زیندووبوونەوە لەگەڵ مەسیح
1ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون 2کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. 3ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین. 4بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، 5ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. 6خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین، 7تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. 8لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، 9بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. 10ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.
مەسیح ئاشتیی ئێمەیە
11بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنەنەکراو» لەلایەن ئەوانەی پێیان دەگوترا «خەتەنەکراو»، ئەوەی لە جەستەدا بە دەست کراوە، 12ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون. 13بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.
14لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە یەک، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند، 15بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا2:15 ڕێساکانی بێتاوانکردنی لە تەوراتدا بەلاوە نا، بڕوانە مەتا 5:17.، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان2:15 مەبەستی لە جولەکە و ناجولەکەیە. مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت، 16تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد. 17مەسیح هات و مژدەی ئاشتیی بە ئێوە دا کە دوورن هەروەها ئەوانەش کە نزیکن، 18چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان2:18 بڕوانە ڕۆما 5:2. هەیە بۆ چوونە لای باوک.
19بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا، 20لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە2:20 گرنگترین بەردی بناغە: بەردی قولینچک، بەردێکی گەورەیە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.. 21هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح. 22ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا.
靠恩典、憑信心
1你們從前死在過犯和罪惡之中。 2那時,你們隨從今世的風俗,順服在空中掌權的魔鬼,就是如今在一切叛逆上帝之人心中運行的邪靈。 3我們以前也在他們當中隨從罪惡的本性2·3 「罪惡的本性」希臘文是「肉體」。,放縱肉體和心中的私慾,與其他人一樣本是惹上帝發怒的人。
4然而上帝有豐富的憐憫,祂深愛我們, 5儘管我們死在過犯之中,祂仍然使我們和基督一同活了過來。你們得救是因為上帝的恩典。 6在基督耶穌裡,上帝使我們與基督一同復活,一同坐在天上, 7好藉著祂在基督耶穌裡向我們所施的恩慈,向後世顯明祂無可比擬的豐富恩典。 8你們得救是靠恩典,憑信心。這不是出於你們自己,而是上帝的禮物; 9也不是由於你們的行為,以免有人自誇。 10我們是上帝的傑作,是在基督耶穌裡創造的,為要叫我們做祂預先安排給我們的美善之事。
在基督裡合而為一
11因此,你們要記住,從前按照肉體來說你們是外族人,那些肉體上受過人手所行割禮的以色列人稱你們為「沒有受過割禮的」。 12那時,你們與基督無關,又不是以色列人,在上帝應許的諸約上是局外人,你們活在世上沒有盼望,沒有上帝。 13但你們這些從前遠離上帝的人,如今在基督耶穌裡,靠著祂所流的血已經被帶到上帝面前。 14因為基督耶穌親自給我們帶來了和平,以自己的身體拆毀了以色列人和外族人之間充滿敵意的隔牆,使雙方合而為一, 15並廢除了以誡命和規條為內容的律法制度。祂這樣做是為了在自己裡面把雙方造成一個新人,成就和平, 16並藉著十字架消滅彼此間的敵意,使雙方藉著一個身體與上帝和好。 17祂來傳揚這平安的福音給你們這些離上帝很遠的外族人,也給我們這些離上帝很近的以色列人。 18我們雙方都是靠著祂在同一位聖靈的引導下來到父上帝面前。
19從此,你們不再是外人或過客,你們與眾聖徒一樣是天國的子民,是上帝家裡的人了。 20你們已被建立在眾使徒和先知們的基礎上,基督耶穌自己是房角石。 21整座建築的各部分都靠祂巧妙地連接在一起,逐漸成為主的聖殿。 22你們也靠著祂被建造在一起,成為上帝藉著聖靈居住的地方。