حزقیێل 20 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 20:1-49

ئیسرائیل لە یەزدان یاخی بوو

1ئەوە بوو لە دەی مانگی پێنجی ساڵی حەوتەم،20‏:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە چواردەی مانگی هەشت ساڵی 591ی پێش زایین.‏ کەسانێک لە پیرانی ئیسرائیل هاتن بۆ پرسیارکردن لە یەزدان، جا لەبەردەممدا دانیشتن.

2ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 3«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوە هاتوون هەتا پرسیار لە من بکەن؟ بە گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“

4«ئایا حوکمیان دەدەیت؟ ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا تۆ حوکم دەدەیت؟ ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی باوباپیرانی خۆیان بکەرەوە، 5پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیلم هەڵبژارد سوێندم بۆ بنەماڵەی یاقوب خوارد، لە خاکی میسردا خۆمم پێیان ناساند، سوێندم بۆ خواردن و فەرمووم: ’من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ 6لەو ڕۆژەدا سوێندم بۆ خواردن کە لە خاکی میسر دەریاندەهێنم و دەیانبەم بەرەو خاکێک کە خۆم بەدوایدا گەڕابووم بۆیان، شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، باشترینی هەموو خاکەکانە. 7پێم فەرموون: ’هەریەکە لە ئێوە با ئەو وێنە قێزەونانەی کە سەرنجی ڕاکێشاون و خۆشتان دەوێن، لە خۆتان دووربخەنەوە و بە بتەکانی میسر خۆتان گڵاو مەکەن. من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘

8«”بەڵام لێم یاخی بوون و نەیانویست گوێم لێ بگرن، کەسیان وێنە گڵاوەکانی بەرچاوی فڕێنەدا کە سەرنجی ڕاکێشابوون، وازیان لە بتەکانی میسر نەهێنا. لەبەر ئەوە بیرم لەوە دەکردەوە، تووڕەیی خۆمیان بەسەردا ببارێنم و لە ناوەڕاستی خاکی میسردا هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم.“ 9بەڵام ئەوەی من کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا ناوم گڵاو نەبێت لەبەرچاوی ئەو نەتەوانەی لەنێویاندان، ئەوانەی لەبەرچاویان خۆمم بۆ دەرخستن بەوەی لە خاکی میسر دەرمهێنان. 10جا لە خاکی میسر دەرمهێنان و ئەوانم هێنایە چۆڵەوانی. 11فەرزەکانی خۆمم پێدان و حوکمەکانی خۆمم پێ ناساندن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ پەیڕەویان بکات بەهۆیانەوە دەژیێت. 12هەروەها ڕۆژی شەممەم بۆ دیاری کردن، هەتا ببێتە نیشانەیەک لەنێوان من و ئەوان، بۆ ئەوەی بزانن کە من یەزدانم، ئەوەی پیرۆزیان دەکات.

13«”لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی لێم یاخی بوون. ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە، ئەو حوکمانەی ئەگەر مرۆڤ پەیڕەویان بکات بەهۆیانەوە دەژیێت، هەروەها بە هیچ جۆرێک پیرۆزی شەممەکانی منیان ڕانەگرت. لەبەر ئەوە فەرمووم لە چۆڵەوانیدا من تووڕەیی خۆم بەسەریاندا دەبارێنم بۆ کۆتایی پێهێنانیان. 14بەڵام ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا گڵاو نەبێت لەبەرچاو ئەو نەتەوانەی لەبەرچاویان دەرمهێنان. 15هەروەها لە چۆڵەوانیدا سوێندم بۆ خواردن کە نەیانهێنم بۆ ئەو خاکەی کە پێم دابوون، ئەوەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت و باشترینی هەموو خاکەکانە، 16لەبەر ئەوەی حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە و ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد، بەڵکو شەممەکانی منیان گڵاوکرد، چونکە دڵیان دوای بتەکانیان کەوت. 17لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم بەزەیی پێیاندا هاتەوە لە لەناوبردنیان، جا کۆتاییم پێ نەهێنان. 18لە چۆڵەوانی بە ڕۆڵەکانی ئەوانم فەرموو: ’بە ڕێگای فەرزی باوکانتاندا مەڕۆن و حوکمەکانیان مەپارێزن و بە بتەکانیان خۆتان گڵاو مەکەن. 19من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم، ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاریان پێ بکەن. 20شەممەکانیشم پیرۆز ڕابگرن، جا دەبێت بە نیشانەیەک لەنێوان من و ئێوەدا، تاوەکو ئێوە بزانن کە من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم.‘

