فەرمایشتێک سەبارەت بە پاشایەتی سور
1لە یەکی مانگی یازدەی ساڵی دوازدەیەم،26:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە سێی مانگی دوو ساڵی 585ی پێش زایین. فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی سور دەربارەی ئۆرشەلیم گوتی: ”هۆیها! دەروازەکەی ڕوو لە گەلان شکا، دەرگاکانی کەوتنە سەر پشت، وێرانبوونی ئەو قازانجی منە.“ 3لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی سور، من لە دژی تۆم، هەروەک دەریا شەپۆلەکانی بەرز دەکاتەوە، من چەندین نەتەوە دەهێنمە سەرت. 4جا ئەوان شووراکانی سور دەڕووخێنن و قوللەکانی تێکدەدەن، منیش خۆڵەکەی لەسەر ڕادەماڵم و دەیکەم بە بەردی ڕووت. 5دەبێتە شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی تۆڕ لەناو دەریا، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. سور دەبێتە دەستکەوت بۆ نەتەوەکان و 6شارۆچکەکانی دەوروبەری بە شمشێر وێران دەبن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.
7«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە باکوورەوە نەبوخودنەسری پاشای بابل دەهێنمە سەر سور، پاشای پاشایان، بە ئەسپ و گالیسکە و سوار و لەشکرێکی مەزنەوە. 8جا شارۆچکەکانی دەوروبەرت بە شمشێر وێران دەکات، سەنگەرت لە دەور لێدەدەن و قوللەت لەسەر بنیاد دەنێت، سەنگەرت لە دەور لێدەدات و قەڵغانت لێ هەڵدەگرێت. 9مەنجەنیق دەخاتە سەر شووراکانت و بە چەکەکانی قوللەکانت دەڕووخێنێت. 10لە زۆری ئەسپەکانی تۆزیان داتدەپۆشێت. لە دەنگی ئەسپ سوار و عەرەبانە و گالیسکەکان شووراکانت دەلەرزن، کاتێک دێتە ناو دەروازەکانتەوە، وەک چوونەناو شارێکی پڕ کەلێن. 11بە سمی ئەسپەکانی هەموو شەقامەکانت دەپەستێتەوە، گەلەکەت بە شمشێر دەکوژێت، کۆڵەکە بەهێزەکانت دەکەونە سەر زەوی. 12سامانت تاڵان دەکەن، بازرگانیت زەوت دەکەن، شووراکانت دەڕووخێنن، خانووە جوانەکانت تێکدەدەن، بەرد و دار و خۆڵت دەخەنە ناو دەریاوە. 13دەنگی ناسازی گۆرانییەکانت کۆتایی پێ دەهێنم، چیتر دەنگی قیسارەکانت نابیسترێنەوە. 14دەتکەمە بەردی ڕووت و دەبیتە شوێنی بڵاوکردنەوەی تۆڕەکان. جارێکی دیکە بنیاد نانرێیتەوە، چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
15«یەزدانی باڵادەست بە سور ئەمە دەفەرموێت: ئایا ناوچەکانی کەناری دەریا لەگەڵ دەنگی کەوتنت، لەگەڵ هاواری بریندار و کەوتنی کوژراوان لە ناوەڕاستی تۆدا نالەرزن؟ 16هەموو میرانی کەناری دەریا لەسەر تەختەکانیان دادەبەزن و کەواکانیان دادەماڵن و کراسە نەخشینەکانیان دادەکەنن، بەرگی تۆقین دەپۆشن و لەسەر زەوی دادەنیشن و هەموو چرکەیەک دەلەرزن، واقیان لێت وڕدەمێنێت. 17شینت بۆ دەگێڕن و پێت دەڵێن:
«”ئەی شارە بەناوبانگەکە، چۆن لەناوچوویت؟
چۆن هێزە دەریاییەکەت لەناوچوو؟
بەهێز بوویت لە دەریا،
خۆت و دانیشتووانەکەت،
هەموو ئەوانەی کە لەوێدا دەژیان
تۆ ترس و تۆقینت هێنایە سەریان.
