دانیال 4 – KSS & PCB

Kurdi Sorani Standard

دانیال 4:1-37

دارێک لە خەونی نەبوخودنەسر

1لە نەبوخودنەسری پاشاوە،

بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن:

هەر سەرکەوتوو بن!

2بە باشم زانی ئەو نیشانە و پەرجووانە4‏:2 پەرجوو: موعجیزە.‏ ڕابگەیەنم کە خودای هەرەبەرز لەگەڵ مندا کردی.

3نیشانەکانی چەند گەورەن و

کارە پەرجووەکانی چەند بەهێزن!

پاشایەتییەکەی پاشایەتی هەتاهەتاییە و

دەسەڵاتیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.

4من نەبوخودنەسرم، لە ماڵەکەم بێ خەم بووم و لەناو کۆشکەکەمدا ئاسوودە بووم. 5خەونێکم بینی منی ترساند، کاتێک لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، ئەو شتانەی بە مێشکمدا هاتن و بینینەکەم منیان تۆقاند. 6ئینجا فەرمانم کرد هەموو داناکانی بابل بهێننە بەردەمم بۆ لێکدانەوەی خەونەکەم. 7کاتێک جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوە هاتن، خەونەکەم بۆ گێڕانەوە، بەڵام نەیانزانی لێکی بدەنەوە. 8لە کۆتاییدا دانیال هاتە بەردەمم، ئەوەی ناوی بێلتەشەسرە، کە ناوی خوداوەندەکەمە، ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانی تێدایە، خەونەکەم بۆی گێڕایەوە.

9گوتم: «بێلتەشەسر، گەورەی جادووگەران، لەبەر ئەوەی کە دەزانم ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانت تێدایە، هیچ نهێنییەک بۆ تۆ قورس نییە. ئەوە خەونەکەمە، بۆم لێکبدەوە. 10کە لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، ئەم بینینانەم بۆ ئاشکرا کرا: تەماشام کرد، لەبەردەمم دارێکی زۆر بەرز لە ناوەڕاستی خاکەکەیە. 11دارەکە گەشەی کرد و بەهێز بوو، بەرزی گەیشتە ئاسمان، لەوپەڕی زەوی دەبینرا. 12گەڵاکانی جوان بوو، بەروبوومی زۆر بوو، بەشی هەمووان خواردنی تێدابوو. گیانلەبەرانی دەشتودەر لەژێر سێبەرەکەیدا بوون، باڵندەکانی ئاسمان لە لقەکانیدا نیشتەجێ بوون، هەموو بوونەوەر لێیان خوارد.

13«لەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران کاتێک لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، تەماشام کرد، فریشتەیەکی پیرۆز لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە. 14بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: ”دارەکە ببڕنەوە و لقەکانی بشکێنن، گەڵاکانی بوەرێنن و بەرەکەی پەرتوبڵاو بکەنەوە. با گیانلەبەران لە ژێری و باڵندە لە لقەکانی هەڵبێن. 15بەڵام با بنەدارەکە و ڕەگەکەی کە بە ئاسن و بڕۆنز بەستراون لەناو گژوگیای زەوی بمێننەوە.

«”با بە شەونمی ئاسمان تەڕ بێت، با لەگەڵ گیانلەبەران لەنێو گژوگیای زەوی بژیێت. 16با مێشکی لە مرۆڤەوە بگۆڕێت و مێشکی ئاژەڵی بدرێتێ، هەتا حەوت ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت.4‏:16 ئارامی: حەوت کاتی بەسەردا تێبپەڕێت.‏

17«”ئەو بڕیارە لەلایەن فریشتەکانەوە ڕاگەیەنرا، ئەو حوکمە بە پیرۆزەکان دراوە، بۆ ئەوەی زیندووان بزانن کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتدارە بەسەر پاشایەتی مرۆڤدا، هەروەها دەیداتە هەر یەکێک بیەوێت، پایە نزمترین کەسی لەسەر دادەنێت.“

18«من نەبوخودنەسر پاشام، ئەم خەونەم بینی. ئێستا تۆ ئەی بێلتەشەسر، لێکی بدەوە، چونکە هەموو دانایانی پاشایەتییەکەم ناتوانن بۆمی لێک بدەنەوە. بەڵام تۆ دەتوانیت، چونکە ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانت تێدایە.»

دانیال خەونەکە لێک دەداتەوە

19لەو کاتەدا دانیال کە ناوی بێلتەشەسر بوو، بۆ ماوەیەک واقی وڕما و بیرکردنەوەکانی ترساندی، پاشاش گوتی: «بێلتەشەسر، با خەونەکە و لێکدانەوەکەی نەتترسێنن.»

