حزقیێل 28 – KSS & NVI

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 28:1-26

فەرمایشتێک سەبارەت بە پاشای سور

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”لەبەر لەخۆباییبوونەکەت گوتت:

’من خوداوەندێکم،

لەسەر تەختی خوداوەندیێتی دادەنیشم

لەناو جەرگەی دەریاکان.‘

بەڵام تۆ مرۆڤیت نەک خوداوەند،

هەرچەندە وا بزانیت وەک خوداوەندێک دانایت.

3ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟

هیچ نهێنییەک لێت ناشاردرێتەوە؟

4بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت،

زێڕ و زیوت لە گەنجینەکانت کۆکردەوە.

5بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی

سامانەکەتت زیاد کرد،

جا لەبەر دەوڵەمەندییەکەت

لەخۆبایی بوویت.

6«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”وا دەزانیت کە دانایت،

کە دانایی خوداوەندت هەیە،

7هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت،

دڕندەترینی نەتەوەکان،

شمشێرەکانیان هەڵدەکێشنە سەر جوانی و داناییەکەت،

شکۆ درەوشاوەکەت دەبڕن.

8لەناو جەرگەی دەریاکان

بە مردنی خوێناوی دەمریت،

شۆڕت دەکەنەوە ناو جیهانی مردووان.

9ئایا لەبەردەم بکوژەکانت

دەڵێیت: ’من خوداوەندم‘؟

نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر،

تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند.

10بە مردنی خەتەنەنەکراوان دەمریت،

بە دەستی بێگانان.

من بەڵێنم دا، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

11فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 12«ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”تۆ نموونەی تەواوەتی بوویت،

پڕ لە دانایی و جوانی تەواو بوویت.

13لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت،

هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە:

یاقووت28‏:13 یاقووت: گەوهەری سووری تێر.‏، یاقووتی زەرد، زمروود،

زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب،

یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە28‏:13 بەردە پیرۆزە: بەردێکی شینی سەوزباو.‏ و زمروودی سەوز.

چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو،

لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران.

14تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی،

ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو.

تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت،

بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد.

15تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت،

لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە

هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا.

16بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت،

پڕ بوویت لە ستەم و

گوناهت کرد.

لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان،

وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت،

لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت.

17لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت،

لە پێناوی شکۆی خۆت داناییەکەتت بە گەندەڵی بەکارهێنا.

لەبەر ئەوە فڕێمدایتە سەر زەوی،

تۆم کرد بە دیمەنێک بۆ ئەوەی پاشایان تەماشات بکەن.

18لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت

پیرۆزگاکانی خۆتت گڵاوکرد.

لەبەر ئەوە ئاگرێکم داگیرساند لە تۆوە دەرچوو،

تۆی هەڵلووشی،

دەتکەمە خۆڵەمێش لەسەر زەوی،

لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی سەیریان دەکردیت.

19هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی

واقیان لێت وڕدەمێنێت،

چونکە بوویتە پەند و

ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“»

فەرمایشتێک سەبارەت بە سەیدا

20فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 21«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە، 22بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”ئەی سەیدا، من لە دژی تۆم و

لە ناوەڕاستی تۆدا شکۆمەندی خۆم دەردەخەم.

کاتێک سزای ئەو دەدەم و

پیرۆزی خۆم دەردەخەم،

ئەو کاتە دەزانن کە من یەزدانم.

23دەرد دەنێرمە سەری و

خوێن بەناو کۆڵانەکانیدا دەڕوات.

لە هەموو لایەکەوە شمشێر دێتە سەری و لە ناوەڕاستیدا کوژراوەکان دەکەون،

کە لە هەموو لایەکەوە دێتە سەری،

ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.

24«”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.

25«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم. 26ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“»

Nueva Versión Internacional

Ezequiel 28:1-26

Profecía contra el rey de Tiro

1La palabra del Señor vino a mí y me dijo: 2«Hijo de hombre, adviértele al rey de Tiro que así dice el Señor y Dios:

»“Tu corazón se llenó de arrogancia y dijiste:

‘Yo soy un dios.

Me encuentro en el corazón de los mares

sentado en el trono de un dios’.

