دواوتار 4 – KSS & CCL

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 4:1-49

فەرمانەکانی یەزدان بپارێزن

1ئێستاش ئەی ئیسرائیل، گوێ لەم فەرز و یاسایانە بگرە کە من فێرتان دەکەم هەتا بەجێی بهێنن و بژین و بچنە ناو ئەو خاکە و دەستی بەسەردا بگرن کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان دەتانداتێ. 2ئەو قسانەی من فەرمانتان پێ دەکەم هیچی لێ زیاد و کەم مەکەن، هەتا فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بپارێزن کە من فەرمانتان پێ دەکەم.

3چاوەکانتان بینییان یەزدان چی لە بەعل‌پەعۆردا کرد، هەرچی دوای بەعلی پەعۆر4‏:3 بەعلی پەعۆر: ناوێکی مۆئابییە بۆ ئەو خوداوەندەی لە کێوی پەعۆر دەیانپەرست. بڕوانە سەرژمێری 25‏:1‏-9.‏ کەوت یەزدانی پەروەردگارتان لەنێوتاندا بە تەواوی لەناوی برد، 4بەڵام ئێوە کە خۆتان بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە گرتووە ئەوا هەمووتان ئەمڕۆ زیندوون.

5بڕوانە، فەرز و یاساکانم فێرکردن هەروەک یەزدانی پەروەردگارم فەرمانی پێ کردم بۆ ئەوەی ئاوا بکەن لەو خاکەی کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، 6ئیتر بیانپارێزن و جێبەجێیان بکەن، چونکە ئەوە دانایی و تێگەیشتوویی ئێوەیە لەبەرچاوی ئەو گەلانەی کە گوێیان لەو هەموو فەرزانە دەبێت و دەڵێن، «ئەم گەلە مەزنە گەلێکی دانا و تێگەیشتوون.» 7چ گەلێکی مەزن هەیە، خوداوەندێکی نزیکی هەبێت وەک یەزدانی پەروەردگارمان لە هەموو داواکارییەکانمان؟ 8هەروەها چ گەلێک مەزنە و ئەو فەرز و یاسا ڕاستودروستانەی هەیە وەک ئەو هەموو فێرکردنەی من ئەمڕۆ لەبەردەمتان دایدەنێم؟

9بەڵام ئاگاداربە و باش خۆت بپارێزە هەتا ئەو شتانە لەبیر نەکەیت کە بە چاوەکانت بینیت، بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژانی ژیانت لە دڵت دەرنەچێت و منداڵەکانت و منداڵی منداڵەکانتی پێ فێر بکە. 10ئەو ڕۆژەت لە یاد بێت کە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارت ڕاوەستایت لە حۆرێڤ، کە یەزدان پێی فەرمووم: «گەلم بۆ کۆبکەرەوە و وشەکانی منیان بخەرە بەر گوێ، بۆ ئەوەی فێر بن هەموو ئەو ڕۆژانەی کە لەسەر زەوی زیندوون لێم بترسن و منداڵەکانیان فێر بکەن.» 11ئێوەش هاتنە پێش و لە خوارەوەی کێوەکە ڕاوەستان و کێوەکە هەتا ناو جەرگەی ئاسمان بە ئاگر داگیرسا بوو، بە تاریکی و تەمی چڕ، 12جا یەزدان لەنێو ئاگرەکەوە لەگەڵتاندا دوا و ئێوە گوێتان لە دەنگی وشەکان دەگرت، بەڵام هیچ شێوەیەکی ئەوتان نەبینی، تەنها دەنگ نەبێت. 13ئەویش پەیمانەکەی خۆی پێ ڕاگەیاندن کە فەرمانی پێ کردن کاری پێ بکەن، دە ڕاسپاردەکە کە لەسەر دوو تەختەی بەردی نووسی. 14لەو کاتەدا یەزدان فەرمانی بە منیش کرد، بۆ ئەوەی فەرز و یاساکانتان فێر بکەم هەتا لەو خاکەدا کاری پێ بکەن کە لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.

