاڤ ژنی بوو. لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. 19لەگەڵ ئەوەشدا، یەزدان لەبەر داودی بەندەی خۆی، نەیدەویست یەهودا لەناوببات، چونکە بەڵێنی بە داود دابوو کە بۆ هەتاهەتایە چرایەک دەداتە خۆی و نەوەکانی.

20لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆرام، ئەدۆم لە یەهودا یاخی بوو، پاشایەکیان بۆ خۆیان دانا. 21ئیتر یەهۆرام بە هەموو گالیسکەکانییەوە پەڕییەوە چاعیر. لەوێ ئەدۆمییەکان ئابڵوقەیان دان، بەڵام شەو خۆی و سەرکردەی گالیسکەکانی هەستان و ئابڵوقەکەیان شکاند و دەرباز بوون، لەشکرەکەش هەڵاتن و گەڕانەوە چادرەکانیان. 22هەتا ئێستاش ئەدۆم لە یەهودا یاخییە. هەر لەو کاتەدا لیڤناش یاخی بوو.

23ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆرام و هەموو کارەکانی کە کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 24یەهۆرام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لە شاری داود لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. ئیتر ئەحەزیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

پاشایەتی ئەحەزیا

25لە ساڵی دوازدەیەمینی یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، ئەحەزیای کوڕی یەهۆرام بوو بە پاشای یەهودا. 26ئەحەزیا گەنجێکی بیست و دوو ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی عەتەلیای کچەزای عۆمری پاشای ئیسرائیل بوو. 27هەمان ڕێچکەی بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، هەروەک بنەماڵەی ئەحاڤ لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، چونکە زاوای ماڵی ئەحاڤ بوو.

28ئەحەزیا لەگەڵ یۆرامی کوڕی ئەحاڤ چووە جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام لە ڕامۆتی گلعاد، ئارامییەکان یۆرامیان پێکا. 29ئیتر یۆرام پاشا گەڕایەوە هەتا لە یەزرەعیل لەو برینانەی چاک بێتەوە کە ئارامییەکان لە ڕامۆت لە کاتی شەڕکردنی لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام پێکابوویان.

لەدوای ئەوە ئەحەزیای کوڕی یەهۆرامی پاشای یەهوداش چوو بۆ یەزرەعیل هەتا چاوی بە یۆرامی کوڕی ئەحاڤ بکەوێت، چونکە نەخۆش بوو.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

列王紀下 8:1-29

書念婦人得回產業

1以利沙曾經救活了一位書念婦人的兒子。他對那婦人說:「你和家人要離開這裡去別處寄居,因為耶和華已決定使這裡遭受七年饑荒。」 2那婦人遵照上帝僕人的話,舉家遷往非利士,在那裡寄居了七年。 3七年後,她從非利士返回,去向王請求收回自己的房屋和田地。 4那時,王正與上帝僕人的侍者基哈西談話,讓基哈西以利沙所做的一切大事講給他聽。 5基哈西正在向王講述以利沙如何使死人復活的時候,那位書念婦人剛好進宮求見王,基哈西便說:「我主我王,這就是那婦人,這是她那個被以利沙救活的兒子。」 6王問那婦人,她便原原本本地將那件事稟告王。王委派一位臣僕處理她的事情,並吩咐說:「凡屬於這婦人的東西,包括從她離開本地直到今天她田地的所有出產,要全部還給她。」

以利沙對哈薛的預言

7一天,以利沙到了大馬士革。當時亞蘭便·哈達正在生病,他得知上帝的僕人來了, 8便對哈薛說:「你帶著禮物去見上帝的僕人,請他求問耶和華,看看我這病能否痊癒。」 9哈薛用四十頭駱駝馱著大馬士革的各種美物前去拜見以利沙。到了那裡,他站在以利沙面前說:「你兒子亞蘭便·哈達派我來問你,他的病能否痊癒?」

10以利沙哈薛說:「你去告訴他,他一定會痊癒。不過,耶和華告訴我他會死。」 11他目不轉睛地盯著哈薛,盯得他很不安。然後,上帝的僕人哭了。 12哈薛問:「我主為什麼哭呢?」以利沙說:「因為我知道你會加害以色列人。你會放火燒他們的堡壘,用刀殺戮他們的壯丁,摔死他們的孩童,剖開他們的孕婦。」 13哈薛說:「你僕人算什麼,不過是一條狗,怎能做這樣的大事呢?」以利沙說:「耶和華告訴我,你要做亞蘭王。」 14哈薛辭別以利沙回去了。王問他:「以利沙對你說什麼?」他答道:「以利沙告訴我,你一定會痊癒。」 15第二天,哈薛拿了一床浸透水的被子,蒙在王的臉上,王窒息而死。於是哈薛篡位。

約蘭做猶大王

16以色列亞哈的兒子約蘭執政第五年,猶大約沙法讓位給兒子約蘭17約蘭三十二歲登基,在耶路撒冷執政八年。 18他與亞哈家一樣步以色列諸王的後塵,因為他娶了亞哈的女兒為妻,做耶和華視為惡的事。 19但耶和華因祂僕人大衛的緣故而不願毀滅猶大,因為祂曾應許讓大衛的子孫永遠做王。 20約蘭執政期間,以東人反叛猶大,自己立王。 21約蘭率領所有戰車前往撒益,他和戰車長們被以東人包圍。他們乘夜出擊,突出重圍,各自逃回家去。 22以東人至今仍脫離猶大的統治。立拿人也在那個時候叛變了。

23約蘭其他的事及其一切所作所為都記在猶大列王史上。 24約蘭與祖先同眠後,葬在大衛城他的祖墳裡。他兒子亞哈謝繼位。

亞哈謝做猶大王

25以色列亞哈的兒子約蘭執政第十二年,猶大約蘭的兒子亞哈謝登基。 26他二十二歲登基,在耶路撒冷執政一年。他母親叫亞她利雅,是以色列暗利的孫女。 27亞哈謝亞哈家的女婿,他步亞哈家的後塵,做耶和華視為惡的事。

28他聯合亞哈的兒子約蘭基列拉末亞蘭哈薛交戰。約蘭受了傷, 29便回到耶斯列療傷。猶大亞哈謝前去探望。