ئەیوب 17 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 17:1-16

1ڕۆحم شکا،

ڕۆژگارم کوژایەوە،

گۆڕ چاوەڕێی منە.

2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و

ناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.

3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،

بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟

4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،

لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.

5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،

نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.

6«منی کردە پەندی گەلان و

بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.

7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،

هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.

8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و

بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.

9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و

ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.

10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،

بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.

11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.

لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم

12شەو دەکەن بە ڕۆژ،

لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.

13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و

لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،

14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“

بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“

15ئیتر ئومێدم کوا؟

کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟

16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟

ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»