قەدەغەکردنی بتپەرستی

15ئەو ڕۆژەی یەزدان لە حۆرێڤ لەنێو ئاگرەکەوە لەگەڵتاندا دوا، ئێوە هیچ وێنەیەکتان نەبینی، بۆیە باش خۆتان بپارێزن 16نەوەک گەندەڵ بن و پەیکەرێکی تاشراو بۆ خۆتان دروستبکەن، وێنەی نموونەیەک لە شێوەی نێرینەیەک یان مێینەیەک، 17یان لە شێوەی ئاژەڵێک لەوانەی لەسەر زەوین یان لە شێوەی باڵندەیەکی باڵدار لەوانەی لە ئاسمان دەفڕن، 18یان لە شێوەی خشۆکێک لەوانەی لەسەر زەوییە، یان لە شێوەی ماسییەک لەوانەی لەناو ئاو لەژێر زەوی.4‏:18 لەژێر زەوی: بەپێی بیروبۆچوونی عیبری دەریایەکی مەزن لەبن زەوی هەبوو.‏ 19هەروەها نەوەک چاو بۆ ئاسمان بەرز بکەیتەوە و تەماشای خۆر و مانگ و ئەستێرەکان و هەموو ئەو شتانەی کە لە ئاسماندا ڕێکخراون بکەیت، کە یەزدانی پەروەردگارت بە هەموو گەلانی داوە کە لەژێر هەموو ئاسمانن4‏:19 لەژێر هەموو ئاسمانن: واتا هەموو گەلانی جیهان.‏ و هەڵبخەڵەتێی و کڕنۆشی بۆ ببەیت و بیپەرستیت. 20یەزدان ئێوەی برد و لە کوورەی ئاسنەوە لە میسرەوە دەریهێنان هەتا وەک ئەمڕۆ ببنە گەلی میراتی ئەو.

21بەهۆی ئێوەشەوە یەزدان لێم تووڕە بوو و سوێندی خوارد کە من لە ڕووباری ئوردون ناپەڕمەوە و ناچمە ناو خاکە باشەکەی کە یەزدانی پەروەردگارتان وەک میرات پێتان دەدات، 22جا من لەم خاکەدا دەمرم و لە ڕووباری ئوردون ناپەڕمەوە، بەڵام ئێوە دەپەڕنەوە و دەست بەسەر ئەو زەوییە باشەدا دەگرن. 23ئاگاداربن، نەوەک پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر بکەن کە لەگەڵ ئێوەی بەست و پەیکەرێکی تاشراو بۆ خۆتان دروستبکەن لە وێنەی هەر شتێک لەوانەی یەزدانی پەروەردگارتان لێی قەدەغە کردن، 24چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئاگرێکی بەتینە، خودایەکی ئیرەدارە4‏:24 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات.‏.

25ئەگەر منداڵ و منداڵی منداڵتان بوو و کاتتان درێژەی کێشا لە خاکەکەدا و گەندەڵ بوون و پەیکەری تاشراوتان دروستکرد، وێنەی هەر شتێک و خراپەتان کرد لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان و پەستتان کرد، 26ئەمڕۆ ئاسمان و زەوی دەکەم بە شایەت بەسەرتانەوە کە ئێوە بە خێرایی لەناودەچن لەو خاکەی لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، درێژە بە ڕۆژانتان نادەن لەسەری و بێگومان لەناودەچن. 27یەزدان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە لەنێو گەلاندا، جا ژمارەیەکی کەمتان لێ دەمێنێتەوە لەنێو ئەو نەتەوانەی یەزدان دەتانباتە ناویان، 28لەوێ بت دەپەرستن دروستکراوی دەستی خەڵکە لە دار و لە بەرد کە نابینن و نابیستن و ناخۆن و بۆن ناکەن. 29بەڵام ئەگەر لەوێوە ڕووتان لە یەزدان کرد، خودای خۆتان، ئەوا بۆتان دەردەکەوێت، ئەگەر بە هەموو دڵ و لە ناخەوە بەدوایدا گەڕان. 30کاتێک تەنگانەتان هاتە سەر و لە ڕۆژانی دواتر کە هەموو ئەو شتانەتان بەسەرهات، ئەوا بۆ لای یەزدانی پەروەردگارتان دەگەڕێنەوە و گوێڕایەڵی ئەو دەبن، 31چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی بە بەزەییە، بەجێتان ناهێڵێت و لەناوتان نابات و پەیمانی باوباپیرانتان لەبیر ناکات کە سوێندی بۆیان خوارد.