21«”ڕۆڵەکانیشیان لێم یاخی بوون، ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان نەپاراست هەتا کاری پێ بکەن، ئەوانەی ئەگەر﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بە هۆیانەوە دەژیێت،﴾20‏:21 بڕوانە لێڤییەکان 18‏:5 هەروەها شەممەکانی منیان گڵاوکرد. جا فەرمووم، تووڕەیی خۆم دەرببڕم، هەتا لە چۆڵەوانی هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم. 22بەڵام دەستم هەڵگرت و ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا لەبەرچاو ئەو نەتەوانە گڵاو نەبێت کە لەبەرچاویان دەرمهێنان. 23هەروەها لە چۆڵەوانی سوێندم بۆ خواردن کە بەناو نەتەوەکاندا پەرتیان بکەم و بەسەر خاکەکاندا بڵاویان بکەمەوە، 24چونکە گوێڕایەڵی حوکمەکانی من نەبوون، بەڵکو فەرزەکانی منیان ڕەتکردەوە و شەممەکانی منیان گڵاوکرد و چاویان بەدوای بتەکانی باوکیانەوە بوو. 25هەروەها من ئەو فەرزانەم پێدان کە باش نین و ئەو حوکمانەی کە پێی ناژین20‏:25 بڕوانە ڕۆما 1‏:24‏-32، 26ڕێم دا کە خۆیان گڵاو بکەن، بەوەی کە هەموو نۆبەرەیەکی خۆیان کرد بە دیاری و بە ئاگر سووتاندیانن، بۆ ئەوەی بیانتۆقێنم تاوەکو بزانن کە من یەزدانم.“

27«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەمەشدا باوکانتان کفریان لە دژی من کرد کە ناپاکییان کرد: 28کاتێک ئەوانم هێنایە ئەو خاکەی سوێندم بۆ خواردبوون کە بیدەمە ئەوان، جا هەر گردێکی بەرز و هەر دارێکی پڕ گەڵایان بینی، لەوێ قوربانییەکانیان سەربڕی، لەوێ پێشکەشکراوەکانیان پێشکەش کرد کە مایەی تووڕەبوونی منە. لەوێ بخوورە بۆنخۆشەکانیان پێشکەش کرد، لەوێ شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەش کرد. 29پێم فەرموون: ئەم نزرگەی سەر بەرزاییە چییە کە بۆی دێن؟“» جا لەو ڕۆژەوە ناوی لێنرا، باما20‏:29 واتا نزرگەی سەر بەرزایی.‏.

دادگاییکردن و گەڕاندنەوە

30«لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوەش بە ڕێگای باوکانتاندا دەڕۆن، بە وێنە قێزەونەکانیان خۆتان گڵاو دەکەن و لەشفرۆشی دەکەن؟ 31بە پێشکەشکردنی دیارییەکانتان و سووتاندنی منداڵەکانتان و بە هەموو بتەکانتان هەتا ئەمڕۆش گڵاو دەبن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێ بدەم ئیتر ئێوە پرسیارم لێ بکەن؟ بە گیانی خۆم ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

32«”ئەوەی بە خەیاڵتاندا دێت هەرگیز نایەتە دی، کە دەڵێن: ’وەک نەتەوەکان دەبین، وەک هۆزەکانی زەوی، دار و بەرد دەپەرستین.‘ 33یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و بە تووڕەیی دەربڕینم فەرمانڕەوایەتیتان دەکەم. 34من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و تووڕەییەکی دەربڕدراوەوە لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەوە کۆتان دەکەمەوە کە تێیدا پەرتەوازە بوون. 35دەتانهێنمە چۆڵەوانی خاکی گەلانی دیکە و لەوێ ڕووبەڕوو دادگاییتان دەکەمەوە. 36وەک چۆن باوباپیرانتانم لە چۆڵەوانی خاکی میسر دادگایی کرد، ئاواش ئێوە دادگایی دەکەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 37واتان لێ دەکەم بەژێر داردەستدا تێبپەڕن و دەتانهێنمە ناو بەندی پەیمانەوە. 38ئەوانەی لەنێوتان هەڵگەڕاونەتەوە و لە من یاخین ڕیشەکێشیان دەکەم. هەرچەندە لە خاکی ئاوارەییان دەریاندەهێنم، بەڵام ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.

