ئەیوب 19 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 19:1-29

قسەی شەشەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن و

بە قسە وردم دەکەن؟

3ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،

بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم.

4گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،

گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە.

5ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن و

شەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن،

6ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە و

تۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا.

7«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،

هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.

8ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،

تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم.

9شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی و

تاجەکەی سەرمی لێکردەوە.

10لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم و

هیوای منی وەک دار هەڵکەند.

11تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند و

بە دوژمنی خۆی دانام.

12پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن و

سەنگەریان لە دژی من لێدا و

لە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند.

13«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە و

ناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە.

14خزمەکانم وازیان لێ هێنام و

ئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم.

15میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،

وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن.

16بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،

هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە.

17بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم و

قێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم.

18تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،

کە هەستم، باسی من دەکەن.

19هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە و

ئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە.

20ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە و

بە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم.

21«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،

چونکە دەستی خودا لێی داوم.

22بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟

لە گۆشتم تێر نابن؟

23«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،

خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا،

24خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یان

بۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران.

25بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە19‏:25 وەک کڕینەوەی کۆیلەیەک بۆ ئازادبوون.‏ زیندووە و

لە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە.

26پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،

هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم.19‏:26 لە عیبری دەگوترێت (لە جەستەکەمەوە)، هەروەها هەندێک لە وەرگێڕانەکان بە (جەستەم هەیە کە خودا دەبینم) وەریانگێڕاوە.‏

27ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم و

چاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،

لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم!

28«ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،

چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“

29لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،

چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،

ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

約伯記 19:1-29

約伯的回答

1約伯回答說:

2「你們要折磨我多久?

用言語壓碎我到何時?

3你們侮辱我已有十次之多,

苦待我也不以為恥。

4即使我真有過錯,

也由我獨自承擔。

5你們若真要妄自尊大,

利用我的恥辱來指責我,

6也該知道是上帝冤枉了我,

用網羅套住我。

7我喊冤,卻無人回應;

我呼救,卻不見公道。

8上帝築起牆壘,阻斷我的路,

祂使黑暗籠罩我的路途。

9祂剝去我的榮耀,

摘走我頭上的冠冕。

10祂從四面攻擊我,直到我消逝;

祂把我的希望像樹一樣連根拔除。

11祂向我發烈怒,

視我為仇敵。

12祂的大軍蜂擁而來,

在我帳篷四周紮營,

將我團團圍住。

13「祂使我的弟兄遠離我,

我的熟人完全背棄我。

14我的親屬離開我,

我的摯友忘記我。

15我的客人和婢女都視我如陌路,

把我當作外族人。

16我呼喚僕人,他卻不回應;

我哀求他,他也不理睬。

17我妻子厭惡我的氣息,

我的手足都嫌棄我。

18連小孩子都鄙視我;

我一出現,他們就嘲笑我。

19我的密友都憎惡我,

我愛的人也反對我。

20我瘦得只剩下皮包骨,

我離死亡僅一線之隔19·20 我離死亡僅一線之隔」希伯來文是「我只剩牙皮逃脫」。

21「我的朋友啊,可憐我吧!可憐我吧!

因為上帝的手擊打我。

22你們為何像上帝一樣逼我?

為何吃了我的肉還不滿足?

23但願把我的話寫下來,

記錄在書卷上,

24用鐵筆和鉛鐫刻在磐石上,

直存到永遠。

25我知道我的救贖主活著,

最後祂必站在地上。

26我的皮肉雖然要朽爛,

但我必活著19·26 活著」或譯「在肉體之外」。見上帝。

27我要親自見祂,

我要親眼見祂。

我心中充滿渴望!

28你們說禍根在我身上,

還想繼續迫害我。

29你們自己應當畏懼刀劍,

因為烈怒會帶來刀劍的懲罰,

那時你們將知道有審判。」