بێلتەشەسریش وەڵامی دایەوە: «گەورەم، خۆزگە خەونەکە بۆ نەیارانت و لێکدانەوەکەشی بۆ دوژمنانت بووایە! 20ئەو دارەی کە بینیت گەورە و بەهێز بوو، بەرزییەکەی گەیشتە ئاسمان، لە هەموو زەوییەوە دەبینرا، 21گەڵاکانی جوان بوون، بەروبوومی زۆر بوو، بەشی هەمووان خواردنی تێدابوو، لە ژێریدا گیانلەبەرانی دەشتودەر نیشتەجێ بوون و لە لقەکانیدا باڵندەکانی ئاسمان نیشتەجێ بوون. 22ئەی پاشا، ئەو دارە تۆیت! تۆ گەورە بوویت و بەهێز بوویت، گەورەییت زیادی کردووە و گەیشتووەتە ئاسمان، دەسەڵاتیشت هەتا ئەوپەڕی زەوی.

23«ئەی پاشا تۆ فریشتەیەکت بینی، پیرۆزێک لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و گوتی: ”دارەکە ببڕنەوە و لەناوی ببەن، بەڵام واز لە بنەدارەکەی بهێنن، بە ئاسن و بڕۆنز بەستراوەتەوە، لەنێو گژوگیای زەویدا بێت، ڕەگەکانی لە زەویدا بمێنێتەوە. با بە شەونمی ئاسمان تەڕ بێت، با لەگەڵ ئاژەڵی کێوی بژیێت، هەتا حەوت ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت.“

24«ئەی پاشا، ئەمە لێکدانەوەکەیەتی، ئەمە بڕیاری خودای هەرەبەرزە کە بەسەر پاشای گەورەمدا دێت: 25لەنێو خەڵکدا دەردەکرێیت و لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت، وەک گا گژوگیات دەرخوارد دەدرێت و بە شەونمی ئاسمان تەڕ دەکرێیت و حەوت ساڵ بەسەرتدا تێدەپەڕێت هەتا دان بەوەدا دەنێیت کە هەرەبەرزەکە دەسەڵاتدارە لە پاشایەتی مرۆڤدا و دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی. 26ئەو فەرمانەی درا بە وازهێنان لە بنەدارەکە و ڕەگەکانی دارەکە، واتا پاشایەتییەکەت بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، کاتێک دان بەوەدا دەنێیت کە ئاسمان دەسەڵاتدارە. 27ئەی پاشا، لەبەر ئەوە با ڕاوێژەکەم لەلات پەسەند بێت: واز لە گوناه و تاوان بهێنە، چاکە بکە و لەگەڵ هەژارەکان میهرەبان بە، بەڵکو ئاسوودەییت بەردەوام بێت.»

هاتنە دی خەونەکە

28هەموو ئەم شتانە بەسەر نەبوخودنەسری پاشادا هات. 29پاش دوازدە مانگ کاتێک لە سەربانی کۆشکی پاشایەتی بابلدا هاتوچۆی دەکرد، 30پاشا گوتی: «ئایا ئەمە بابلی مەزن نییە کە بۆ ماڵی پاشایەتی بە هێزی توانای خۆم و بۆ شانازی شکۆمەندی خۆم بنیادم نا؟»

31هێشتا وشەکە لە دەمی پاشادا بوو، دەنگێک لە ئاسمانەوە هات و گوتی: «ئەی نەبوخودنەسری پاشا، بڕیار لەسەر تۆ دراوە: پاشایەتیت لێ دەستێنرێتەوە. 32لەنێو خەڵکدا دەردەکرێیت و لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت، وەک گا گژوگیات دەرخوارد دەدرێت. حەوت ساڵ بەسەرتدا تێدەپەڕێت هەتا دان بەوەدا دەنێیت کە هەرەبەرزەکە دەسەڵاتدارە لە پاشایەتی مرۆڤدا و دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی.»

33هەر لەو کاتەدا کارەکە بەسەر نەبوخودنەسردا جێبەجێ بوو. لەنێو خەڵک دەرکرا و وەک گا گیای خوارد. لاشەکەی بە شەونمی ئاسمان تەڕ بوو هەتا مووی وەک پەڕی هەڵۆ درێژ بوو و نینۆکەکانی وەک باڵندە.

34لە کۆتایی ماوەکەدا، من نەبوخودنەسرم، چاوم بۆ ئاسمان هەڵبڕی و هۆشم گەڕایەوە. ئینجا سوپاس و ستایشی هەرەبەرزەکەم کرد و شکۆدارم کرد کە بۆ هەتاهەتایە زیندووە.

دەسەڵاتەکەی دەسەڵاتی هەتاهەتاییە و

پاشایەتییەکەی بۆ نەوە دوای نەوەیە.

