حزقیێل 24 – KSS & NIVUK

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 24:1-27

نموونەی مەنجەڵ

1لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەم24‏:1 بەپێی ساڵنامەی یەهودا بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە پێنجی مانگی یەک ساڵی 587ی پێش زایین. بڕوانە دووەم پاشایان 25‏:1‏.‏ فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم بەروارە تۆمار بکە، هەر ئەم ڕۆژە، چونکە هەر لەم ڕۆژەدا بوو پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دا. 3پەندێک بۆ بنەماڵەی یاخیبوو بهێنەوە و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”مەنجەڵ لەسەر ئاگر دابنێ،

دایبنێ و ئاوی تێ بکە.

4پارچە گۆشتەکانی تێدا کۆبکەرەوە،

هەموو پارچە چاکەکان، ڕان و شان،

پڕی بکە لە ئێسکی هەڵبژاردە.

5باشترین مەڕی مێگەل ببە و

دار لەژێر مەنجەڵی ئێسکەکانی کۆبکەرەوە،

بە تەواوی بیکوڵێنە،

با ئیسکەکانیشی لەناویدا بکوڵێن.

6«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە،

ئەو مەنجەڵەی ژەنگەکەی خۆی تێدایە،

ژەنگەکەی لێ دەرنەچوو!

پارچەپارچە دەریبهێنن،

تیروپشکی لەسەر مەکەن.

7«”لەبەر ئەوەی ئەو خوێنەی ڕشتوویەتی لە ناوەڕاستیدایە،

چونکە لەسەر بەردی ڕووت دایناوە،

نەیڕشتە سەر زەوی،

تاکو بە خۆڵ دایپۆشێت.

8بۆ هەڵچوونی تووڕەیی و بۆ تۆڵەسەندنەوە

خوێنەکەی ئەوم لەسەر بەردێکی ڕووت دانا،

تاکو دانەپۆشرێت.

9«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە!

هەروەها منیش کەڵەکە دارەکەی گەورە دەکەم.

10دار زۆر بکە و ئاگری تێبەردە،

گۆشتەکە پێ بگەیەنە،

بە تەواوی بەهاراتی پێوە بکە،

لێگەڕێ با ئێسکەکان بسووتێنێت.

11دوای ئەوە مەنجەڵەکە بە بەتاڵی لەسەر پشکۆیەکان دابنێ،

با گەرم بێت و مسەکەی بسووتێت،

جا پیسییەکەی تێیدا دەتوێتەوە و

ژەنگەکەی نامێنێت.

12ڕەنجیان بە خەسار چوو،

ژەنگە زۆرەکەی لانەدرا،

تەنانەت بە ئاگریش.

13«”جا پیسییەکەت بەدڕەوشتییە. لەبەر ئەوەی هەوڵم دا پاکت بکەمەوە بەڵام پاک نەبوویتەوە، هەر لە پیسییەکەت پاک نابیتەوە هەتا تووڕەیی خۆمت بەسەردا دانەمرکێنمەوە.

14«”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، دێتە دی و دەیکەم. نە دەستت لێ دەپارێزم و نە دڵم پێت دەسووتێت و نە پاشگەز دەبمەوە. بەگوێرەی ڕەفتار و کردەوەکانت حوکمت دەدەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

مردنی ژنی حزقیێل

15فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 16«ئەی کوڕی مرۆڤ، من خەریکم بە لێدانی گورزێک ئەوەی چاوت ئارەزووی دەکات لێتی دەستێنم، جا مەلاوێوە و مەگریێ و فرمێسک مەڕێژە. 17بە کپی ئاخ هەڵکێشە، شیوەن مەگێڕە بۆ مردوو. مێزەر لە خۆت بپێچە، با پێڵاوەکانت لە پێتدا بن و سمێڵت دامەپۆشە و نانی ماتەم مەخۆ.»

18بۆ بەیانی قسەم لەگەڵ گەل کرد و بۆ ئێوارە ژنەکەم مرد، ڕۆژی دواتریش چۆن فەرمانم پێ کرابوو وام کرد.

