ئەیوب 5 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 5:1-27

1«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟

ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟

2قین گێل دەکوژێت و

بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.

3من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،

بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:

4با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،

لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.

5دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،

ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،

تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،

6چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و

چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.

7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،

وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.

8«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و

کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.

9ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و

کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.

10ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و

ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.

11ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،

هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.

12ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە

بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.

13ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،

ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.

14لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،

لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.

15ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و

لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.

16جا زەلیل بە هیوا دەبێت و

ناڕەوا دەمی دادەخات.

17«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،

لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.

18لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،

وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.

19لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و

لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.

20لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و

لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.

21لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،

کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.

22بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و

لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،

23چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و

ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.

24جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و

سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.

25ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و

نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.

26لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە

وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.

27«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،

جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约伯记 5:1-27

1“你只管呼救吧,

谁会回应你呢?

你向哪位圣者求助呢?

2愤恨害死愚昧人,

嫉妒杀死无知者。

3我见愚昧人扎了根,

突然咒诅临到他家。

4他的儿女毫无安宁,

在城门口受欺压也无人搭救。

5饥饿的人吞掉他的庄稼,

连荆棘里的也不放过;

干渴的人吞尽他的财富。

6苦难并非从土里长出,

患难并非从地里生出。

7人生来必遇患难,

正如火花必向上飞。

8“若是我,

就向上帝求助,

向祂陈明苦衷。

9祂行的奇事不可测度,

祂行的神迹不可胜数。

10祂降下雨水浇灌大地,

赐下甘霖滋润田园。

11祂提拔卑微的人,

庇护哀痛的人。

12祂挫败狡猾人的阴谋,

使他们无法得逞。

13祂使智者中了自己的诡计,

使奸徒的计谋迅速落空。

14他们白天遇到黑暗,

午间摸索如在夜晚。

15上帝拯救穷苦人脱离恶人的中伤,

脱离残暴之徒的辖制,

16好使贫寒之人有盼望,

使不义之徒哑口无言。

17“被上帝责备的人有福了,

不可轻视全能者的管教。

18因为祂打伤,祂也包扎;

祂击伤,祂也医治。

19六次遭难,祂都救你;

第七次,灾祸也伤不到你。

20饥荒时,祂必救你脱离死亡;

战争中,祂必救你脱离刀剑。

21你必免受恶毒的毁谤,

灾难来临也不惧怕。

22你必笑对灾殃和饥荒,

毫不惧怕地上的野兽。

23你必与田间的石头立约,

野兽必与你和平相处。

24你的家必安然无恙,

察看羊圈,一只不少。

25你必看见子孙昌盛,

后代如遍地的青草。

26你必寿终正寝才归坟墓,

如同庄稼熟后才被收割。

27看啊,我们已经查验了,

这一切真实可靠,

你当聆听、接受。”