ئەیوب 42 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 42:1-17

وەڵامی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:

2«زانیم کە دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت؛

ئەوەی تۆ پلانت بۆ داناوە مەحاڵ نابێت.

3پرسیارت کرد: ”ئەمە کێیە، بێ زانیاری ڕاوێژی من دەشارێتەوە؟“42‏:3 بڕوانە فەرموودەی یەزدان لە 38‏:2.‏

بێگومان من ئەوەی تێی نەگەیشتم بە دەممدا هات،

بە کارە سەرسوڕهێنەرەکان لەسەرمەوە کە نەمدەزانین.

4«فەرمووت: ”ئێستا گوێ بگرە من قسە دەکەم؛

لێت دەپرسم و پێم دەڵێیت.“

5بە گوێی خۆم هەواڵەکانی تۆم بیست،

ئێستاش چاوەکانم تۆیان بینی.

6لەبەر ئەوە خۆم ڕەت دەکەمەوە و

لەناو خۆڵ و خۆڵەمێشدا تۆبە دەکەم.»

بەشی کۆتایی

7دوای ئەوەی یەزدان بەم وشانە قسەی لەگەڵ ئەیوبدا کرد، یەزدان بە ئەلیفازی تێمانی فەرموو: «تووڕەییم لە تۆ و لە هاوڕێیەکانت جۆشا، چونکە ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد. 8ئێستاش ئێوە حەوت گا و حەوت بەران ببەن و بڕۆن بۆ لای ئەیوبی بەندەم، لە پێناوی خۆتان قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن. ئەو کاتە ئەیوبی بەندەم لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکات، منیش قبوڵی دەکەم. من بەپێی گێلایەتییەکەی خۆتان هەڵسوکەوتتان لەگەڵ ناکەم، لەبەر ئەوەی ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد.» 9ئیتر ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی ڕۆیشتن و ئەوەیان کرد کە یەزدان پێی فەرموون، یەزدانیش نوێژەکەی ئەیوبی قبوڵ کرد.

10دوای ئەوەی ئەیوب لە پێناوی هاوڕێیەکانی پاڕایەوە، یەزدان ئەوەی هی ئەیوب بوو بۆی گەڕاندەوە، بە دووقاتیش ئەوەی هەیبوو بۆی زیاد کرد. 11ئەو کاتە هەموو خوشک و برا و ناسیاوەکانی پێشووی بۆ لای هاتن و لە ماڵەکەی نانیان لەگەڵی خوارد. سەرەخۆشییان لێکرد و دڵیان دایەوە لەسەر هەموو ئەو خراپەیەی یەزدان بەسەریدا هێنا، هەریەکەش پارچە زیوێک و ئەنگوستیلەیەکی زێڕیان پێ بەخشی.

12یەزدان بەشی کۆتایی ژیانی ئەیوبی لە ژیانی ڕابردووی زیاتر بەرەکەتدار کرد، ئەیوبیش چواردە هەزار سەر مەڕ و شەش هەزار وشتر و هەزار جووت مانگا و هەزار ماکەری هەبوو. 13هەروەها حەوت کوڕ و سێ کچیشی هەبوو. 14کچی یەکەمی ناو نا یەمیما و دووەم قەچیعا و سێیەم قەرەن هەپوک. 15لە هەموو خاکەکەشدا هیچ ئافرەتێک وەک کچەکانی ئەیوب جوان نەبوون، باوکیشیان لەنێو براکانیان میراتی پێدان.

16ئەیوبیش پاش ئەوەی کە چاک بووە، سەد و چل ساڵ ژیا و چوار نەوەی خۆی بینی. 17ئیتر ئەیوب تێری لە تەمەن خوارد و پیر بوو، پاشان مرد.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约伯记 42:1-17

1约伯回答耶和华说:

2“我知道你无所不能,

你的旨意无不成就。

3你问,‘谁用无知的话使我的旨意晦暗不明?’

诚然,我对自己所谈论的事一无所知,

这些事太奇妙,我无法明白。

4你说,‘你且听着,我要发言。

我来提问,你来回答。’

5我从前风闻有你,

现在亲眼看见你。

6因此我厌恶自己,

在尘土和炉灰中忏悔。”

结语

7耶和华对约伯说完这些话后,就对提幔以利法说:“你和你的两个朋友令我愤怒,因为你们对我的议论不如我仆人约伯说的有理。 8现在你们要取七头公牛和七只公羊,到我仆人约伯那里,为自己献上燔祭,因为你们对我的议论不如我仆人约伯说的有理。我仆人约伯会为你们祷告,我会悦纳他的祷告,不按你们的愚妄惩罚你们。” 9于是,提幔以利法书亚比勒达拿玛琐法遵命而行,耶和华悦纳了约伯的祷告。

10约伯为朋友们祷告后,耶和华恢复了他以前的昌盛,并且耶和华赐给他的比以前多一倍。 11约伯的兄弟姊妹和从前的朋友都来探望他,在他家里一同吃饭,为他遭受耶和华所降的种种灾难而安抚、慰问他。他们每人送他一块银子和一个金环。

12耶和华赐给约伯晚年的福分比起初更多:他有一万四千只羊、六千只骆驼、一千对牛和一千头母驴。 13他还有七个儿子和三个女儿。 14他给长女取名叫耶米玛、次女叫基洗亚、三女叫基连·哈朴15那地方找不到像约伯三个女儿那样美丽的女子。约伯让她们与弟兄一同承受产业。 16此后,约伯又活了一百四十年,得见四代子孙。 17约伯年纪老迈,寿终正寝。