یەزدان خۆی خودایە

32جا سەبارەت بە ڕۆژانی پێشوو پرسیار بکە کە پێش تۆ بووە، لەو ڕۆژەوەی خودا مرۆڤی لەسەر زەوی بەدیهێنا و لەمپەڕی ئاسمان هەتا ئەوپەڕی، ئایا وەک ئەم شتە مەزنە یان هاوتای بیستراوە؟ 33ئایا هیچ گەلێک گوێیان لە دەنگی خودا بووە لەنێو ئاگرەوە قسە بکات، وەک تۆ گوێت لێ بوو و ژیابێت؟ 34ئایا هیچ خودایەک هەیە کە هەوڵی دابێت بە تاقیکردنەوە و بە نیشانە و پەرجوو4‏:34 پەرجوو: موعجیزە.‏، بە جەنگ و دەستێکی پۆڵایین، بە بازووێکی بەهێز و بە کاری مەزن و سامناک، نەتەوەیەک لەنێو نەتەوەیەکی دیکەدا بۆ خۆی تەرخان بکات، وەک هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لەبەرچاوتان لە میسر بۆ ئێوەی کرد؟

35ئەم شتانەت پیشان درا بۆ ئەوەی بزانیت کە یەزدان خۆی خودایە، بێجگە لەو یەکێکی دیکە نییە. 36لە ئاسمانەوە بەم جۆرەی کرد گوێبیستی بن، تاکو تەمبێت بکات، لەسەر زەویش ئاگری مەزنی خۆی پیشان دایت و لەنێو ئاگرەوە گوێت لە وشەکانی بوو، 37هەروەها لەبەر ئەوەی باوباپیرانی تۆی خۆشویست و نەوەی ئەوانی هەڵبژارد لە دوایان، بە ئامادەبوونی خۆی و بە هێزە مەزنەکەی خۆی تۆی لە میسرەوە دەرهێنا، 38بۆ ئەوەی گەلی مەزنتر و بەهێزتر لە خۆت لەبەردەمت دەربکات و بتهێنێت و وەک ئەمڕۆ خاکەکەیانت وەک میرات بداتێ.

39جا ئەمڕۆ بزانە و لە دڵەوە لێی وردببنەوە، یەزدان خۆی خودایە لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە و هیچ خودایەکی دیکە نییە. 40فەرزەکان و فەرمانەکانی بەجێبهێنە کە من ئەمڕۆ فەرمانت پێدەدەم، هەتا چاکە لەگەڵ خۆت و منداڵەکانت بکات لەدوای خۆت و تەمەن درێژ بیت لەسەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت بۆ هەتاهەتایە پێت دەدات.

شارە پەناگاکان

41ئیتر موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون سێ شاری جیا کردەوە، 42بۆ ئەوەی ئەو کەسەی کە بەبێ ئەنقەست دراوسێکەی خۆی دەکوژێت بۆ ئەوێ ڕابکات، کە پێشتر ڕقی لێی نەبووەتەوە، جا بۆ یەکێک لەو شارانە هەڵدێت و دەژیێت. 43ئەمە ئەو شارانە بوون: شاری بەچەر لە دەشتودەر لە زەوی دەشتایی بۆ ڕەئوبێنییەکان و ڕامۆت لە گلعاد بۆ گادییەکان و گۆلان لە باشان بۆ مەنەشەییەکان.

