دواوتار 21 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 21:1-23

کەفارەت بۆ نەدۆزینەوەی بکوژ

1ئەگەر کوژراوێک لەو خاکە دۆزرایەوە کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات هەتا دەستی بەسەردا بگرن، لە کێڵگەیەک کەوتبوو و نەزانرا کێ کوشتوویەتی، 2ئەوا پیران و دادوەرانتان دەچن و دووری نێوان کوژراوەکە و ئەو شارۆچکانەی دەوروبەری دەپێون. 3جا پیرانی نزیکترین شارۆچکە لە کوژراوەکە گوێرەکەیەکی مێینەی سێ ساڵە دەبەن کە هێشتا جووتی پێ نەکرابێت، نیری لەسەر دانەنرابێت. 4پاشان پیرانی ئەو شارۆچکەیە گوێرەکەکە بۆ دۆڵێک دەبەنە خوارەوە کە جۆگەیەکی ئاوی لەبەرڕۆیشتووی تێدابێت و نەکێڵرابێت و نەچێنرابێت و لە دۆڵەکە ملی دەشکێنن21‏:4 ملی نوێنگینەکە دەشکێنن: ئەمە قوربانیدان بۆ گوناه نییە. بڕوانە دەرچوون 13‏:13 و 34‏:20.‏. 5دواتر کاهینەکان، نەوەی لێڤی دێنە پێشەوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئەوانی هەڵبژاردووە هەتا خزمەتی بکەن و بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەت بکەن، جا هەموو ناکۆکی و پەلاماردانێک بەگوێرەی قسەی ئەوان یەکلا دەکرێتەوە. 6ئینجا هەموو پیرانی ئەو شارۆچکەیەی کە لە کوژراوەکە نزیکە لە دۆڵەکە دەستیان دەشۆن، لەو شوێنەی کە گوێرەکە ملشکاوەکەی لێیە و 7ڕایدەگەیەنن: «دەستەکانمان ئەم خوێنەیان نەڕشتووە و چاوەکانمان نەیانبینیوە. 8ئەی یەزدان، کەفارەتی ئیسرائیلی گەلی خۆت بکە کە کڕیتەوە و خوێنێکی بێتاوان مەخەرە ملی ئیسرائیلی گەلەکەت.» جا کەفارەتی ئەو خوێنەیان بۆ دەبێت. 9تاوانی ڕشتنی خوێنە بێتاوانەکەش لەنێوتان دادەماڵن، چونکە ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو، ئێوە کردتان.

هێنانی ژنێکی دیل

10ئەگەر لە دژی دوژمنەکانت بۆ جەنگ چوویت و یەزدانی پەروەردگارت ئەوانی دا بە دەستت و دیلت لێ گرتن، 11لەنێو دیلەکان ئافرەتێکی ڕوخسار جوانت بینی و چووە دڵتەوە و کردتە ژنی خۆت، 12کاتێک دەیهێنیتە ماڵەکەت، سەری دەتاشێت و نینۆکەکانی دەکات، 13جلەکانی دیلیێتی لەبەر دادەکەنێت و بۆ ماوەی مانگێک لە ماڵەکەت دەبێت و شیوەن بۆ دایک و باوکی دەگێرێت، پاش ئەوە دەیگوازیتەوە و بەزاوا دەبیت و دەبێتە ژنت. 14ئەگەر پێی دڵخۆش نەبوویت، بەڕەڵای بکە، بە پارە مەیفرۆشە و هەڵسوکەوتی وەک کۆیلە لەگەڵدا مەکە، چونکە تۆ ئابڕووت بردووە.

مافی نۆبەرەکە

15ئەگەر پیاوێک دوو ژنی هەبێت، یەکێکیانی خۆشویست و ئەوی دیکەیانی خۆشنەویست، جا کە هەردووکیان کوڕیان بۆی بوو و نۆبەرەکە هی خۆشەویستەکە نەبوو، 16ئەوا ئەو ڕۆژەی ئەوەی هەیەتی بۆ کوڕەکانی بەش دەکات، بۆی نییە کوڕی خۆشەویستەکە بکات بە نۆبەرە لە جیاتی کوڕە نۆبەرەکە، 17بەڵکو کوڕەکەی لەو ژنەی کە خۆشی ناوێت وەک نۆبەرە دەیناسێت، هەتا دوو بەشی پێبدات لە هەموو ئەوەی هەیەتی، چونکە ئەو کوڕە یەکەم نیشانەی توانای باوکیەتی، مافی نۆبەرایەتی هەیە.

