نەخۆشکەوتنی حەزقیا
1لەو ڕۆژانەی20:1 ڕووداوەکانی بەشی بیست لەپێش ڕووداوەکانی بەشەکانی 19–20 ڕوویانداوە. حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»
2حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: 3«ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.
4بەر لەوەی ئیشایا هەیوانی کۆشکەکە بەجێبهێڵێت، فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی: 5«بگەڕێوە و بە حەزقیای فەرمانڕەوای گەلەکەم بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، ئێستا چاکت دەکەمەوە و لە ڕۆژی سێیەم دەچیتە پەرستگای یەزدان. 6پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و لە دەستی پاشای ئاشور فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم بەرگری لەم شارە دەکەم.“»
7ئینجا ئیشایا گوتی: «نیوەلمەکێک20:7 نیوەنمەک. لە هەنجیر دروستبکەن.» ئەوانیش هێنایان و خستیانە سەر دومەڵەکە و چاک بووەوە.
8حەزقیا لە ئیشایای پرسی بوو: «ئەو نیشانەیە چییە کە یەزدان چاکم دەکاتەوە و لە ڕۆژی سێیەم دەچمە پەرستگای یەزدان؟»
9ئیشایا وەڵامی دایەوە: «یەزدان ئەو شتە دەکات کە پێشتر بەڵێنی پێدابووی. ئەمە لەلایەن یەزدانەوە نیشانەیە بۆت: ئایا دەتەوێ سێبەر دە پلە بچێتە پێش یان دە پلە بگەڕێتەوە دواوە؟»20:9 پلەبەندییەک ڕێکخراوە بۆ زانینی کات بەگوێرەی خۆر.
10حەزقیاش گوتی: «بۆ سێبەر ئاسانە دە پلە بچێتە پێش. کەواتە وا بکە دە پلە بگەڕێتەوە دواوە.»
11ئینجا ئیشایای پێغەمبەر نزای بۆ یەزدان کرد و ئەویش دە پلە سێبەری گەڕاندەوە دواوە، بەپێی پلەبەندییەکەی ئاحاز پێی هاتە خوارەوە.
نێردراوانی بابل
12لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە حەزقیا نەخۆش کەوتووە. 13حەزقیا پێشوازی لێکردن و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و هەموو ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات.
14ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟»
حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»
15ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟»
حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.»
16ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدان بگرە، 17یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت. 18لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.»
19حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «ئایا ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا نابێت؟»
20ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی حەزقیا، هەموو دەستکەوتەکانی و چۆن گۆمەکە و جۆگەکەی20:20 کەناڵێکی ئاوگواستنەوەی بە درێژایی 520 مەتر لە بەرد لەژێر زەوی دروستکردووە. سەرچاوەی ئاوەکەی لە کانی گیحۆن بووە لە دەرەوەی شوورای شاری ئۆرشەلیم، ئاوەکەی بۆ گۆمی سیلوام ڕاکێشاوە. دروستکرد و ئاوی هێنایە ناو شارەکەوە لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 21حەزقیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر مەنەشەی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.
希西迦的病危與康復
1那些天,希西迦病危,亞摩斯的兒子以賽亞先知前來對他說:「耶和華說,『你要交待後事,因為你要死了,你的病不能康復。』」 2希西迦把臉轉向牆,向耶和華禱告,說: 3「耶和華啊,求你顧念我怎樣全心、忠誠地事奉你,做你視為善的事。」希西迦痛哭起來。 4當時,以賽亞還沒有走出中院,耶和華對他說: 5「回去告訴我子民的首領希西迦,『你祖先大衛的上帝耶和華說,我已聽見你的禱告,看見了你的眼淚。我要醫治你,三天後你就可以上耶和華的殿。 6我要使你的壽命增加十五年,我要從亞述王手中拯救你和這城。為我自己和我僕人大衛的緣故,我要保護這城。』」
7以賽亞說:「拿一塊無花果餅貼在王的瘡上,他就會痊癒。」
8希西迦問以賽亞:「有什麼兆頭證明耶和華要醫治我,三天後我可以上耶和華的殿呢?」 9以賽亞說:「耶和華要給你一個兆頭,證明祂言出必行。你要日影前進十度還是後退十度呢?」 10希西迦說:「日影前進十度容易,讓日影後退十度吧。」 11以賽亞先知向耶和華祈求,耶和華就使亞哈斯日晷上的日影後退了十度。
巴比倫的使者來訪
12那時,巴拉但的兒子巴比倫王米羅達·巴拉但聽說希西迦病了,便派人送去書信和禮物。 13希西迦接見使者,讓他們觀看國庫裡的金銀、香料、珍貴膏油、所有兵器和一切寶物。希西迦把宮中及國內的一切都給他們看。
14以賽亞先知來見希西迦王,問他:「這些人說了些什麼?他們從哪裡來?」希西迦答道:「他們來自遙遠的巴比倫。」 15以賽亞問:「他們在你宮裡看到了什麼?」希西迦答道:「他們看到了我宮中的一切。我把國庫裡的一切都給他們看了。」
16以賽亞對希西迦說:「你聽著,耶和華說, 17『終有一天,你宮中的一切和你祖先積攢到現在的一切,必一件不留地被擄到巴比倫。這是耶和華說的。 18你的子孫當中必有人被擄去,在巴比倫王的宮中做太監。』」 19希西迦對以賽亞說:「耶和華藉你說的話很好。」因為他想:「至少我有生之年將平安穩妥。」
20希西迦其他的事蹟和成就,包括怎樣建造水池和挖溝引水入城,都記在猶大的列王史上。 21希西迦與祖先同眠後,他兒子瑪拿西繼位。