پێشەکی فێرکردنەکان

44ئەمەش ئەو فێرکردنەیە کە موسا لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا داینا. 45ئەمە ئەو یاسا و فەرز و حوکمانەیە کە موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت کاتێک لە میسر هاتنە دەرەوە، 46لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە دۆڵەکە بەرامبەر بێت‌پەعۆر لە خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، ئەوەی موسا و نەوەی ئیسرائیل شکاندیان لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە میسر. 47دەستیان بەسەر خاکەکەیدا گرت لەگەڵ خاکی عۆگی پاشای باشان، هەردوو پاشاکەی ئەمۆرییەکان کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بوون. 48لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە هەتا چیای سیریۆن4‏:48 چیای سیریۆن: چیای حەرمۆنە، نەک کێوی سییۆن ئەوەی دواتر تەرخان کرابووەوە بۆ پەرستنی یەزدان. بڕوانە 12‏:5 و دووەم ساموئێل 5‏:7‏.‏ کە حەرمۆنە، 49هەروەها هەموو عەراڤا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە هەتا دەریای مردوو4‏:49 دەریای مردوو: عیبری: دەریای عەراڤا.‏ لەژێر بنارەکانی پسگە.

Mawu a Mulungu mu Chichewa Chalero

Deuteronomo 4:1-49

Alamulidwa Kukhala Womvera

1Mverani inu Aisraeli, malangizo ndi malamulo amene ndikuphunzitseni. Muwatsatire kuti mukhale ndi moyo ndi kuti mulowe ndi kutenga dziko limene Yehova Mulungu wa makolo anu akukupatsani. 2Musawonjezere pa zimene ndikukulamulirani ndipo musachotserepo, koma muwasunge malamulo a Yehova Mulungu wanu amene ndikukupatsani.

3Inu munaona ndi maso anu zimene Yehova anachita ku Baala-Peori. Yehova Mulungu wanu anawononga aliyense amene anatsata Baala wa ku Peori pakati panu. 4Koma inu nonse amene munagwiritsitsa Yehova Mulungu wanu mukanali ndi moyo mpaka lero.

5Taonani, ndakuphunzitsani malangizo ndi malamulo monga Yehova Mulungu wanga anandilamulira kuti inuyo muwatsatire mʼdziko limene mukulowa ndi kulitengali. 6Muwasunge mosamalitsa pakuti zimenezi zidzaonetsa nzeru zanu ndi kuzindikira kwanu kwa anthu a mitundu ina, amene adzamva za malangizo onsewa nati, “Ndithudi, mtundu waukulu uwu ndi wa anthu anzeru ndi ozindikira.” 7Mtundu wina wa anthu ndi uti umene uli waukulu chomwechi, woti ukhoza kukhala ndi milungu yawo pafupi monga mmene alili Yehova Mulungu wathu ndi ife nthawi zonse pamene tipemphera kwa Iye? 8Ndipo ndi mtundu uti mwa mitundu ya anthu umene ndi waukulu chotere kuti nʼkukhala ndi malangizo ndi malamulo olungama ngati malamulo amene ndikuyika pamaso panu lero?

9Inu mungosamala ndi kudziyangʼanira kwambiri nokha kuti musayiwale zimene maso anu aona. Musalole kuti zichoke mʼmitima mwanu pa moyo wanu wonse. Zimenezi muziphunzitse kwa ana anu ndi zidzukulu zanu ngakhale mʼtsogolo. 10Kumbukirani tsiku limene munayimirira pamaso pa Yehova Mulungu wanu ku Horebu, pamene anati kwa ine, “Sonkhanitsa anthu pamaso panga kuti amve mawu anga ndi kuti aphunzire kundilemekeza mʼmoyo wawo onse mʼdzikomo ndi kuti ana awo aziwaphunzitsa zimenezi.” 11Munabwera pafupi ndi kuyima pa tsinde pa phiri pamene phirilo limayaka moto umene umafika mpaka kumwamba. Panalinso mtambo wakuda ndi mdima wambiri. 12Kenaka Yehova anayankhula nanu kuchokera mʼmotowo. Inu munamva mawu ake okha koma simunamuone pakuti panali mawu chabe. 13Iye anakuwuzani Malamulo Khumi omwe ndi pangano lake limene anakulamulirani kuti mutsatire. Ndipo anawalemba malamulowo pa mapale awiri a miyala. 14Ndipo Yehova anandilamula nthawi imene ija kuti ndikuphunzitseni malangizo ndi malamulo amene muyenera kutsata mʼdziko limene mutenge mukawoloka Yorodani.