39«”ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئێوە ئەمە دەفەرموێت: بڕۆن و هەریەکەتان بتەکانی خۆی بپەرستێت! بەڵام دوای ئەوە بە قسەم دەکەن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم بە دیاری و بتەکانتان گڵاو ناکەن، 40چونکە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە کێوی پیرۆزیم، لە کێوی بەرزی ئیسرائیل، لەوێ لە خاکەکە دەمپەرستن، منیش لەوێ لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. لەوێ داوای پێشکەشکراو و پەسەندترین دیاریتان لێ دەکەم، لەگەڵ هەموو قوربانییە پیرۆزەکانتان. 41ئێوە وەک بخووری بۆنخۆش لەلای من پەسەند دەبن، کاتێک لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەی کە تێیدا پەرشوبڵاو بوونەتەوە کۆتان دەکەمەوە و لەبەرچاوی نەتەوەکان بە ئێوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم. 42ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەتانهێنم بۆ خاکی ئیسرائیل، بۆ ئەو خاکەی کە سوێندم خواردبوو بیدەمە باوباپیرانتان. 43لەوێ ڕەفتاری خۆتان و هەموو کردەوەکانتان کە پێی گڵاو ببوون دێتەوە یادتان، لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کە ئەنجامتان داوە قێز لە خۆتان دەکەنەوە. 44ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کاتێک لەبەر ناوی خۆم هەڵسوکەوتتان لەگەڵدا دەکەم، نەک بە پێی کارە خراپەکانتان و نەریتە گەندەڵەکانتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

پێشبینی لەسەر باشوور

45ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 46«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە باشوور بکە و بەرەو باشوور جاڕبدە، پێشبینی لەسەر ئەو دارستانە بکە کە لە باشوورە. 47بە دارستانی باشوور بڵێ، ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئاگرت تێ بەردەدەم، جا هەموو دارێکی تەڕ و هەموو دارێکی وشک لەناو تۆدا دەخوات. کڵپەی گڕەکەی ناکوژێتەوە و لە باشوورەوە هەتا باکوور هەموو ڕوخسارێک دەسووتێت. 48جا هەموو مرۆڤ دەبینن کە من یەزدانم ئاگرم تێی بەرداوە و ناکوژێتەوە.“»

49منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوان بە من دەڵێن: ”ئایا ئەو تەنها بە نموونە نادوێت؟“»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以西結書 20:1-49

以色列人的悖逆

1第七年五月十日,有幾個以色列的長老來到我這裡,坐在我面前。 2耶和華對我說: 3「人子啊,你要告訴他們,主耶和華這樣說,『你們是來求問我嗎?我憑我的永恆起誓,我決不讓你們求問。』 4人子啊,你要審判他們?你要審判他們?要使他們知道他們祖先所做的可憎之事。 5你要告訴他們,主耶和華這樣說,『我揀選以色列那日,曾向雅各家的後裔起誓,又在埃及向他們顯現,告訴他們我是他們的上帝耶和華。 6那日我向他們起誓,要帶領他們離開埃及,到我為他們預備的奶蜜之鄉,世上最佳美的地方。 7我告訴他們要除掉他們祭拜的可憎之物,不可讓埃及的偶像玷污自己,因為我是他們的上帝耶和華。

8「『然而,他們卻背叛我,不聽我的話,沒有除去他們祭拜的可憎之物和埃及的偶像。我本想在埃及向他們發烈怒,傾倒我的怒火, 9但我沒有這樣做,以免我的名在他們寄居的列邦面前被褻瀆。因為列邦親眼看見我向以色列人顯現,把他們帶出埃及10於是,我帶他們離開埃及,進入曠野, 11向他們頒佈我的律例和典章,若有人遵守,就必活著。 12我又讓他們遵守我的安息日,作為我與他們之間的記號,好叫他們知道是我耶和華使他們成為聖潔之民。

13「『可是,以色列人卻在曠野背叛我,不遵行我的律例和典章——遵行的人必活著,大肆褻瀆我的安息日。我本想在曠野向他們發烈怒,滅絕他們。 14但我沒有這樣做,以免我的名在周圍列邦面前被褻瀆,因為列邦親眼看見我向以色列人顯現,把他們帶出埃及15我在曠野曾向他們發誓,不帶他們進入我賜給他們的那奶蜜之鄉,那世上最佳美的地方, 16因為他們不遵守我的典章,不順從我的律例,褻瀆我的安息日,心戀偶像。 17但我憐憫他們,沒有毀滅他們,沒有在曠野把他們全部滅絕。

