دواوتار 22 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 22:1-30

گرنگیدان بە بەرژەوەندی کەسانی دیکە

1ئەگەر گا یان مەڕی هەر هاوڵاتییەکت بینی وێڵ بووە، خۆتی لێ گێل مەکە، بەڵکو پێویستە لەسەرت بۆ براکەتی بگەڕێنیتەوە، 2جا ئەگەر براکەت لێتەوە نزیک نەبوو یان نەتدەناسی، ئەوا بیخەرە ماڵەکەتەوە و لەلات دەبێت هەتا براکەت داوای دەکاتەوە، ئەوسا بۆی دەگەڕێنیتەوە. 3هەمان شت دەکەیت بۆ گوێدرێژەکەی و بۆ کەواکەی و بۆ هەر شتێکی ون بوو لە براکەت کە لێی ون دەبێت و تۆ دەیدۆزیتەوە، بۆت نییە خۆتی لێ گێل بکەیت.

4کە گوێدرێژ یان گای براکەت دەبینیت لە ڕێگادا کەوتووە، خۆتی لێ گێل مەکە، بەڵکو پێویستە لەسەرت لەگەڵی هەڵیبستێنیتەوە.

5شتومەکی پیاو نابێت بەبەر ژنەوە بێت و نابێت پیاو جلی ژن لەبەر بکات، چونکە هەرکەسێک ئەمە بکات، قێزەونە لەلای یەزدانی پەروەردگارت.

6ئەگەر ڕێککەوت هێلانەی باڵندەیەک لە ڕێگا لەپێشت بوو، لەناو دارێک یان لەسەر زەوی و بێچوو یان هێلکەی تێدابوو و دایکەکەشی تێدابوو بە کڕی لەسەر بێچووەکان یان هێلکەکان هەڵنیشتبوو، ئەوا دایکەکە و بێچووەکان پێکەوە مەبە، 7دایکەکە ئازاد بکە و بێچووەکان بۆ خۆت ببە، بۆ ئەوەی چاکەت بۆ ببێت و درێژە بە ڕۆژانت بدەیت.

8ئەگەر خانووێکی نوێت بنیاد نا، ستارە بۆ سەربانەکەت بکە، نەوەک خوێنێک بهێنیتە سەر ماڵەکەت ئەگەر یەکێکی لێ کەوتە خوارەوە.

9لە ڕەزەکەت دوو جۆر تۆو مەچێنە22‏:9 بڕوانە لێڤییەکان 19‏:19‏.‏، ئەگەر ئەمە بکەیت، نەک تەنها ئەوەی دەیچێنیت، بەڵکو بەری ڕەزە مێوەکەشت بۆ پیرۆزگا تەرخان دەکرێت.

10کێڵان بە گا و گوێدرێژ پێکەوە مەکە.

11جلوبەرگی تێکەڵاو لەبەر مەکە، خوری و کەتان پێکەوە لەبەر مەکە.

12لە لچکەکانی22‏:12 لاولوێچ یان لچک مەبەست لە سەرگۆشەی قوماشە یان جل و بەرگ.‏ کەواکەت کە خۆتی پێ دەپۆشیت، گوڵینگ بۆ خۆت بکە.22‏:12 مەبەست لەم یاسایە یادکردنەوەی ڕاسپاردەکانی خودایە. بڕوانە سەرژمێری 15‏:37‏-41.‏

شکاندنی پەیمانی ژن و مێردایەتی

13ئەگەر پیاوێک ژنێکی هێنا و کاتێک چوو بۆ لای ڕقی لێی بووەوە و 14قسەی بۆ هەڵبەست و ناوێکی خراپی بەدواوە نا و گوتی، «ئەم ژنەم هێنا و کە چوومە لای پەردەی کچێنی نەبوو.» 15دایک و باوکی کچەکە بەڵگەی کچێنییەکەی دەبەن و لەلای دەروازەی شارۆچکەکە بۆ پیرانی شارۆچکەکەی دەسەلمێنن. 16باوکی کچەکە بە پیران دەڵێت، «کچەکەی خۆمم بەم پیاوە دا ببێتە ژنی و ڕقی لێی بووەوە. 17وا قسەشی بۆ هەڵبەستووە و دەڵێت: ”کچەکەت پەردەی کچێنی نەبوو،“ ئەمەش بەڵگەی کچێنی کچەکەمە،» جلەکەش لەبەردەم پیرانی شارۆچکەکە دەخەنە ڕوو، 18ئیتر پیرانی ئەو شارە پیاوەکە دەبەن و تەمبێی دەکەن. 19سزای دەدەن بە سەد شاقلی22‏:19 نزیکەی یەک کیلۆگرام.‏ زیو بۆ باوکی کچەکە، چونکە ناوێکی خراپی خستە دوای پاکیزەیەک لە ئیسرائیل، جا دەبێتە ژنی و بە درێژایی ژیانی ناتوانێت تەڵاقی بدات.

20بەڵام ئەگەر تۆمەتبارکردنەکە ڕاست بوو و کچەکە بەڵگەی پاکیزەیی نەبوو، 21ئەوا کچەکە دەبەنە بەردەرگای ماڵی باوکی و پیاوانی شارەکەی بەردبارانی دەکەن هەتا دەمرێت، چونکە کارێکی ناشیرینی لە ئیسرائیلدا کردووە بە بەدڕەوشتییەکەی کە لە ماڵی باوکی کردوویەتی، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.

