ئەفەسۆس 6 – KSS & CRO

Kurdi Sorani Standard

ئەفەسۆس 6:1-24

دایک و باوک و منداڵ

1ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. 2﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.﴾ ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت 3﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.﴾6‏:3 دواوتار 5‏:16.‏

4ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.

کۆیلە و گەورەکانیان

5ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵپاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت، 6نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن. 7با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، 8چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد.

9ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات.

چەکی تەواوی خودا

10لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. 11بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، 12چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. 13بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. 14بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی6‏:14 جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا. بڕوانە ئیشایا 59‏:17.‏ ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، 15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی6‏:15 ڕاگەیاندنی مژدەی ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا.‏، 16لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. 17هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.

18بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە. 19نوێژ بۆ منیش بکەن تاکو هەر کاتێک دەمم دەکەمەوە قسەی گونجاوم بدرێتێ و ئازایانە نهێنی پەیامی ئینجیل ڕابگەیەنم. 20من لێرە باڵوێزی ئینجیلم، هەرچەندە لە پێناویدا کۆت و بەند کراوم، نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویست ئازابم بۆ قسەکردن.

سڵاوی کۆتایی

21تیخیکۆس کە برایەکی خۆشەویست و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح خزمەتکارێکی دڵسۆزە، هەموو شتێکتان پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ئێوەش هەواڵی من بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە خەریکی چیم. 22بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.

23لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، ئاشتی و خۆشەویستییەکی لەگەڵ باوەڕ بۆ باوەڕداران.

24نیعمەت لەگەڵ هەموو ئەوانە بێت کە بە خۆشەویستییەکی نەمر عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیان خۆشدەوێت.

Knijga O Kristu

Efežanima 6:1-24

Djeca i roditelji

1Djeco, slušajte svoje roditelje jer ste Gospodinovi i jer je tako pravedno. 2“Poštuj oca i majku!” To je prva od Deset Božjih zapovijedi, popraćena obećanjem: 3“Da ti bude dobro i da dugo živiš na zemlji.”6:2-3 Izlazak 20:12.

4A vi, očevi, ne ogorčujte svoju djecu, nego ih odgajajte Gospodnjom stegom i urazumljivanjem.

Robovi i gospodari

5Robovi, pokoravajte se svojim gospodarima sa strahopoštovanjem i služite im iskreno, kao Kristu. 6Nemojte raditi samo dok vas vide, samo da ugodite gospodaru, nego kao Kristovi robovi zdušno ispunjajte Božju volju. 7Služite dragovoljno kao da služite Gospodinu, a ne ljudima. 8Znajte da će Gospodin nagraditi svakoga tko čini dobro, bio on rob ili slobodan čovjek.

9I vi, gospodari, također tako postupajte prema robovima. Nemojte im prijetiti. Ne zaboravite da na nebesima imate istoga Gospodara i da on nije pristran.

Božja bojna oprema

10Budite ubuduće jaki u Gospodinu i u njegovoj silnoj moći. 11Navucite svu Božju bojnu opremu da se možete suprotstaviti đavolskim lukavštinama. 12Jer ne borimo se protiv ljudi od krvi i mesa, nego protiv nevidljivih zlih vladara i vlasti koji vladaju ovim našim mračnim svijetom; protiv zloduha koji borave u nebeskim prostorima.

13Zato stavite na sebe svu Božju opremu da se u zlo vrijeme uspijete oduprijeti neprijatelju i održati se kad sve nadvladate. 14Stojte dakle čvrsto. Opašite svoje bokove istinom. Obucite oklop pravednosti. 15Noge obujte u spremnost za evanđelje, za mir. 16U svemu imajte uza se štit vjere da njime možete ugasiti vatrene strijele Zloga. 17Uzmite kacigu spasenja i mač Duha, to jest Božju riječ. 18Uvijek i u svakoj prigodi molite se u Svetome Duhu. Budno i ustrajno se molite za sve svete.

19Molite se Bogu i za mene da mi dade prave riječi dok hrabro obznanjujem tajnu Radosne vijesti. 20Sada sam, zato što ju propovijedam kao Božji poslanik, u okovima. Molite se da i dalje o njoj govorim hrabro, kako valja.

Završni pozdravi

21Da biste znali što je sa mnom i kako mi je, sve će vam ispričati moj voljeni brat Tihik, vjerni sluga Gospodnji. 22Šaljem ga k vama baš zato da znate kako smo i da vas ohrabri.

23Draga braćo, neka vam Bog dade mir, ljubav i vjeru našega Boga Oca i Gospodina Isusa Krista. 24Neka je Božja milost sa svima koji ljube našega Gospodina Isusa Krista vječnom ljubavlju.