Mafano Aletsedwa

15Tsiku limene Yehova anayankhula nanu ku Horebu mʼmoto uja, simunaone thupi lake. Choncho mudziyangʼanire nokha mosamalitsa, 16kuti musasokonezeke ndi kudzipangira nokha fano kapena chifanizo cha mtundu uliwonse, kaya chokhala ngati mwamuna kapena ngati mkazi, 17kaya chokhala ngati nyama iliyonse ya pa dziko lapansi kapena mbalame iliyonse yowuluka mlengalenga. 18Kapena cholengedwa chilichonse choyenda pa nthaka kapena nsomba ya mʼmadzi akuya. 19Ndipo pamene muyangʼana kumwamba muona dzuwa, mwezi ndi nyenyezi, zonse zakumwambazo musakopeke kuti muzigwadire ndi kumapembedza zinthu zimene Yehova wapereka kwa anthu a mitundu yonse pa dziko lapansi. 20Koma inuyo, Yehova anakutengani ndi kukutulutsani mʼngʼanjo yosungunulira zitsulo, ku Igupto kuti mukhale anthu olandira chuma chake monga mmene mulili tsopano.

21Yehova anakwiya nane chifukwa cha inu, ndipo analumbira kwathunthu kuti sindidzawoloka Yorodani ndi kulowa mʼdziko labwinolo limene Yehova Mulungu wanu akukupatsani inu ngati cholowa chanu. 22Ine ndifera mʼdziko lino, sindiwoloka Yorodani. Koma inu mwatsala pangʼono kuwoloka ndi kukatenga dziko labwinolo. 23Samalani, musayiwale pangano limene Yehova Mulungu wanu anapangana nanu ndipo musadzipangire nokha fano la chinthu chilichonse chimene Yehova Mulungu wanu waletsa. 24Pakuti Yehova Mulungu wanu ndi moto wonyeketsa ndipo ndi Mulungu wansanje.

25Mukadzakhala nthawi yayitali mʼdzikomo ndi kubereka ana ndi kukhala ndi zidzukulu ndipo mukadzasokonekera ndi kupanga fano la mtundu uliwonse, nʼkumachita zoyipa pamaso pa Yehova Mulungu wanu ndi kumukwiyitsa, 26ine ndi kuti kumwamba ndi dziko lapansi zikhale mboni lero zokutsutsani kuti mudzawonongedwa msanga ndipo mudzachotsedwa mʼdziko limene mutenge mukawoloka Yorodani. Simudzakhalitsa kumeneko koma mudzawonongedwa ndithu. 27Yehova adzakubalalitsani pakati pa anthu ena. Ochepa okha pakati panu ndi amene adzapulumuke pakati pa anthu a mitundu ina kumene Yehova adzakupirikitsireniko. 28Kumeneko mudzapembedza milungu ya mitengo ndi miyala yopangidwa ndi anthu, imene singaone kapena kumva kapena kudya kapena kununkhiza. 29Mukanali komweko, ngati mudzamufunafuna Yehova Mulungu wanu mudzamupeza koma ngati mutamufunafuna ndi mtima wanu wonse ndi moyo wanu wonse. 30Mukadzakhala pa chipsinjo ndipo zonsezi zikadzakuchitikirani, ndi pamene pambuyo pake mudzabwerera kwa Yehova Mulungu wanu ndi kumumvera Iye. 31Pakuti Yehova Mulungu wanu ndi Mulungu wachifundo, Iye sadzakutayani kapena kukuwonongani kapena kuyiwala pangano lake ndi makolo anu, limene analitsimikiza mwa lumbiro.