22ئەگەر بینرا پیاوێک لەگەڵ ژنێکی بەمێرد جووت بووە، ئەوا هەردووکیان دەکوژرێن، ئەو پیاوەی لەگەڵ ژنەکە جووت بووە و ژنەکەش، جا خراپەکاری لە ئیسرائیلدا دادەماڵن.

23ئەگەر کچێک مارەبڕاو بێت بۆ پیاوێک و پیاوێکی دیکە لەناو شار بینی و لەگەڵی جووت بوو، 24ئەوا هەردووکیان ببەنە دەرەوە بۆ لای دەروازەی ئەو شارۆچکەیە و بەردبارانیان بکەن هەتا دەمرن، لەبەر ئەوەی کچەکە لەناو شار هاواری نەکرد بۆ فریاکەوتن و هەروەها پیاوەکەش ئابڕووی دەستگیرانی پیاوێکی دیکەی برد، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.

25بەڵام ئەگەر پیاوێک کچێکی مارەبڕاوی لە کێڵگەدا بینی و لاقەی کرد، ئەوا تەنها پیاوەکە کە لاقەی کردووە دەمرێت، 26بەڵام کچەکە هیچی لێ ناکرێت، کچەکە گوناهێکی لەسەر نییە شایانی سزای مردن بێت، بەڵکو چۆن پیاوێک پەلاماری دراوسێکەی بدات و بیکوژێت، ئەو ڕووداوەش ئاوایە، 27کچەکەی لە کێڵگەدا بینیوە و کچە مارەبڕاوەکە هاواری کردووە و کەس نەبووە ڕزگاری بکات.

28ئەگەر پیاوێک کچێکی نیشان نەکراوی بینی و لاقەی کرد و هەردووکیان ئاشکرا بوون، 29ئەوا پیاوەکەی ئابڕووی بردووە، پەنجا شاقل زیو22‏:29 نزیکەی 0,6 کیلۆگرام.‏ دەداتە باوکی کچە و ئەویش دەبێتە ژنی، لەبەر ئەوەی دەستدرێژی کردووەتە سەری، بە درێژایی ژیانیشی ناتوانێت تەڵاقی بدات.

30نابێت پیاوێک ژنی باوکی خۆی بهێنێت و ناموسی باوکی ببات.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

申命記 22:1-30

其他條例

1「如果你們看見同胞的牛或羊走迷了路,不可視而不見,要把牠帶回去交給主人。 2如果主人離你們很遠,或者你們不知道主人是誰,就要把牠牽回家,等主人來找時再還給主人。 3見到同胞遺失的驢、衣物或其他東西,都要這樣處理,不可視而不見。 4如果在路上看見同胞的牛或驢倒在地上,不可視而不見,要幫忙把牠扶起來。

5「女人不可穿戴男人的衣物,男人也不可穿戴女人的衣物,因為這是你們的上帝耶和華所憎惡的。

6「如果你們在路邊、樹上或地上看見鳥巢,裡面有雛鳥或蛋,並有母鳥伏在上面,不可把母鳥和雛鳥一起取走。 7你們可以取走雛鳥,但要放走母鳥。這樣,你們就會凡事順利,得享長壽。

8「建造新房時,要在房頂22·8 以色列人的房子都是平頂房。上安設圍欄,免得有人從房頂上掉下來,由你們承擔流血之罪。

9「你們不可在葡萄園裡種別的作物,否則你們的收成和園中的果子都要充公。 10不可讓牛和驢同負一軛耕地。 11不可穿由羊毛和細麻合織的衣物。

12「要在外袍的四角綴上穗子。

有關女子貞操的條例

13「如果有人娶了妻子,與她同房後卻不喜歡她, 14誹謗她,說,『我娶她時,發現她已經不是處女』, 15女方父母就要把憑據拿到城門口的長老們面前,證明女兒的貞潔。 16女方的父親要對他們說,『我把女兒嫁給這個人,現在他不喜歡我女兒, 17誹謗她,聲稱她結婚時已經不是處女,但這裡有我女兒貞潔的憑據。』女方父母要把女兒新婚之夜用過的床單在長老們面前展開。 18長老們就必須抓住那人懲處他, 19罰他賠償一公斤銀子給女方的父親,因為他誹謗了一個以色列的處女。那女子仍要做他妻子,丈夫終生不可休她。

20「但如果那人的指控屬實,沒有找到那女子貞潔的憑據, 21就要把她帶到她父親的家門前,由本城的人用石頭打死她。因為她婚前淫亂,在以色列做了可恥的事。你們必須除掉你們中間的罪惡。

22「如果有人與有夫之婦通姦,必須處死姦夫和淫婦,這樣就從以色列除掉了罪惡。

23「如果有人在城中遇見已經訂婚的女子,與她行淫, 24你們必須把二人帶到城門口,用石頭打死他們。那女子該死,因為她在城中卻沒有高聲呼救;那男子該死,因為他姦污了別人的妻子。你們必須除去你們中間的罪惡。

25「如果有人在野外遇見已經訂婚的女子,強姦了她,必須處死那男子。 26但不可處死那女子,因為她沒有犯該死的罪,她像被攻擊、殺害的人一樣是無辜的。 27因為她是在野外被強姦,即使喊叫也無人救她。

28「如果有人強姦了未訂婚的處女,被抓住後, 29這人要付給女方的父親六百克銀子,並娶她為妻,終生不可休她,因為他姦污了她。

30「人不可娶他父親的妻妾,因為這是對他父親的羞辱。