ئەفەسۆس 2 – KSS & SNC

Kurdi Sorani Standard

ئەفەسۆس 2:1-22

زیندووبوونەوە لەگەڵ مەسیح

1ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون 2کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. 3ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین. 4بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، 5ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. 6خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی ‏یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ‏ئاسمان دایناین، 7تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. 8لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، 9بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. 10ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.

مەسیح ئاشتیی ئێمەیە

11بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنەنەکراو» لەلایەن ئەوانەی پێیان دەگوترا «خەتەنەکراو»، ئەوەی لە جەستەدا بە دەست کراوە، 12ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون. 13بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.

14لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە‏ یەک‏، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند، 15بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا2‏:15 ڕێساکانی بێتاوانکردنی لە تەوراتدا بەلاوە نا، بڕوانە مەتا 5‏:17‏.‏، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان2‏:15 مەبەستی لە جولەکە و ناجولەکەیە.‏ مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت، 16تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد. 17مەسیح هات و مژدەی ئاشتیی بە ئێوە دا کە دوورن هەروەها ئەوانەش کە نزیکن، 18چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان2‏:18 بڕوانە ڕۆما 5‏:2.‏ هەیە بۆ چوونە لای باوک.

19بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا، 20لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە2‏:20 گرنگترین بەردی بناغە: بەردی قولینچک، بەردێکی گەورەیە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.‏. 21هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح. 22ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا.

Slovo na cestu

Efezským 2:1-22

Jako ostatní, a přece ne jako ostatní

1I vy jste kdysi byli pod kletbou, navždy odděleni od Boha svými hříchy. 2Stejně jako všichni ostatní jste podléhali moci nepřátelské Bohu, která se rozprostírá nad světem a dosud je činná v lidech, kteří se Bohu vzpírají. 3Právě takoví jsme bývali i my. Žili jsme si dle vlastní libosti, pro své vlastní sobecké zájmy a tak jsme propadli Božímu trestu jako všichni ostatní.

4Ale Bůh tak nekonečně milosrdný, miloval nás do té míry, 5že vzkřísil Krista, a tak nás, navždy ztracené pro naše hříchy, obdaroval novým životem. Jen Boží dobrotě máme co děkovat za tuto záchranu! 6Když vzkřísil Ježíše, vzkřísil s ním i nás, a když ho vyvýšil až do nebe, vyvýšil tam i nás. 7A teď může komukoliv předložit důkaz své přebohaté dobroty, patrné v tom, co pro nás Kristovým prostřednictvím vykonal.

8Je to skutečně milost, že jste zachráněni. Sami k tomu nemůžete přidat nic, než že s důvěrou přijmete, co Bůh pro vás učinil. 9Na své záchraně nemáte vlastní zásluhy. Je to Boží dar. Sami nemáme nic, s čím bychom se před Bohem mohli pochlubit. 10On sám z nás udělal to, co jsme, a schopnost k dobrým skutkům jsme rovněž dostali od něho. Proto je od nás samozřejmě právem očekává.

Kristova cesta k pokoji

11Pomyslete na to, čím jste kdysi byli. Pocházíte z národů, které židé pokládali za bezbožné a nečisté. 12S Kristem jste neměli nic společného, nevztahovala se na vás žádná zaslíbení daná vyvolenému národu, nebyla pro vás tudíž naděje. Bůh pro vás neexistoval. 13-14Nyní se situace zcela změnila: co pro vás dříve bylo nedosažitelné, to vám Kristovou zásluhou patří stejně, jako byste odjakživa k vyvoleným patřili. 15Kristus spojil to, co bylo nesmiřitelně rozděleno přehradou židovských zákonů, která dělila svět na dva tábory. Kristovou smrtí tato zeď padla a oba tábory, až dosud nepřátelské, byly spojeny v jednu Boží rodinu, v jedno tělo a tak konečně zavládl mír. 16-18Ježíšův kříž obě strany smířil s Bohem, a tak zmizelo i vzájemné nepřátelství. Proto teď máme možnost všichni předstupovat před Boha Otce.

Co je Boží chrám

19Nemusíte se už cítit jako vetřelci a přivandrovalci do Božího domu, jste plnoprávnými členy jeho rodiny. 20Proroci a apoštolové jsou základem, na němž stojíte; jeho ústředním kamenem je ovšem Kristus. 21On spojuje všechny své věrné v jeden duchovní chrám 22a vy také spoluvytváříte tento Boží příbytek.