حزقیێل 21 – KSS & CST

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 21:1-32

بابلی شمشێری خودا

1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە ئۆرشەلیم بکە و لە دژی پیرۆزگاکەی جاڕبدە. پێشبینی لەسەر خاکی ئیسرائیل بکە و 3بە خاکی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی تۆم، شمشێرەکەم لە کێلانەکەیەوە21‏:3 کالانەکەیەوە.‏ هەڵدەکێشم و کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە. 4لەبەر ئەوەی کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە، شمشێرەکەم لە کێلانەکەی دێتە دەرەوە بۆ سەر هەموو مرۆڤێک، لە باشوورەوە هەتا باکوور. 5ئەو کاتە هەموو مرۆڤێک دەزانێت کە من یەزدانم، شمشێرەکەی خۆمم لە کێلانەکەیەوە هەڵکێشاوە و تازە ناگەڕێتەوە.“

6«لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ بناڵێنە! بە دڵشکاوی و خەمبارییەوە لەبەرچاویان بناڵێنە. 7ئەگەر لە تۆیان پرسی: ”بۆچی دەناڵێنیت؟“ تۆش بڵێ: ”لەبەر هەواڵەکە، چونکە هات. هەموو دڵێک دەتوێتەوە، هەموو دەستێک شل دەبێت، هەموو ڕۆحێک کۆڵ دەدات، هەموو ئەژنۆیەک دەلەرزێت.“ ئەوەتا دێت و دەبێت، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

8فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 9«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ، ”پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: بڵێ:

«”شمشێرێک، شمشێرێک تیژکراوەتەوە،

هەروەها مشتوماڵ کراوە،

10بۆ سەربڕین تیژکراوەتەوە،

مشتوماڵ کراوە بۆ ئەوەی وەک بریسکە بدرەوشێتەوە!

«”ئایا دڵمان بە داردەستی کوڕەکەم21‏:10 ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ داردەستەکەی یەهودا، بڕوانە پەیدابوون 49‏:10‏.‏ خۆش بێت؟ شمشێر سووکایەتی بە هەموو داردەستێک دەکات.

11«”شمشێر مشتوماڵ کراوە و دانراوە

بۆ ئەوەی بە دەست بگیردرێت.

ئەم شمشێرە تیژکراوەتەوە و مشتوماڵ کراوە

تاکو بدرێتە دەست پیاوکوژ.

12ئەی کوڕی مرۆڤ، هاوار و واوەیلا بکە،

چونکە بەسەر گەلەکەم و

بەسەر هەموو میرانی ئیسرائیلەوەیە.

فڕێدەدرێنە بەر شمشێرەکە،

لەگەڵ گەلەکەم.

لەبەر ئەوە سنگی خۆت بکوتە.

13«”بێگومان کاتی تاقیکردنەوە دێت. لەبەر ئەوە چییە ئەگەر داردەستەی یەهودا، کە شمشێر سووکایەتی پێی دەکات، نەمێنێت؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“

14«لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە،

دەست بەناو دەستی خۆتدا بدە.

با بە چواردەوریاندا

شمشێر دووبارە و سێبارە ڕابوەشێنرێت،

شمشێری سەربڕینە،

شمشێری کوشتاری گەورەیە.

15بۆ توانەوەی دڵ و

بۆ زۆرکردنی کوژراوان،

لەبەر ئەوە لەسەر هەموو دەروازەکانیان

شمشێری سەربڕینم داناوە.

ئای! لەو شمشێرە دروستکراوە بۆ ئەوەی وەک هەورە بروسکە ببریسکێتەوە،

ئەو بۆ سەربڕین مشتوماڵ کراوە.

16ئەی شمشێر، لای ڕاست ببڕە،

ئینجا لای چەپ،

بۆ هەر لایەک ڕووی تێدەکەیت!

17منیش دەست بەناو دەستی خۆمدا دەدەم،

تووڕەیی خۆم هێدی دەکەمەوە.

من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.»

18فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 19«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ڕێگا بۆ خۆت دیاری بکە بۆ هاتنی شمشێری پاشای بابل، هەردووکیان لە یەک خاکەوە دەستپێبکەن، تابلۆیەکی ڕێنمایی دابنێ، لە سەرەتای سەر ڕێگاکە بەرەو شار دایبنێ. 20ڕێگایەک دیاری بکە با شمشێرەکە بێتە سەر ڕەبەی پایتەختی عەمۆنییەکان و بۆ سەر یەهودا لە ئۆرشەلیمی قەڵابەند، 21چونکە پاشای بابل لەسەر دووڕیانەکە دەوەستێت، لەسەر گۆشەی هەردوو ڕێگاکە، فاڵ دەگرێتەوە هەتا بزانێت بە چ ئاراستەیەکدا بڕوات، بە هەڵدانی تیر، تیروپشک دەکات؛ بە پرسین و ڕاوێژکردن لەگەڵ بتەکانی؛ بە پشکنینی جگەری ئاژەڵێکی سەربڕاو. 22تیروپشک بە دەستی ڕاستی بۆ ئۆرشەلیم هەڵدەدات بۆ مەنجەنیق دانان، فەرمانی کوشتن و نەعرەتە کێشانی جەنگ، بۆ مەنجەنیق دانان بۆ شکاندنی دەروازەکان، بۆ لێدانی سەنگەر و قوللە بنیادنان. 23لەبەرچاوی ئەوانەی سوێندیان بۆ خواردووە کە دڵسۆزبن بۆی وەک فاڵگرتنەوەیەکی درۆ دەبێت، بەڵام ئەو تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یادیان تاکو بە دیلیان بگرێت.

24«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە تاوانەکەی خۆتان هێنایەوە یاد، چونکە یاخیبوونەکانتان ڕوون و ئاشکرایە و گوناهەکانتان لە هەموو کردەوەکانتاندا دەرکەوتووە، لەبەر ئەوە بە دیل دەگیرێن.

25«”تۆش ئەی بەدکاری گڵاو، میری ئیسرائیل، ڕۆژت هاتووە، کاتی هاتووە سزادانت گەیشتووەتە بەرزترین پلە. 26یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: مێزەرەکە دابگرە، تاجەکە هەڵبگرە، بارودۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە، بەڵکو بێ پلەوپایە بەرز دەکرێتەوە و پایەدار نزم دەکرێتەوە. 27کاولگە! کاولگە! ئەم شانشینە کاولگەیە! هەروەها نۆژەن ناکرێتەوە، هەتا ئەو پاشایە دێت کە مافی خۆیەتی، منیش دەیدەمە ئەو.“

28«ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆش پێشبینی بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست لەبارەی عەمۆنییەکان و سووکایەتیکردنەکەیان ئەمە دەفەرموێت:

«”شمشێر21‏:28 ‏مەبەست لە شمشێری نەبوخودنەسری پاشای بابلە.‏، شمشێر

بۆ سەربڕین هەڵکێشراوە،

مشتوماڵ کراوە بۆ لەناوبردن،

بریسکە دەداتەوە وەک بروسکە.

29بە پێچەوانەی ئەو بینینە پووچانە و

فاڵگرتنەوە درۆیانەی کە سەبارەت بە تۆ کراون،

شمشێرەکە لەسەر ملی

کوژراوە خراپەکارەکان دادەنرێت،

ئەوانەی ڕۆژیان هات،

کاتیان هاتووە سزادانیان گەیشتووەتە بەرزترین پلە.

30«”شمشێرەکە بگەڕێنەوە کێلانەکەی خۆی.

لە نیشتیمانی دایکت

حوکمت بەسەردا دەدەم،

لەو شوێنەی بەدیهێنرایت.

31تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم و

بە ئاگری هەڵچوونم فووت لێ دەکەم،

دەتدەمە دەست کەسانێکی گڕگرتووی

شارەزا لە فەوتاندن.

32دەبیت بە سووتەمەنی ئاگر،

خوێنت لە ناوەڕاستی خاکەکەدا دەڕژێت.

ئیتر یادت ناکرێتەوە،

چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.“»

Nueva Versión Internacional (Castilian)

Ezequiel 21:1-32

La espada justiciera

1El Señor me habló diciendo: 2«Hijo de hombre, vuélvele la espalda a Jerusalén; clama contra sus santuarios, profetiza contra la tierra de Israel, 3anúnciale que así dice el Señor: “Estoy contra ti. Desenvainaré mi espada y mataré a justos y a malvados por igual. 4Puesto que he de extirpar de ti tanto al justo como al malvado, mi espada saldrá contra todo el mundo, desde el norte hasta el sur. 5Así todos sabrán que yo, el Señor, he desenvainado la espada y no volveré a envainarla”.