18「『我在曠野曾對他們的子孫說,不要效法你們祖先的律例,不要遵守他們的規條,不要拜他們的偶像,以致玷污自己。 19我是你們的上帝耶和華,你們要恪守我的律例,謹遵我的典章, 20尊我定的安息日為聖日,作為我與你們之間的記號,使你們知道我是你們的上帝耶和華。

21「『可是,他們的子孫卻背叛我,不恪守我的律例,不謹遵我的典章——遵守的人必活著。他們褻瀆我的安息日。我本想在曠野向他們發烈怒,傾倒我的怒氣, 22但我沒有這樣做,以免我的名在周圍列邦面前被褻瀆,因為列邦親眼看見我向以色列人顯現,把他們帶出埃及23我在曠野起誓要把他們驅散到列國,分散到列邦, 24因為他們不遵行我的典章,棄絕我的律例,褻瀆我的安息日,眼睛戀慕他們祖先的偶像。 25所以,我任由他們效法無用的律例,遵守無法使人活著的規條, 26任由他們把自己的長子燒作祭物獻給偶像,以致玷污自己——好使他們充滿恐懼,這樣他們便知道我是耶和華。』

27「人子啊,你要告訴以色列人,主耶和華這樣說,『你們的祖先背信棄義,褻瀆了我。 28當我引領他們進入我曾起誓要賜給他們的土地時,他們在所見的每一處高山或密林獻祭,焚燒馨香的祭牲,向偶像奠酒,惹我發怒。 29我問他們,你們所去的高處是什麼地方?』從此,那高處一直叫巴麻

30「所以,你要告訴以色列人,主耶和華這樣說,『你們仍像你們祖先一樣與可憎的偶像苟合,玷污自己嗎? 31你們至今仍把自己的兒子燒作祭物獻給偶像,玷污自己嗎?以色列人啊,我會讓你們求問嗎?主耶和華說,我憑我的永恆起誓,我決不讓你們求問。

32「『你們說要像外族人一樣去供奉木頭石頭,你們的想法絕不能實現!』

33「主耶和華說,『我憑我的永恆起誓,我要發烈怒,伸出大能的臂膀治理你們。 34我要發烈怒,伸出大能的臂膀把你們從列國中領出來,從你們散居的列邦聚集你們, 35領你們進入外族人的曠野,面對面地審判你們, 36就像我從前在埃及的曠野審判你們的祖先一樣。這是主耶和華說的。 37我要對你們嚴加管教20·37 對你們嚴加管教」希伯來文是「讓你們在杖下經過」。,使你們遵守我的約。 38我要剷除你們中間叛逆和犯罪的人。雖然我要領他們離開寄居之地,他們卻不能回以色列。這樣,你們就知道我是耶和華。』

39「主耶和華說,『你們以色列人若不聽我的話,就去供奉你們的偶像吧!但將來你們必不再向偶像獻祭物褻瀆我的聖名!』

40「主耶和華說,『在我的聖山,就是以色列的高山上,所有的以色列人都要事奉我,我要在那裡悅納你們,要求你們獻上供物、最好的禮物和一切聖物。 41當我把你們從列國領出來,從你們散居的列邦聚集起來時,你們必如馨香之祭一樣蒙我悅納,我必當著列國的面在你們中間彰顯我的聖潔。 42我要把你們帶回我起誓應許給你們祖先的以色列,這樣你們就知道我是耶和華。 43你們在那裡會想起以往玷污自己的行徑,並因自己的一切惡行而憎惡自己。』 44主耶和華說,『以色列人啊,我為了自己的名,沒有照你們的邪惡行徑懲罰你們,這樣你們便知道我是耶和華。』」

45耶和華對我說: 46「人子啊,你要面向南方,說預言斥責南地的樹林。 47你要對南地的樹林說,『你要聽耶和華的話。主耶和華說,我要在你那裡燃起火來,燒毀你所有的青樹和枯樹。這不熄的烈火要從南到北燒焦一切。 48這樣,世人便知道這烈火是我耶和華點燃的,它絕不會熄滅。』」 49於是我說:「唉,主耶和華啊,他們在議論我說,『這人豈不是在說比喻嗎?』」