35هەموو دانیشتووانی زەوی

وەک هیچ دانراون.

ئەو بە خواستی خۆی دەکات

لەگەڵ هێزەکانی ئاسمان و

دانیشتووانی زەوی.

کەس نییە دەستی بگرێت

یان پێی بڵێت، «چی دەکەیت؟»

36لەو کاتەدا هۆشم گەڕایەوە، شانازی پاشایەتییەکەم بۆم گەڕایەوە لەگەڵ شکۆمەندی و گەورەییم. ڕاوێژکاران و گەورە پیاوەکانم داوایان کردمەوە، لەسەر پاشایەتییەکەم جێگیر بووم و گەورەییم زۆر زیادی کرد. 37ئێستاش من نەبوخودنەسرم، سوپاس و ستایشی پاشای ئاسمان دەکەم و شکۆداری دەکەم، ئەوەی هەموو کارەکانی ڕاستن و ڕێگاکانی دادپەروەرن، ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە هەڵسوکەوت بکەن ئەو دەتوانێت زەلیلیان بکات.

Persian Contemporary Bible

دانيال 4:1-37

خواب دوم نبوكدنصر

1نبوكدنصر پادشاه، اين پيام را برای تمام قومهای دنيا كه از نژادها و زبانهای گوناگون بودند، فرستاد:

با درود فراوان! 2می‌خواهم كارهای عجيبی را كه خدای متعال در حق من كرده است برای شما بيان كنم. 3كارهای او چقدر بزرگ و شگفت‌انگيز است. پادشاهی او جاودانی است و سلطنتش بی‌زوال!

4من نبوكدنصر در ناز و نعمت در قصر خود زندگی می‌كردم. 5يک شب خوابی ديدم كه مرا سخت به وحشت انداخت. 6دستور دادم تمام حكيمان بابل را احضار كنند تا خوابم را تعبير نمايند. 7وقتی همهٔ منجمان، جادوگران، فالگيران و طالع‌بينان آمدند، من خوابم را برای ايشان تعريف كردم، اما آنها نتوانستند آن را تعبير كنند. 8سرانجام دانيال مردی كه نام خدای من بلطشصر بر او گذاشته شده و روح خدايان مقدس در اوست، به حضور من آمد و من خوابی را كه ديده بودم برای او بازگو كرده، گفتم:

9«ای بلطشصر، رئيس حكيمان، می‌دانم كه روح خدايان مقدس در توست و دانستن هيچ رازی برای تو مشكل نيست. به من بگو معنی اين خوابی كه ديده‌ام چيست:

10‏-11«درخت بسيار بلندی ديدم كه در وسط زمين روييده بود. اين درخت آنقدر بزرگ شد كه سرش به آسمان رسيد به طوری كه همهٔ مردم دنيا می‌توانستند آن را ببينند. 12برگهايش تر و تازه و شاخه‌هايش پر بار بود و ميوهٔ كافی برای همهٔ مردم داشت. جانوران صحرايی زير سايه‌اش آرميده و پرندگان در میان شاخه‌هايش پناه گرفته بودند و تمام مردم دنيا از ميوه‌اش می‌خوردند.

13«سپس، در خواب ديدم كه فرشتهٔ مقدسی از آسمان به زمين آمد 14و با صدای بلند گفت: درخت را ببريد و شاخه‌هايش را قطع كنيد، ميوه و برگهايش را به زمين بريزيد تا حيوانات از زير آن و پرندگان از روی شاخه‌هايش بروند. 15ولی كندهٔ درخت و ريشه‌های آن را در زمين باقی بگذاريد و آن را با زنجير آهنی و مفرغی ببنديد و در ميان سبزه‌های صحرا رها كنيد. بگذاريد شبنم آسمان او را تر كند و با حيوانات صحرا علف بخورد! 16بگذاريد برای هفت سال عقل انسانی او به عقل حيوانی تبديل شود! 17اين تصميم بوسيلهٔ فرشتگان مقدس اعلام شده است تا مردم جهان بدانند كه دنيا در تسلط خدای متعال است و او حكومت بر ممالک دنيا را به هر كه اراده كند می‌بخشد، حتی به پستترين آدميان!

18«ای بلطشصر، اين بود خوابی كه ديدم. حال به من بگو تعبيرش چيست. تمام حكيمان مملكت من از تعبير اين خواب عاجز مانده‌اند، ولی تو می‌توانی آن را تعبير كنی زيرا روح خدايان مقدس در توست.»

19آنگاه دانيال كه به بلطشصر معروف بود در فكر فرو رفت و مدتی مات و مبهوت ماند. سرانجام پادشاه به گفت: «بلطشصر، نترس؛ تعبيرش را بگو.»

