ئیشایا 66 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 66:1-24

دادوەری و هیوا

1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئاسمان تەختی منە و

زەویش تەختەپێمە.

کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن و

لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟

2ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟

جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«من ڕوو لەمە دەکەم:

لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە و

لەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت.

3بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت

وەک ئەوەیە مرۆڤ بکوژێت،

ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو،

وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت66‏:3 لەوانەیە مەبەستی لە شێوازی قوربانیکردنی کەنعانییەکان بێت.‏،

ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات،

وەک ئەوەیە خوێنی بەراز پێشکەش بکات و

ئەوەی بخوور دەسووتێنێت،

وەک ئەوەیە بت بەرەکەتدار بکات.

ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد و

دڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو،

4هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم و

ترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم،

لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە،

قسەم کرد و گوێیان نەگرت،

بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد،

ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.»

5ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن،

گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن:

«براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە و

لەبەر ناوی من دەریانکردن،

بە تەوسەوە گوتیان: ”با یەزدان شکۆمەند بێت و

دڵخۆشی ئێوە ببینین!“

بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن.

6دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە،

دەنگە لە پەرستگاوە!

ئەمە دەنگی یەزدانە

سزای شایستەی دوژمنانی دەدات.

7«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو،

پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو.

8کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟

کێ وەک ئەمەی بینیوە؟

ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێت

یان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟

بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێت

چەندین منداڵی دەبێت.»

9یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم،

وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟

یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت،

سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت.

10«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم،

لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن،

ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن،

بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن.

11بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و

تێر و ئارام بن

هەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە و

چێژ ببینن.»

12سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:

«ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار و

شکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ،

جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن و

لەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن.

13وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات،

منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم،

بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.»

14جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت و

جەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات.

جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت،

بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت.

15ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت،

گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن،

تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە،

سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە.

16لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی

حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات،

ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.

17«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە ناوەڕاستی ئەوانە کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

18«من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.»

19یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن. 20هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن. 21هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

22یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت. 23لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت. 24«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以賽亞書 66:1-24

耶和華的審判

1耶和華說:

「天是我的寶座,

地是我的腳凳,

你們要為我造怎樣的殿宇?

哪裡可作我的安歇之處?

2一切都是我親手創造的。

這是耶和華說的。

我看顧謙卑、悔過、

對我的話心存敬畏的人。

3「至於那些任意妄為、以行可憎之事為樂、宰牛就像殺人、

獻羊羔就像打斷狗頸、

獻穀物就像獻豬血、

燒香就像頌讚偶像的人,

4我必重重地懲罰他們,

使他們遭遇自己害怕的事。

因為我呼喚,無人回應;

我講話,無人聆聽。

他們做我視為惡的事,

專行令我不悅的事。」

5對耶和華的話心存敬畏的人啊,要聽祂的話:

「你們的弟兄憎恨你們,

因為我的緣故而棄絕你們,

他們譏諷說,

『願耶和華得榮耀,

我們好看看你們的歡樂!』

他們必受羞辱。

6城中傳出喧鬧聲,

殿中也傳出聲音,

這是耶和華報應祂仇敵的聲音。

7錫安還沒有陣痛就分娩,

還沒有感到產痛就生下男嬰。

8誰曾聽過看過這樣的事?

一個國家能一日而生嗎?

一個民族能在剎那間產生嗎?

然而錫安剛開始分娩就生下了兒女。」

9耶和華說:「我既使她臨產,

難道不讓她分娩嗎?」

你的上帝說:「我既使她生產,

難道封閉她的胎嗎?

10「愛耶路撒冷的人啊,

要與她一同歡喜,為她高興。

為她悲哀的人啊,

要與她盡情歡樂。

11你們必在她舒適的懷抱裡得到滿足,

如嬰兒歡快地在母親懷中吮吸充足的奶汁。」

12耶和華說:

「看啊,我賜給她的平安如川流不息的江河,

使萬國的滾滾財富都歸給她。

你們必被她抱在懷中,

搖在膝上。

13母親怎樣撫慰孩子,

我也怎樣撫慰你們,

使你們在耶路撒冷得到安慰。」

14你們見到這些事,必滿心歡喜,

身體如青草一樣充滿活力。

耶和華必向祂的僕人彰顯大能,

向祂的仇敵發怒。

15看啊,耶和華要在火中降臨,

祂的戰車好像旋風。

祂要發烈怒,用火焰懲罰。

16因為耶和華要用火和劍審判世人,殺死許多人。

17耶和華說:「那些奉獻自己、潔淨自己的人一個接一個進園中祭拜假神,又吃豬肉、老鼠及其他可憎之物,他們必一同滅亡。 18我知道他們的所作所為和所思所想。我要召集萬邦萬民,使他們看見我的榮耀。 19我要在他們中間行神蹟,我要派一些生還者到他施普勒路德米設羅施土巴雅完各國,以及那些沒有聽過我名聲也沒有見過我榮耀的遙遠海島,在列國傳揚我的榮耀。 20他們必騎著馬、駕著車、坐著轎、騎著騾子或駱駝,把你們的弟兄從各國帶到我的聖山耶路撒冷,作為供物獻給耶和華,好像以色列人用潔淨的器皿把素祭帶到耶和華的殿中。這是耶和華說的。」 21耶和華說:「我要在他們中間立一些人做祭司和利未人。」

22耶和華說:「正如我造的新天新地在我面前長存,

你們的名字和後裔也必長存。

23每逢朔日和安息日,

世人都必來敬拜我。

這是耶和華說的。

24他們必出去觀看那些背叛我之人的屍體,

因為咬他們的蟲永遠不死,

燒他們的火永遠不滅,

世人都必厭惡他們。」