ئەیوب 15 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 15:1-35

وەڵامی دووەمی ئەلیفاز

1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:

2«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە و

مێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟

3ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە و

بەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟

4بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت و

خەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە.

5بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و

زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.

6زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من،

لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن.

7«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟

یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟

8ئایا لە ئەنجومەنی خودا15‏:8 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.‏ گوێت گرتبوو؟

ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟

9چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین،

چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟

10پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە،

تەمەنی لە باوکت زیاترە.

11ئایا دڵنەواییەکانی خودا و

بە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟

12بۆچی دڵت دەتبات و

بۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە،

13بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت و

قسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟

14«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت و

لەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟

15ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات،

کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە،

16ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوە

دەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟

17«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە،

باسی ئەوە دەکەم کە بینیم،

18ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە و

ئەوانیش نەیانشاردووەتەوە،

19ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە و

هیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە.

20بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە،

ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە.

21دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و

لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت.

22لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛

چاوەڕوانی شمشێرە.

23ئەو وێڵە و دەبێتە نێچیری سیسارکە کەچەڵ،

دەزانێت کە ڕۆژی تاریکی نزیکە.

24تەنگانە و ئازار دەیتۆقێنن و

بەسەریدا زاڵن وەک پاشایەکی ئامادە بۆ پەلاماردان،

25چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت،

لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند،

26بە کەللەڕەقییەوە بەرەو ئەو ڕایکرد

بە قەڵغانە ئەستوور و بەهێزەکەیەوە.

27«هەرچەندە دەموچاوی بە چەوری داپۆشی و

ناوقەدی خۆی بە پیو15‏:27 پیو: واتا بەز.‏ ئەستوور کرد،

28بەڵام لە شارۆچکەی کاولبوو نیشتەجێ دەبێت،

لەو ماڵانەی کەسی تێدا ناژیێت و

خەریکن دەبنە کەلاوە.

29لەمەودوا دەوڵەمەند نابێت و سامانەکەی جێگیر نابێت،

دەستکەوتی لەناو زەویدا بەرفراوان نابێت.

30لە تاریکی دەرباز نابێت،

کڵپەی گڕێک پۆپکەکانی وشک دەکات و

بە فووێکی دەمی نامێنێت.

31جێی باوەڕ نابێت

بە شتی پووچ وێڵ دەبێت،

چونکە شتی پووچ دەبێت بە کرێیەکەی.

32پێش ئەوەی ڕۆژی خۆی تەواو بێت،

دەفەوتێت و گەڵاکەی سەوز نابێت.

33وەک ترێ پەسیرەکانی15‏:33 بەرسیلەکانی.‏ دەکەوێت و

وەک زەیتوون گوڵەکەی هەڵدەوەرێت.

34کۆمەڵی خوانەناسان چۆڵوهۆڵ دەبێت،

ئاگریش ڕەشماڵی بەرتیلخۆران دەسووتێنێت.

35بە ئاژاوە دووگیان بوون و خراپەیان بۆ لەدایک دەبێت،

سکیان پیلانی فێڵ و درۆ پێکدەهێنێت.»