18گەلانی کەناری دەریاکان
لە ڕۆژی کەوتنت دەلەرزن،
دوورگەکانی ناو دەریا
لەبەر نەمانت دەوروژێن.“
19«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک وەک شارە بێ ئاوەدانییەکان دەتکەمە شارێکی وێران، کاتێک قووڵایی دەریاکان دەهێنمە سەرت و ئاوە زۆرەکان داتدەپۆشن، 20لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان تۆش دەخەمە ناوی، بۆ لای ئەو گەلانەی کە لەمێژەوە مردوون و لە نزماییەکانی زەوی داتدەنشێنم. لە کاولگە هەتاهەتاییەکان لەگەڵ ئەوانەی کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، بۆ ئەوەی لە خاکی زیندوواندا ئاوەدان نەبیت و نەدرەوشێیتەوە. 21دەتکەمە کارەسات و ئیتر بوونت نابێت، بەدواتدا دەگەڕێن و چیتر نادۆزرێیتەوە، هەتاهەتایە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»
A Prophecy Against Tyre
1It was the first day of the 11th month. It was the 12th year since King Jehoiachin had been brought to Babylon as a prisoner. A message from the Lord came to me. The Lord said, 2“Son of man, Tyre laughed because of what happened to Jerusalem. The people of Tyre said, ‘Jerusalem is the gateway to the nations. But the gate is broken. Its doors have swung open to us. Jerusalem has been destroyed. So now we will succeed.’ ” 3The Lord and King says, “But I am against you, Tyre. I will bring many nations against you. They will come in like the waves of the sea. 4They will destroy your walls. They will pull down your towers. I will clear away the stones of your broken-down buildings. I will turn you into nothing but a bare rock. 5Out in the Mediterranean Sea your island city will become a place to spread fishnets. I have spoken,” announces the Lord and King. “The nations will take you and everything you have. 6Your settlements on the coast will be destroyed by war. Then you will know that I am the Lord.”
7The Lord and King says, “From the north I am going to bring Nebuchadnezzar against Tyre. He is the king of Babylon. He is the greatest king of all. He will come with horses and chariots. Horsemen and a great army will be brought along with him. 8He will go to war against you. He will destroy your settlements on the coast. He will bring in war machines to attack you. A ramp will be built up to your walls. He will raise his shields against you. 9He will use huge logs to knock down your walls. He will destroy your towers with his weapons. 10He will have so many horses that they will cover you with dust. Your walls will shake because of the noise of his war horses, wagons and chariots. He will enter your gates, just as men enter a city whose walls have been broken through. 11The hooves of his horses will pound in your streets. His swords will kill your people. Your strong pillars will fall to the ground. 12His men will take away from you your wealth and anything else you have. They will pull down your walls. They will completely destroy your fine houses. They will throw the stones and lumber of your broken-down buildings into the sea. 13I will put an end to your noisy songs. No one will hear the music of your harps anymore. 14I will turn you into nothing but a bare rock. You will become a place to spread fishnets. You will never be rebuilt. I have spoken. I am the Lord,” announces the Lord and King.
15The Lord and King speaks to Tyre. He says, “The lands along the coast will shake because of the sound of your fall. Wounded people will groan because so many are dying there. 16Then all the princes along the coast will step down from their thrones. They will put their robes away. They will take off their beautiful clothes. They will sit on the ground. They will put on terror as if it were their clothes. They will tremble with fear all the time. They will be shocked because of what has happened to you. 17Then they will sing a song of sadness about you. They will say to you,
“ ‘Famous city, you have been completely destroyed!
You were filled with sea traders.
You and your citizens
were a mighty power on the seas.
You terrified everyone
who lived in you.
18The lands along the coast trembled with fear
when you fell.
The islands in the sea
were terrified when you were destroyed.’ ”
19The Lord and King says to Tyre, “I will turn you into an empty city. You will be like cities where no one lives anymore. I will cause the ocean to sweep over you. Its mighty waters will cover you. 20So I will bring you down together with those who go down into the grave. The people there lived long ago. You will have to live in the earth below. It will be like living in buildings that were destroyed many years ago. You will go down into the grave along with others. And you will never come back. You will not take your place in this world again. 21I will bring you to a horrible end. You will be gone forever. People will look for you. But they will never find you,” announces the Lord and King.