او جواب داد: «ای پادشاه، كاش آنچه در اين خواب ديده‌ای برای دشمنانت اتفاق بيفتد، نه برای تو! 20آن درختی كه ديدی بزرگ شد و سرش به آسمان رسيد به طوری كه تمام دنيا توانستند آن را ببينند، 21و برگهای تر و تازه و شاخه‌های پر بار و ميوهٔ كافی برای همهٔ مردم داشت، و حيوانات صحرا زير سايه‌اش آرميده و پرندگان در ميان شاخه‌هايش پناه گرفته بودند، 22ای پادشاه، آن درخت تويی، زيرا تو بسيار قوی و بزرگ شده‌ای و عظمت تو تا به آسمان و حكومت تو تا دورترين نقاط جهان رسيده است.

23«سپس فرشتهٔ مقدس را ديدی كه از آسمان به زمين آمد و گفت: ”درخت را ببريد و از بين ببريد، ولی كنده و ريشه‌های آن را در زمين باقی بگذاريد و آن را با زنجير آهنی و مفرغی ببنديد و در ميان سبزه‌های صحرا رها كنيد. بگذاريد با شبنم آسمان تر شود و هفت سال با حيوانات صحرا علف بخورد.“

24«ای پادشاه آنچه در اين خواب ديده‌ای چيزی است كه خدای متعال برای تو مقرر داشته است. تعبير خواب چنين است: 25تو از ميان انسانها رانده خواهی شد و با حيوانات صحرا به سر خواهی برد و مانند گاو علف خواهی خورد و از شبنم آسمان تر خواهی شد. هفت سال بدين منوال خواهد گذشت تا بدانی دنيا در تسلط خدای متعال است و او حكومت بر ممالک دنيا را به هر كه اراده كند می‌بخشد. 26اما چون گفته شد كنده و ريشه‌ها در زمين باقی بماند، پس وقتی پی ببری كه خدا بر زمين حكومت می‌كند، آنگاه دوباره بر تخت سلطنت خواهی نشست. 27پس، ای پادشاه، به نصيحت من گوش كن. از گناه كردن دست بردار و هر چه راست و درست است انجام بده و به رنجديدگان احسان كن تا شايد در امان بمانی.»

28تمام اين بلاها بر سر من كه نبوكدنصر هستم آمد. 29دوازده ماه بعد از اين خواب، يک روز بر پشت بام قصر خود در بابل قدم می‌زدم. 30و در وصف بابل می‌گفتم: «چه شهر بزرگ و زيبايی! من با قدرت خود اين شهر را برای مقر سلطنتم بنا كردم تا شكوه و عظمت خود را به دنيا نشان دهم.»

31سخنان من هنوز تمام نشده بود كه صدايی از آسمان گفت: «ای نبوكدنصر پادشاه، اين پيام برای توست: قدرت سلطنت از تو گرفته می‌شود. 32از ميان انسانها رانده می‌شوی و با حيوانات صحرا به سر می‌بری و مانند گاو علف می‌خوری. هفت سال بدين منوال می‌گذرد تا بدانی دنيا در تسلط خدای متعال است و او حكومت بر ممالک دنيا را به هر كه اراده كند می‌بخشد.»

33در همان ساعت اين پيشگويی انجام شد. من از ميان انسانها رانده شدم. مانند گاو علف می‌خوردم و بدنم با شبنم آسمان تر می‌شد. موهايم مثل پرهای عقاب دراز شد و ناخنهايم چون چنگال پرندگان گرديد.

34در پايان هفت سال، من كه نبوكدنصر هستم وقتی سرم را بلند كردم و به آسمان چشم دوختم عقلم به من بازگشت. آنگاه خدای متعال را پرستش كردم و آن وجود ابدی را كه سلطنت می‌كند و سلطنتش جاودانی است، ستايش نمودم. 35تمام مردم دنيا در برابر او هيچ شمرده می‌شوند. او در ميان قدرتهای آسمانی و در بين آدميان خاكی آنچه می‌خواهد می‌كند. هيچكس نمی‌تواند مانع او شود و يا او را مورد بازخواست قرار دهد. 36وقتی عقلم به سرم بازگشت، شكوه و عظمت سلطنت خود را باز يافتم. مشاوران و اميرانم نزد من بازگشتند و من بر تخت سلطنت نشستم و عظمتم بيشتر از پيش شد.

37اكنون من، نبوكدنصر، فرمانروای آسمانها را كه تمام اعمالش درست و بر حق است حمد و سپاس می‌گويم و نام او را به بزرگی ياد می‌كنم. او قادر است آنانی را كه متكبرند، پست و خوار سازد.