ئەیوب 41 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 41:1-34

1«ئایا دەتوانیت لیڤیاتان41‏:1 گیانلەبەرێکی گەورەیە لەناو دەریا دەژیێت.‏ بە قولاپ ڕاو بکەیت،

یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟

2ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتی

یان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟

3ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوە

یان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟

4ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێت

کە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟

5ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیت

یان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟

6ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەن

یان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟

7ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم و

سەریشی پڕ لە تیر؟

8دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە،

جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە!

9هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە،

هەر بە بینینی دەتۆقێت.

10کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت،

ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟

11کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟

ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە.

12«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان و

لە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی.

13کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟

کێ دەتوانێت هەردوو لای زرێیەکەی ببڕێت؟

14کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟

ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە.

15پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە،

بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛

16بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە

تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات.

17هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛

پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە.

18کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛

چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن.

19لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە،

پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە.

20لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت،

هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ.

21هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت،

گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت.

22هێزەکەی لە ملیدایە،

لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن.

23گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە،

بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە.

24سەرسەختە،

بە جەرگ و چاونەوترسە.

25کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن،

لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن.

26شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت،

نە ڕم و نە تیر.

27ئاسن لەلای وەک کا وایە،

بڕۆنزیش وەک داری کلۆر.

28تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛

بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن.

29گورز لەلای وەک کایە؛

بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت.

30ژێری پارچە گۆزەی تیژە،

جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت.

31وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت،

دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات.

32لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت،

شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات.

33لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە،

بۆ نەترسان دروستکراوە.

34بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛

پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约伯记 41:1-34

1“你岂能用鱼钩钓鳄鱼,

用绳索绑住它的舌头?

2你岂能用绳子穿它的鼻子,

用钩子穿它的腮骨?

3它岂会向你连连求饶,

对你说柔和的话?

4它岂肯与你立约,

一生做你的奴隶?

5你岂能拿它当小鸟玩耍,

或拴起来给幼女取乐?

6渔夫们岂能把它当货物出售,

卖给商人?

7你岂能在它皮上戳满长矛,

头上插满鱼叉?

8你动手碰碰它,

就知道有何恶战,绝不会再碰。

9企图捕捉它的都会失望,

人看到它就会心惊胆战。

10再凶猛的人也不敢惹它。

这样,谁能在我面前站立得住?

11谁给过我什么,要我偿还?

天下万物都是我的。

12“论到它的四肢、大力和姣美的身体,

我不能缄默不言。

13谁能剥去它的外皮?

谁能给它戴上辔头?

14谁能打开它的口?

它的牙齿令人恐惧。

15它的脊背覆着行行鳞甲,

牢牢地密封在一起,

16紧密无间,

连气也透不进去。

17鳞甲彼此相连相扣,

无法分开。

18它打喷嚏时,水光四射;

它的眼睛发出晨光;

19口中喷出火炬,

迸出火星;

20鼻孔冒烟,

如沸腾的锅和燃烧的芦苇;

21呼气可点燃煤炭,

口中喷出火焰;

22颈项强而有力,

恐惧在它前面开路;

23身上的皱褶紧密相连,

牢牢地密封在一起;

24心坚如石,

硬如磨石。

25它一站起来,勇士都害怕,

见它冲来,他们慌忙退缩。

26刀剑挡不住它,

长矛、标枪、尖戟也无能为力。

27它视铁如干草,

视铜如朽木。

28利箭吓不跑它,

弹石在它看来只是碎秸;

29棍棒无异于秸秆,

它嗤笑投来的标枪。

30它腹部有锋利的瓦片,

在淤泥上留下道道耙痕。

31它使深渊如锅翻腾,

大海如油锅滚动。

32它游过后留下一道波光,

使深渊仿佛披上银发。

33地上没有动物能与它相比,

像它那样无所畏惧。

34它藐视群雄,

在高傲的百兽中称王。”