19ئینجا گەل لێیان پرسیم: «ئایا پێمان ناڵێیت، ئەمەی تۆ دەیکەیت پەیوەندی چییە بە ئێمەوە؟»

20منیش وەڵامم دانەوە: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 21لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم پیرۆزگای خۆم گڵاو دەکەم، ئەو قەڵایەی شانازی پێوە دەکەن، ئارەزووی چاوتان و خۆشی گیانتانە. کوڕ و کچەکانتان، ئەوانەی بەجێتان هێشتن بە شمشێر دەکوژرێن. 22من چیم کرد ئێوەش بە هەمان شێوە دەکەن، سمێڵتان داناپۆشن و نانی ماتەم ناخۆن. 23مێزەرەکانتان بە سەرتانەوە و پێڵاوەکانتان لە پێتان دەبێت، شیوەن ناگێڕن و ناگریێن، بەڵکو بە تاوانەکانتانەوە دەفەوتێن و بۆ یەکتری دەنوزێنەوە. 24حزقیێل بۆ ئێوە دەبێتە نیشانە. هەموو ئەوەی کردی ئێوەش دەیکەن. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“

25«تۆش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەو ڕۆژەی کە قەڵاکەیان لێ دەستێنمەوە، کە شادی و شانازییانە، ئارەزووبەخشی چاوانیانە و خۆشی دڵیانە، هەروەها کوڕ و کچیشیان لێ دەستێنمەوە، 26هەر لەو ڕۆژەدا، دەربازبووێک دێت بۆ لات وەک هەواڵدەرێک. 27لەو ڕۆژەدا زمانت بۆ دەربازبووەکە دەکرێتەوە قسە دەکەیت و چیتر لاڵ نابیت. بۆیان دەبیت بە نیشانە، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»

New International Version – UK

Ezekiel 24:1-27

Jerusalem as a cooking pot

1In the ninth year, in the tenth month on the tenth day, the word of the Lord came to me: 2‘Son of man, record this date, this very date, because the king of Babylon has laid siege to Jerusalem this very day. 3Tell this rebellious people a parable and say to them: “This is what the Sovereign Lord says:

‘ “Put on the cooking pot; put it on

and pour water into it.

4Put into it the pieces of meat,

all the choice pieces – the leg and the shoulder.

Fill it with the best of these bones;

5take the pick of the flock.

Pile wood beneath it for the bones;

bring it to the boil

and cook the bones in it.

6‘ “For this is what the Sovereign Lord says:

‘ “Woe to the city of bloodshed,

to the pot now encrusted,

whose deposit will not go away!

Take the meat out piece by piece

in whatever order it comes.

7‘ “For the blood she shed is in her midst:

she poured it on the bare rock;

she did not pour it on the ground,

where the dust would cover it.

8To stir up wrath and take revenge

I put her blood on the bare rock,

so that it would not be covered.

9‘ “Therefore this is what the Sovereign Lord says:

‘ “Woe to the city of bloodshed!

I, too, will pile the wood high.

10So heap on the wood

and kindle the fire.

Cook the meat well,

mixing in the spices;

and let the bones be charred.

11Then set the empty pot on the coals

till it becomes hot and its copper glows,

so that its impurities may be melted

and its deposit burned away.

12It has frustrated all efforts;

its heavy deposit has not been removed,

not even by fire.

13‘ “Now your impurity is lewdness. Because I tried to cleanse you but you would not be cleansed from your impurity, you will not be clean again until my wrath against you has subsided.

14‘ “I the Lord have spoken. The time has come for me to act. I will not hold back; I will not have pity, nor will I relent. You will be judged according to your conduct and your actions, declares the Sovereign Lord.” ’

Ezekiel’s wife dies

15The word of the Lord came to me: 16‘Son of man, with one blow I am about to take away from you the delight of your eyes. Yet do not lament or weep or shed any tears. 17Groan quietly; do not mourn for the dead. Keep your turban fastened and your sandals on your feet; do not cover your moustache and beard or eat the customary food of mourners.’

18So I spoke to the people in the morning, and in the evening my wife died. The next morning I did as I had been commanded.

19Then the people asked me, ‘Won’t you tell us what these things have to do with us? Why are you acting like this?’

20So I said to them, ‘The word of the Lord came to me: 21say to the people of Israel, “This is what the Sovereign Lord says: I am about to desecrate my sanctuary – the stronghold in which you take pride, the delight of your eyes, the object of your affection. The sons and daughters you left behind will fall by the sword. 22And you will do as I have done. You will not cover your moustache and beard or eat the customary food of mourners. 23You will keep your turbans on your heads and your sandals on your feet. You will not mourn or weep but will waste away because of24:23 Or away in your sins and groan among yourselves. 24Ezekiel will be a sign to you; you will do just as he has done. When this happens, you will know that I am the Sovereign Lord.”

25‘And you, son of man, on the day I take away their stronghold, their joy and glory, the delight of their eyes, their heart’s desire, and their sons and daughters as well – 26on that day a fugitive will come to tell you the news. 27At that time your mouth will be opened; you will speak with him and will no longer be silent. So you will be a sign to them, and they will know that I am the Lord.’