ئەیوب 18 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 18:1-21

وەڵامی دووەمی بیلدەد

1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:

2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟

تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.

3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و

لەبەرچاوتان گێل بووین؟

4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،

ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و

تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟

5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و

گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.

6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و

چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.

7هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و

ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.

8بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،

جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.

9تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و

فاقە توند دەیگرێت.

10داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و

تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.

11بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و

هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.

12برسیێتی بڕستی لێ بڕی و

کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.

13نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،

یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.

14لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،

بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.

15ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،

گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.

16لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و

لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.

17یادەوەری لە زەوی نامێنێت و

لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.

18لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و

لە جیهان دەردەکرێت.

19نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،

نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.

20خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،

گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.

21ئەوە نشینگەی بەدکارانە و

ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 18:1-21

وەڵامی دووەمی بیلدەد

1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:

2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟

تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.

3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و

لەبەرچاوتان گێل بووین؟

4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،

ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و

تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟

5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و

گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.

6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و

چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.

7هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و

ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.

8بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،

جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.

9تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و

فاقە توند دەیگرێت.

10داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و

تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.

11بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و

هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.

12برسیێتی بڕستی لێ بڕی و

کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.

13نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،

یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.

14لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،

بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.

15ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،

گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.

16لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و

لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.

17یادەوەری لە زەوی نامێنێت و

لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.

18لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و

لە جیهان دەردەکرێت.

19نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،

نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.

20خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،

گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.

21ئەوە نشینگەی بەدکارانە و

ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»