دووەم ساموئێل 8 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دووەم ساموئێل 8:1-18

سەرکەوتنەکانی داود8‏:1 بڕوانە زەبوورەکان 60‏:11‏-12‏.‏

1ئەوە بوو پاش ئەمە داود فەلەستییەکانی بەزاند و زەلیلی کردن، مەسەگ ئەممای لە فەلەستییەکان سەند.

2هەروەها داود مۆئابییەکانیشی بەزاند. ئەوانی لەسەر زەوی پاڵخست و بە گوریس پێوانەی کردن، بە پێوانەی دوو گوریس خەڵکەکەی کوشت و بە پێوانەی گوریسێکیش خەڵکی بە زیندوویی هێشتەوە.8‏:2 داود بە هەڕەمەکی دوو لەسەر سێی مۆئابییەکان کوشت و یەک لەسەر سێی لێ هێشتنەوە.‏ ئینجا مۆئابییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا.

3هەروەها داود هەدەدعەزەری کوڕی ڕەحۆڤی پاشای چۆڤای بەزاند، کاتێک چوو بۆ ئەوەی تاشەبەردەکەی یادەوەری لە کەناری ڕووباری فورات نۆژەن بکاتەوە. 4داود هەزار گالیسکە و حەوت هەزار گالیسکەسوار و بیست هەزار پیادەی بە دیل گرت، ئینجا داود جومگە پێی ئەسپی گالیسکەکانیانی بڕییەوە و تەنها سەد ئەسپی گالیسکەی هێشتەوە.

5کاتێک ئارامییەکانی دیمەشق بۆ یارمەتیدانی هەدەدعەزەری پاشای چۆڤا هاتن، داود بیست و دوو هەزار پیاوی لە ئارامییەکان کوشت. 6ئیتر داود لە شانشینی ئارامییەکانی دیمەشق سەربازگەی دانا، ئارامییەکانیش هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود و سەرانەیان بۆ دەهێنا. داودیش ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد.

7پاشان داود قەڵغانە زێڕینەکانی ئەفسەرەکانی هەدەدعەزەری برد و هێنایە ئۆرشەلیم. 8هەروەها داودی پاشا بڕۆنزێکی زۆریشی لە تەڤەح و بێرۆتەی برد کە شارۆچکەی هەدەدعەزەر بوون.

9کاتێک تۆعوی پاشای حەمات بیستی کە داود هەموو سوپاکەی هەدەدعەزەری بەزاندووە، 10یۆرامی کوڕی نارد بۆ لای داودی پاشا بۆ ئەوەی لە سەلامەتی بپرسێت و پیرۆزبایی لێ بکات کە لەگەڵ هەدەدعەزەر جەنگاوە و بەزاندوویەتی، چونکە هەدەدعەزەر لە جەنگدا بوو لە دژی تۆعو. یۆرامیش لەگەڵ دەستی خۆیدا کەلوپەلی زێڕ و زیو و بڕۆنزی هێنابوو.

11داودی پاشا ئەمانەشی بۆ یەزدان تەرخان کرد لەگەڵ ئەو زێڕ و زیوانەی کە دەستی کەوتبوو لە هەموو ئەو نەتەوانەی ژێردەستەی کردبوون: 12لە ئەدۆم، مۆئاب، عەمۆن، فەلەستی و عەمالێق. هەروەها ئەو دەستکەوتەشی تەرخان کرد کە لە هەدەدعەزەری کوڕی ڕەحۆڤی پاشای چۆڤا دەستی کەوت.

13داود پاش گەڕانەوەی لە کوشتنی هەژدە هەزار ئەدۆمی لە دۆڵی خوێ8‏:13 دۆڵی خوێ: دەکەوێتە باشووری دەریای مردوو. بڕوانە زەبوورەکان 60.‏، ناوبانگی بڵاو بووەوە.

14لە هەموو خاکی ئەدۆم سەربازگەی دانا و هەموو ئەدۆمییەکان هاتنە ژێر دەسەڵاتی داود. داود ڕووی لە هەرکوێ دەکرد، یەزدان سەرکەوتووی دەکرد.

کاربەدەستەکانی داود

15داود پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، دادپەروەری و ڕاستودروستی بۆ هەموو گەلەکەی پەیڕەو کرد. 16یۆئابی کوڕی چەرویاش سوپاسالار بوو؛ یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلودیش تۆمارکار بوو؛ 17سادۆقی کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار کاهین بوون؛ سەرایا خامەی نهێنی8‏:17 ڕازپۆش.‏ بوو؛ 18بەنایای کوڕی یەهۆیاداع فەرماندەی کریتی و پەلەتییەکان8‏:18 کریتییەکان و پەلەتییەکان دوو لەشکری ڕاهێنراو بوون لەسەر مەشقی سەربازی.‏ بوو؛ کوڕەکانی داودیش ڕاوێژکاری پاشا بوون.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒母耳记下 8:1-18

大卫战胜敌人

1后来大卫打败并征服了非利士人,夺取了他们的都城。 2他又打败了摩押人,让他们并排躺在地上,然后用绳子去量,每两绳之内的人都要被杀掉,第三绳的人留下性命。从此,摩押人臣服于大卫,向他进贡。

3利合的儿子琐巴哈大底谢出来要恢复他在幼发拉底河一带的势力,大卫打败了他, 4俘获一千七百名骑兵和两万名步兵,砍断拉战车的马匹的蹄筋,只留下够拉一百辆战车的马匹。 5大马士革亚兰人前来支援琐巴哈大底谢大卫杀了他们两万二千人, 6还派军驻守亚兰国的大马士革亚兰人臣服大卫,向他进贡。耶和华使大卫无往而不胜。 7大卫夺走哈大底谢侍从的金盾牌,带回耶路撒冷8又从哈大底谢统治的比他比罗他两座城中夺走大量的铜。 9哈马陀以听说大卫打败哈大底谢全军, 10就派儿子约兰带着许多金银铜器去朝见大卫王,向他请安,祝贺他打败了哈大底谢。因为陀以常常和哈大底谢交战。 11-12大卫王把这些器皿和他征服亚兰人、摩押人、亚扪人、非利士人、亚玛力人和利合的儿子琐巴哈大底谢时所得的金银都分别出来,奉献给耶和华。 13大卫在盐谷杀了一万八千亚兰人,声威大振。 14他又在以东全境设驻军,以东人都臣服于他。耶和华使他无往而不胜。

15大卫统治全以色列,他秉公行义治理百姓。 16那时,洗鲁雅的儿子约押做元帅,亚希律的儿子约沙法做史官, 17亚希突的儿子撒督亚比亚他的儿子亚希米勒做祭司长,西莱雅做书记, 18耶何耶大的儿子比拿雅统管基利提人和比利提人。大卫的众子都做首领。