6»Y tú, hijo de hombre, con el corazón quebrantado y en presencia de todo el mundo, llora con amargura. 7Y, cuando te pregunten por qué lloras así, diles que es por la noticia de lo que va a suceder. Esta noticia hará que todos los corazones desfallezcan, que se dejen caer todos los brazos, y que tiemblen todas las rodillas. ¡Ya está a punto de llegar! ¡Ya es una realidad! Yo, el Señor, lo afirmo».

8El Señor me habló diciendo: 9«Hijo de hombre, profetiza y proclama que así dice el Señor:

»“¡La espada, la espada,

afilada y bruñida!,

10bruñida para fulgurar

y afilada para masacrar.21:10 bruñida para … masacrar (véanse LXX, Vetus Latina y Siríaca); TM incluye una frase de difícil traducción.

11La bruñeron y la afilaron

para ponerla en manos del asesino.

12»”¡Grita y gime, hijo de hombre,

que la espada se perfila contra mi pueblo

y contra todos los jefes de Israel!

Han sido arrojados contra ella,

lo mismo que mi pueblo.

Por eso, ¡date golpes de pecho!

13»”El Señor omnipotente afirma:21:13 El Señor omnipotente afirma (lectura probable); TM incluye frases de difícil traducción.

14»”Hijo de hombre, profetiza y da palmas;

que hiera la espada, y vuelva a herir.

Es la espada de la muerte

que a todos mantiene amenazados,

15para que el corazón desfallezca

y aumente el número de víctimas.

Ya he colocado en las puertas

la espada asesina.21:15 asesina. Palabra de difícil traducción.

Es la espada bruñida para centellear

y afilada para matar.

16Muévete a diestra y a siniestra,

y hiere por todas partes.

¡Exhibe tu filo, espada asesina!

17También yo daré palmas

y aplacaré mi furor.

Yo, el Señor, lo he dicho”».

18El Señor me habló diciendo: 19«Tú, hijo de hombre, traza dos caminos para que llegue por ellos la espada del rey de Babilonia. Estos dos caminos partirán del mismo país, y a la entrada de cada uno de ellos colocarás una señal que indique a qué ciudad conduce. 20Traza un camino para que la espada llegue contra Rabá de los amonitas y contra Jerusalén, la ciudad fortificada de Judá. 21El rey de Babilonia se ha colocado en la bifurcación del camino y consulta los augurios: sacude las saetas, consulta los ídolos domésticos y examina el hígado de un animal. 22Con su mano derecha ha marcado el destino de Jerusalén: prepara arietes para derribar las puertas, levanta terraplenes y edifica torres de asedio; alza la voz en grito de batalla y da la orden para la matanza. 23Por las alianzas ya hechas, los habitantes de Jerusalén creerán que se trata de una falsa profecía; pero aquel rey les recordará la iniquidad por la que serán capturados.

24»Por eso dice el Señor omnipotente:

»Se les ha recordado su iniquidad,

y han quedado al descubierto sus rebeliones;

expuestas están sus acciones pecaminosas,

¡y por tanto serán capturados!

25»Y en cuanto a ti, príncipe de Israel, infame y malvado, tu día ha llegado; ¡la hora de tu castigo es inminente! 26Así dice el Señor omnipotente: Quítate el turbante, renuncia a la corona, que todo cambiará. Lo humilde será exaltado y lo excelso será humillado. 27¡Ruinas, ruinas, todo lo convertiré en ruinas! Esto no sucederá hasta que venga aquel a quien le asiste el derecho, y a quien le pediré que establezca la justicia.

28»Y tú, hijo de hombre, profetiza y declara que esto afirma el Señor omnipotente acerca de los amonitas y de sus insultos: “La espada, la espada está desenvainada para la masacre; pulida está para devorar y centellear como el relámpago. 29La espada degollará a esos infames malvados, pues sus visiones son falsas y sus adivinanzas, mentiras. Pero su día ha llegado; ¡la hora de su castigo es inminente!

30»”¡Espada, vuelve a tu vaina! Allí, en tu tierra de origen, donde fuiste forjada, ¡allí te juzgaré! 31Sobre ti derramaré mi ira, sobre ti soplaré el fuego de mi furor; te entregaré en manos de gente sanguinaria y destructora. 32Serás pasto del fuego; salpicaré con tu sangre todo el país, y borraré tu memoria de la faz de la tierra. Yo, el Señor, lo he dicho”».