ئەیوب 31 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 31:1-40

1«پەیمانم لەگەڵ چاوەکانم بەست،

ئیتر چۆن تەماشای پاکیزەیەک بکەم؟

2بەشی ئێمە لە خودا لە سەرەوە چییە،

چ میراتێکمان هەیە لە توانادارەکەی ئاسمان؟

3ئایا کارەسات بۆ بەدکار و

بەڵا بۆ خراپەکار نییە؟

4ئایا ئەو تەماشای ڕێگای من ناکات و

هەموو هەنگاوەکانم ناژمێرێت؟

5«ئەگەر لەگەڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێتەبەر

یان پێیەکانم پەلەیان کردبێت بەرەو فێڵ،

6با خودا لە تەرازووی ڕاستودروستیدا بمکێشێت و

بزانێت کە کەموکوڕیم نییە.

7ئەگەر هەنگاوەکانم لە ڕێچکە لایانداوە،

ئەگەر دڵم بەدوای چاوم کەوتووە،

یان ئەگەر کردەوەکانم دەستەکانی منیان گڵاو کردووە،

8ئەوا ئەوەی من چاندم با کەسانی دیکە بیخۆن،

با لقەکانم ڕیشەکێش بکرێن.

9«ئەگەر دڵم بەلای ژنێکدا فریوی خواردووە،

یان لە بەردەرگای دراوسێکەم بۆسەم داناوە،

10با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت و

با خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە.

11لەبەر ئەوەی ئەمە بێ ناموسییە،

تاوانە و پێویستە دادگایی بکرێت.

12ئاگرێکە هەتا لەناوچوون31‏:12 بڕوانە 26‏:6.‏ دەخوات و

هەموو دروێنەکەم ڕیشەکێش دەکات.

13«ئەگەر مافی خزمەتکار و کارەکەرەکەم ڕەت کردووەتەوە

کاتێک لە دژی من سکاڵایان کردووە،

14ئەو کاتە چی بکەم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەم لەگەڵ خودا؟

ئەگەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکرێت بە چی وەڵامی بدەمەوە؟

15ئایا دروستکەری من لە سکدا دروستکەری ئەوانیش نییە؟

ئایا شێوەکێشمان لە سکی دایک یەک نییە؟

16«ئەگەر هەژارانم لە مرازی خۆیان قەدەغە کردبێت

یان چاوی بێوەژنم فەوتاندبێت،

17یان پارووەکەی خۆم بە تەنها خواردبێت،

کە هەتیو لێی نەخواردبێت،

18بەڵام لە گەنجیمەوە وەک باوک بە هەتیوی بەخێوم کردووە و

لە سکی دایکمەوە ڕێنمایی بێوەژنم کردووە.

19ئەگەر فەوتاوێکم بینیبێت لەبەر نەبوونی جل

یان نەدارێکی بێ بەرگ،

20کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوە

ئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم،

21ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ کاربەدەستانم بەکارهێناوە

بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەمە سەر هەتیو،

22با شانم لە ئەستۆم بەربێتەوە و

با قۆڵم لە جومگەکەیەوە بشکێت.

23لەبەر ئەوەی کارەسات لە خوداوە بەلامەوە تۆقێنەرە و

لە ترسی شکۆیەکەی نەمتوانی شتی وا بکەم.

24«ئەگەر پشتم بە زێڕی خۆم بەستووە و

ئەگەر بە زێڕی بێگەردم گوت: ”تۆ پاڵپشتی منی،“

25ئەگەر دڵخۆش بووم کە سامانەکەم زۆر بوو و

لەبەر ئەوەی زۆریان بەدەستهێناوە،

26ئەگەر تەماشای ڕووناکی خۆرم کردووە کاتێک درەوشاوەتەوە،

یان مانگ کاتێک بە جوانییەوە دەڕوات

27تاوەکو دڵم بە نهێنی فریودراو و

دەستم دەمی داپۆشی،31‏:27 مەبەست لە پەرستنی خۆر و مانگ.‏

28ئەوا ئەمانەش تاوان دەبن و دەدرێن بە دادگا،

چونکە ئەگەر شتی وام بکردایە ناپاک دەبووم بەرامبەر بە خودا لە سەرەوە.

29«ئەگەر بە بەڵای ناحەزەکەم دڵخۆش بووم

یان بزەم گرت کە تووشی خراپە بوو،

30بەڵکو نەمهێشت مەڵاشووم گوناه بکات

بەوەی کە بە نەفرەتەوە داوای ژیانی ئەو بکات؛

31ئەگەر کەسانی ناو چادرەکەم هەرگیز نەیانگوتایە،

”کێ یەکێک دەهێنێت لە خواردنەکەی ئەیوب تێری نەخواردبێت؟“

32ئاوارەیەک لە دەرەوە شەوی بەسەرنەبرد،

دەرگای ماڵەکەم بۆ ڕێبوار کردەوە.

33ئەگەر وەک خەڵکی دیکە یاخیبوونی خۆم داپۆشیوە،

بە شاردنەوەی تاوانەکانم لە باوەشی خۆم،

34بەهۆی ئەوەی لە قسەی خەڵک ترساوم،

لە سووکایەتی پێکردنی خێڵەکان تۆقیوم،

لەبەر ئەوەیە کە بێدەنگم و لە ماڵەوە دانیشتووم.

35«خۆزگە یەکێک دەبوو گوێی لێم دەگرت!

ئەوەتا مۆری من، با خودای هەرە بەتوانا وەڵامم پێ بداتەوە؛

ئەوەی سکاڵا لە من دەکات با سکاڵانامەکەی پێشکەش بکات.

36بێگومان لەسەر شانم هەڵمدەگرت،

دەمبەست وەک تاج بەسەرمەوە.

37ژمارەی هەنگاوەکانی خۆم پێی دەگوت،

پێشکەشیشم دەکرد وەک بۆ فەرمانڕەوایەک.

38«ئەگەر زەوییەکەم هاواری کردووە لە دژی من و

هەموو هێڵی جووتەکانی بە فرمێسک تەڕ دەبێت،

39ئەگەر بەروبوومەکەی ئەوم بەبێ پارە خواردووە

یان گیانی کرێچییەکانیم کوژاندووەتەوە،

40با لە جێی گەنم دڕک بڕووێت و

لە جێی جۆ زیوان.»

وشەکانی ئەیوب تەواو بوون.