حەگەی 1 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

حەگەی 1:1-15

بانگەوازێک بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان

1لە یەکی مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە بۆ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و بۆ یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین هات و فەرمووی:

2یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەم گەلە گوتیان: ”هەتا ئێستا کاتی بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان نەهاتووە.“»

3ئینجا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات: 4«ئایا دەگونجێ کە لە ماڵە ڕازاوەکەتان دابنیشن، بەڵام ئەم ماڵە وێرانە؟»

5ئێستاش یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. 6زۆرتان چاند، بەڵام کەم هات. خواردتان، بەڵام تێر نەبوون. خواردتانەوە، بەڵام تینووێتیتان نەشکا. بەرگتان پۆشی، بەڵام گەرم نەبوونەوە. کرێگرتەش کرێ وەردەگرێت، بەڵام دەیخاتە گیرفانێکی دڕاو.»

7یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. 8سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم. 9چاوەڕێی زۆرتان کرد، بەڵام کەم هات. ئەوەی ئێوە هێناتانە ماڵەوە، فووم لێی کرد. لەبەر چی؟ لەبەر ماڵەکەم، ئەوەی کە وێرانە، ئێوەش هەریەکە و بە ماڵەکەی خۆیەوە سەرقاڵە. 10لەبەر ئەوە ئاسمان شەونمی لەسەر ئێوە ڕاگرت و زەویش بەروبوومی خۆی ڕاگرت. 11من وشکەساڵیم بانگکرد بۆ سەر زەوییەکە و بۆ سەر چیاکان، بۆ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، بۆ سەر هەرچی خاکەکە بەرهەمی دەهێنێت، بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ سەر هەموو کارەکانی دەست.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

12ئینجا زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و هەموو پاشماوەی گەل گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاریان و پەیامەکەی حەگەی پێغەمبەر بوون کە یەزدانی پەروەردگاریان ناردبووی، گەلیش لەبەردەم یەزدان ترسان.

13ئینجا حەگەی نێردراوی یەزدان پەیامەکەی یەزدانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت، من لەگەڵتاندام.» 14ئینجا یەزدان ڕۆحی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودای هەژاند لەگەڵ ڕۆحی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و ڕۆحی هەموو پاشماوەی گەل، جا هاتن و کارەکەی ماڵی یەزدانی سوپاسالاری خودای خۆیان ئەنجام دا، 15لە بیست و چواری مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

哈該書 1:1-15

耶和華命令百姓重建聖殿

1大流士王執政第二年六月一日,耶和華藉著先知哈該撒拉鐵的兒子猶大省長所羅巴伯約撒答的兒子大祭司約書亞說:

2「萬軍之耶和華說,『這些百姓說,重建耶和華殿的時候還沒到。』」 3因此,耶和華對先知哈該說: 4「這殿還是一片廢墟,你們卻住在華麗的房子裡。 5萬軍之耶和華說,你們要認真反省自己的行為。 6你們種多收少,吃不飽,喝不足,穿不暖,掙來的工錢卻放在漏口袋中。」

7萬軍之耶和華說:「你們要認真反省自己的行為。 8你們要上山伐木,重建這殿,好讓我歡喜並得到尊崇。這是耶和華說的。 9你們盼望豐收,結果收的很少;你們把收成帶回家,我卻把它們吹走。這是什麼緣故?萬軍之耶和華告訴你們,『因為你們都忙於建自家的房子,任由我的殿一片廢墟。 10所以,天不降雨露,地無出產。 11我讓旱災臨到大地、群山、五穀、葡萄、橄欖等地裡的出產以及人畜,使你們一切的勞碌付諸東流。』」

12撒拉鐵的兒子猶大省長所羅巴伯約撒答的兒子大祭司約書亞和所有的餘民1·12 餘民」指「從流亡之地歸回的人」。聽到他們的上帝耶和華藉先知哈該所講的話,都順服耶和華的話。百姓都敬畏耶和華。 13耶和華的使者哈該向百姓傳達耶和華的話,說:「耶和華說,『我與你們同在。』」 14耶和華感動撒拉鐵的兒子猶大省長所羅巴伯約撒答的兒子大祭司約書亞和所有的餘民,他們就動工建造他們的上帝萬軍之耶和華的殿, 15時值大流士王執政第二年六月二十四日。