Yehova Ndiye Mulungu

32Tsopano tafunsani za masiku a mʼmbuyomu, zakale inu musanabadwe, kuyambira tsiku limene Mulungu analenga munthu pa dziko lapansi. Tafufuzani kuyambira kumapeto mpaka mapeto anzake a thambo. Kodi chinachitikako china chachikulu ngati ichi, kapena chinayamba chamvekako chokhala ngati ichi? 33Kodi uliponso mtundu wina wa anthu umene unamva mawu a Mulungu akuyankhula kuchokera mʼmoto nʼkukhala ndi moyo monga mwachitira inumu? 34Kodi alipo mulungu amene anayeserapo kudzitengera mtundu wa anthu kuwachotsa mu mtundu unzake mwa mayesero, zizindikiro zozizwitsa, nkhondo, komanso mwa mphamvu zake zopanda malire, kapena mwa zochita zazikulu ndi zochititsa mantha, monga zimene Yehova Mulungu wanu anakuchitirani ku Igupto inu mukupenya?

35Iye anakuonetsani zonsezi kuti inu muzindikire kuti Yehova ndiye Mulungu, palibenso wina wofanana naye. 36Kuchokera kumwamba, Iye anafuna kuti inu mumve mawu ake ndi kuti mukhale osunga mwambo. Pa dziko lapansi anakuonetsani moto waukulu, ndipo inu munamva mawu ake kuchokera mʼmotomo. 37Popeza anakonda makolo anu ndi kusankha adzukulu awo, a pambuyo pawo, anakutulutsani kuchoka ku Igupto ali pakati panu ndi mphamvu yake, 38kuti akupirikitsireni mayiko akuluakulu ndi amphamvu kuposa inu, ndi kukubweretsani inu ku dziko lawo kuti likhale lanu, monga liliri lero.

39Vomerezani lero ndipo dziwani mu mtima mwanu kuti Yehova ndiye Mulungu kumwamba ndi pa dziko lapansi. Palibenso wina. 40Sungani malangizo ake ndi malamulo ake amene ndikukupatsani lero lino, kuti zikuyendereni bwino inu ndi ana anu kutsogoloko, ndi kuti mukhalitse mʼdziko limene Yehova Mulungu wanu akukupatsani kwa nthawi zonse.

Mizinda Yothawirako

41Kenaka Mose anapatula mizinda itatu cha kummawa kwa Yorodani, 42kumene aliyense amene wapha munthu akhoza kuthawirako ngati wopha munthuyo sanaphe mnzakeyo mwadala ndi maganizo oyipa. Iye akhoza kuthawira ku umodzi mwa mizinda imeneyi napulumutsa moyo wake. 43Mizindayo inali iyi: ku fuko la Rubeni, unali mzinda wa Bezeri ku mapiri a ku chipululu; ku fuko la Gadi, unali Ramoti ku Giliyadi; ndipo ku fuko la Manase, unali Golani ku Basani.

Kufotokozera za Malamulo

44Awa ndi malamulo amene Mose anapereka kwa Aisraeli. 45Izi ndi ndondomeko, malangizo ndi malamulo amene Mose anawapatsa iwo pamene anatuluka ku Igupto. 46Anali ku chigwa cha kufupi ndi Beti-Peori mbali ya kummawa kwa Yorodani, mʼdziko la Sihoni mfumu ya Aamori amene ankalamulira ku Hesiboni ndipo anagonjetsedwa ndi Mose ndi Aisraeli pamene ankachokera ku Igupto. 47Iye anamulanda dziko lake ndi dziko la Ogi mfumu ya ku Basani. Awa anali mafumu awiri Aamori a kummawa kwa Yorodani. 48Dziko ili linayambira ku Aroeri cha kumphepete kwa khwawa la Arinoni ku phiri la Siyoni (limeneli ndi phiri la Herimoni), 49ndi kuphatikizapo dziko lonse la Araba cha kummawa kwa Yorodani mpaka kukafika ku Nyanja ya Araba, kumunsi kwa Phiri la Pisiga.