کوڕێکی یاخی

18ئەگەر پیاوێک کوڕێکی کەللەڕەق و یاخی هەبوو، گوێڕایەڵی قسەی دایک و باوکی نەبێت و گوێیان لێ نەگرێت کاتێک تەمبێی دەکەن، 19دایک و باوکی دەیگرن و دەیهێننە لای پیرانی شارۆچکەکەی، بۆ لای دەروازەی شارۆچکەکەی و 20بە پیرانی شارەکەی دەڵێن، «ئەم کوڕەمان کەللەڕەق و یاخییە، گوێڕایەڵمان نییە و دەست بڵاو و سەرخۆشە.» 21ئینجا هەموو پیاوانی شارۆچکەکەی بەردبارانی دەکەن هەتا دەمرێت، ئیتر بەمە خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن و هەموو ئیسرائیل دەبیستن و دەترسن.

کوژراوی لەسەر دار هەڵواسراو

22ئەگەر کەسێک تاوانێکی لەسەر بوو کە سزاکەی مردنە، جا کە کوژرا و لەسەر دار هەڵتانواسی،21‏:22 ئەو کەسەی کە بڕیاری سزای مردنی لەسەر بوو، دوای کوشتنی، تەرمەکەی لەسەر دارێک هەڵدەواسرا، ئەمەش ئاگادارکردنەوەیەک بوو بۆ خەڵکی، کە ئەنجامی شکاندنی ئەم یاسایە کوشتنە.‏ 23شەو تەرمەکەی لەسەر دارەکە مەهێڵنەوە، بەڵکو لە هەمان ڕۆژدا دەینێژن، چونکە هەڵواسراو لەسەر دار لەلایەن خوداوە نەفرەت لێکراوە21‏:23 نەفرەت لێکراوە: سەبارەت بە هەڵواسینی مەسیح لەسەر خاچ (دار)، بڕوانە گەلاتیا 3‏:13‏.‏، جا خاکەکەتان گڵاو مەکەن کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات دەتانداتێ.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

申命记 21:1-23

杀人疑案的处理

1“在你们的上帝耶和华将要赐给你们的土地上,如果发现有人被杀,陈尸野外,却不知道凶手是谁, 2当地的长老和审判官就要去测量一下尸体距附近各城邑的距离。 3距离尸体最近的那城的长老们要牵一头从未负过轭、从未耕过地的小母牛, 4去有溪流但无人耕种过的山谷,在那里把它的颈项打断。 5利未祭司也要去,因为你们的上帝耶和华拣选他们在祂面前事奉、奉祂的名为人祝福并审理各种纠纷及人身伤害的事。 6那城的长老们要在被打断颈项的小母牛上方洗手, 7然后祷告说,‘我们的手没有杀这人,我们的眼也没有看见谁杀了他。 8耶和华啊,求你赦免你已经救赎的以色列子民,不要把杀害这无辜之人的罪算在你的子民身上。’这样,杀人的罪便可得到赦免。 9你们做耶和华视为正的事,就可以从你们中间除去杀害无辜之人的罪。

娶女俘的条例

10“你们和敌人交战时,你们的上帝耶和华会把敌人交给你们,使他们成为你们的俘虏。 11如果你们有人在俘虏中看见美丽的女子,被她吸引,想娶她为妻, 12就可以带她回家,让她剃去头发,修剪指甲, 13换掉被俘时所穿的衣服,住在那人家中为她父母哀悼一个月。之后,那人便可以和她结为夫妻。 14如果那人不喜欢她,则要让她自由离去,不可卖掉她,也不可奴役她,因为他已经羞辱了她。

长子的权利

15“如果一个人有两个妻子,一个受他宠爱,一个不受他宠爱,二人都给他生了儿子,但长子是不受宠爱的妻子生的, 16分产业的时候,他不可废长立幼,把长子的权利给他所爱之妻生的儿子。 17他必须承认他不爱之妻所生的长子的名分,分给他双份产业,因为长子是他壮年时所生的儿子,应享有长子的权利。

惩处逆子的条例

18“如果一个人的儿子冥顽不灵、悖逆成性、屡教不改, 19他父母要抓住他,把他带到城门口去见本城的长老,对他们说, 20‘我们这个儿子冥顽不灵、悖逆成性,不肯听从我们,是个贪吃好酒之徒。’ 21全城的人都要用石头打死他,从你们中间除掉这种罪恶。所有以色列人听说后,都会感到害怕。

罪犯尸体的处理

22“如果有人犯了死罪,尸体被挂在木头上, 23不可让尸体在木头上过夜,必须当天埋葬,因为凡挂在木头上的人都是上帝所咒诅的。你们不可玷污你们的上帝耶和华将要赐给你们的土地。