دووەم ساموئێل 23 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دووەم ساموئێل 23:1-39

دواهەمین وشەکانی داود

1ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن:

«ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا،

ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە،

دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب و

زەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل:

2«ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا،

وشەکەشی لەسەر زمانم بوو.

3خودای ئیسرائیل فەرمووی،

تاشەبەردەکەی ئیسرائیل23‏:3 ناوێکی تایبەتە بە خودای ئیسرائیل کە دڵسۆزی خودا دەردەخات. بڕوانە دواوتار 32‏:4‏-31‏.‏ لەگەڵ من دوا:

”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات،

کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات،

4ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن

لە بەیانییەکی ساماڵ،

وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە

کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“

5«ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟

پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم،

کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە.

ئەی هەموو ڕزگاری و

ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟

6بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن،

کە بە دەست کۆناکرێنەوە.

7هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات،

ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛

ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.»

پاڵەوانەکانی داود

8ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن:

یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت.

9پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم23‏:9 بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 11‏:13‏.‏ لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد. 10ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت.

11پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات. 12بەڵام شەمما لە ناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی.

13سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون. 14لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو. 15داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!» 16ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی. 17گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە.

ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.

18ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو. 19ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.

20بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت. 21ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی. 22ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد. 23لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.

24ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون:

عەساهێلی برای یۆئاب،

ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی،

25شەممای حەرۆدی،

ئەلیقای حەرۆدی،

26حەلەچی پەلتیی،

عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی،

27ئەبیعەزەری عەناتۆتی،

مەڤونەیی حوشاتی،

28چەلمۆنی ئەحۆحی،

مەهەرەیی نەتۆفایی،

29حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،

ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین،

30بەنایای پیرعاتۆنی،

هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە،

31ئەبی‌عەلڤۆنی عەرڤاتی،

عەزماڤێتی بەرحومی،

32ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،

کوڕەکانی یاشێن،

یۆناتانی کوڕی 33شەممای هاراری،

ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری،

34ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی،

ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی،

35حەسرۆی کارمەلی،

پەعەرەیی ئەربی،

36یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی،

کوڕی هەگری،

37چەلەقی عەمۆنی،

نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،

38عیرای یەتری،

گارێڤی یەتری و

39ئوریای حیتی.

هەموویان سی و حەوت کەس بوون.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒母耳记下 23:1-39

大卫的遗言

1耶西的儿子大卫雅各的上帝膏立的王,他身居高位,在以色列能歌善咏。以下是他的遗言:

2“耶和华的灵借着我说话,

祂的言语在我口中。

3以色列的上帝告诉我,

以色列的磐石对我说,

‘以公义治理人民,

敬畏上帝的君王,

4就像黎明的曙光、

晴朗的早晨,

又像雨后的光辉,

使大地长出青草。’

5我的家在上帝面前不正是如此吗?

上帝与我立下永远的约,

这约稳妥可靠。

祂必拯救我,成全我的愿望。

6但恶人要像荆棘一样被丢弃,

没人用手碰他们,

7人要拿铁器和长矛把他们收集起来焚毁。”

大卫的勇士

8以下是大卫的勇士:他革扪约设·巴设,又称伊斯尼亚底挪,是三勇士之首,曾在一场交战中杀掉八百敌人。

9其次是亚合朵多的儿子以利亚撒,他是三勇士之一。有一次,以色列人和非利士人打仗,他跟随大卫非利士人骂阵。以色列军队都撤退了, 10他却坚守阵地,奋勇杀敌,直到手臂发麻,握刀的手无法松开。那天,耶和华使以色列人大获全胜。以色列军队回到以利亚撒那里来捡死人的财物。 11第三位勇士是哈拉亚基的儿子沙玛。有一次非利士人聚集在一块长满扁豆的田中和以色列人打仗,以色列人都逃跑了, 12沙玛却站在田中间击杀敌人,保卫了那块田。那次,耶和华使以色列人大获全胜。

13在收割的时候,非利士军兵在利乏音谷扎营,三十勇士中的三位到亚杜兰洞见大卫14那时大卫留守在堡垒里,非利士人的驻军在伯利恒15大卫渴了,说:“真想喝一些伯利恒城门旁的井水!” 16这三位勇士就冲过非利士人的营地,到伯利恒城门旁的井打水,带回来给大卫大卫却不肯喝,他把水浇奠在耶和华面前, 17说:“耶和华啊!这三人冒死去打水,这些水就像是他们的血,我决不能喝!”因此,大卫不肯喝。这是三勇士的事迹。

18洗鲁雅的儿子、约押的兄弟亚比筛是这三位23:18 三位”有些希伯来文抄本作“三十位”。勇士的统领,他曾挥矛刺死三百人,在三勇士中出了名, 19最有声望,因此做了他们的统领,只是不及前三位勇士。

20甲薛耶何耶大的儿子比拿雅是位勇士,做过非凡的事。他曾杀死摩押的两个勇猛战士,也曾在下雪天跳进坑中杀死一头狮子, 21还杀死了一个埃及勇士。当时埃及人拿着长矛,比拿雅拿着棍子迎战,他夺了对方的长矛,用那矛刺死了对方。 22这是耶何耶大的儿子比拿雅的事迹,他在三个勇士中出了名。 23他比三十勇士更有声望,只是不及前三位勇士。大卫封他为护卫长。

24三十勇士中有:约押的兄弟亚撒黑伯利恒朵多的儿子伊勒哈难25哈律沙玛哈律以利加26帕勒提希利斯提哥亚益吉的儿子以拉27亚拿突亚比以谢户沙米本乃28亚合撒们尼陀法玛哈莱29尼陀法巴拿的儿子希立便雅悯支派基比亚利拜的儿子以太30比拉顿比拿雅迦实溪希太31伯·亚拉巴亚比亚本巴鲁米押斯玛弗32沙本以利雅哈巴雅善的儿子们、哈拉沙玛的儿子约拿单33哈拉沙拉的儿子亚希暗34玛迦亚哈拜的儿子以利法列基罗亚希多弗的儿子以连35迦密希斯莱亚巴帕莱36琐巴拿单的儿子以甲迦得巴尼37亚扪洗勒、为洗鲁雅的儿子约押拿兵器的比录拿哈莱38以帖以拉以帖迦立39乌利亚,共三十七名勇士。