¡Pero tú eres un simple mortal, no un dios,

aunque crees ser tan sabio como un dios!

3¿Acaso eres más sabio que Daniel?28:3 Daniel. Alt. Danel.

¿Acaso conoces todos los secretos?

4Con tu sabiduría y tu inteligencia

has acumulado muchas riquezas

y en tus cofres has amontonado

oro y plata.

5Eres muy hábil para el comercio;

por eso te has hecho muy rico.

Con tus grandes riquezas

tu corazón se llenó de arrogancia.

6»”Por eso, así dice el Señor y Dios:

»”Ya que pretendes ser

tan sabio como un dios,

7haré que vengan extranjeros contra ti,

los más feroces de las naciones:

desenvainarán la espada contra tu hermosura y sabiduría,

y profanarán tu esplendor.

8Te hundirán en la fosa

y sufrirás una muerte violenta

en el corazón de los mares.

9Aun así, en presencia de tus verdugos,

¿te atreverás a decir: Soy un dios?

¡Pues en manos de tus asesinos

no serás un dios, sino un simple mortal!

10Sufrirás a manos de extranjeros

la muerte de los incircuncisos,

porque yo lo he dicho,

afirma el Señor y Dios”».

11La palabra del Señor vino a mí y me dijo: 12«Hijo de hombre, entona un lamento al rey de Tiro y adviértele que así dice el Señor y Dios:

»“Eras un modelo de perfección,

lleno de sabiduría y de hermosura perfecta.

13Estabas en Edén,

en el jardín de Dios,

adornado con toda clase de piedras preciosas:

rubí, crisólito, jade,

topacio, ónice, jaspe,

zafiro, turquesa y esmeralda.28:13 La identificación precisa de algunas de estas piedras preciosas es incierta.

Tus joyas y encajes estaban cubiertos de oro,

especialmente preparados para ti el día en que fuiste creado.

14Fuiste ungido querubín protector,

porque yo así lo dispuse.28:14 Fuiste … dispuse. Texto de difícil traducción.

Estabas en el santo monte de Dios

y caminabas sobre piedras de fuego.

15Fuiste irreprochable en tus caminos,

desde el día en que fuiste creado

hasta que se encontró maldad en ti.

16Por la abundancia de tu comercio,

te llenaste de violencia y pecaste.

Por eso te expulsé del monte de Dios,

como a un objeto profano.

A ti, querubín protector,

te eliminé de entre las piedras de fuego.

17A causa de tu hermosura

tu corazón se llenó de orgullo.

A causa de tu esplendor,

corrompiste tu sabiduría.

Por eso te arrojé por tierra

y delante de los reyes te expuse al ridículo.

18Has profanado tus santuarios

por la gran cantidad de tus pecados,

¡por tu comercio corrupto!

Por eso hice salir de ti

un fuego que te devorara.

A la vista de todos los que te admiran

te eché por tierra y te reduje a cenizas.

19Al verte, han quedado espantadas

todas las naciones que te conocen.

Has llegado a un final terrible

y ya no volverás a existir”».

Profecía contra Sidón

20La palabra del Señor vino a mí y me dijo: 21«Hijo de hombre, pon tu rostro contra Sidón y profetiza contra ella. 22Adviértele que así dice el Señor y Dios:

»“Yo estoy en contra tuya, Sidón,

y manifestaré mi gloria en ti.

Cuando te traiga un justo castigo

y manifieste sobre ti mi santidad,

se sabrá que yo soy el Señor.

23Mandaré en tu contra una plaga

y por tus calles correrá la sangre.

Por la espada que ataca por todos lados

los heridos caerán en tus calles,

¡y se sabrá que yo soy el Señor!

24»”Los israelitas no volverán a sufrir el desprecio de sus vecinos, que duele como aguijones y punza como espinas, y se sabrá que yo soy el Señor”.

25»Así dice el Señor y Dios: “Cuando yo reúna al pueblo de Israel de entre las naciones donde se encuentra disperso, le mostraré mi santidad en presencia de todas las naciones. Entonces Israel vivirá en su propio país, el mismo que di a mi siervo Jacob. 26Allí vivirán seguros, construirán sus casas y plantarán viñedos, porque yo ejecutaré un justo castigo sobre los vecinos que desprecian al pueblo de Israel. ¡Y se sabrá que yo soy el Señor su Dios!”».