ئیشایا 63 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 63:1-19

ڕۆژی خودا بۆ تۆڵەسەندن و ڕزگاری

1ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێت

بە بەرگی سوور لە بۆزراوە،

ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوە

بە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟

«منم، بە ڕاستودروستی دەدوێم

مەزنم بۆ ڕزگاری.»

2بۆچی بەرگت سوورە و

بەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟

3«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو

بە تەنها گوشەرم پەستەوە.

لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،

بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.

جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا و

هەموو جلەکەم لەکەدار بوو.

4ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو و

ساڵی کڕینەوەی گەلم هات.

5تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،

سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،

بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،

هەڵچوونم پشتگیری کردم.

6بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،

بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،

خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»

نوێژ و ستایش

7باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،

کارەکانی کە شایستەی ستایشن،

بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.

باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،

ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی و

بەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.

8فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،

کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»

جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.

9لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و

فریشتەی ئامادەبوونەکەی63‏:9 مەبەستی لە ئەو فریشتەیە کە هەمیشە ئامادەیە لەبەردەمی یەزدان بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی.‏ ڕزگاری کردن.

ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،

بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن

هەموو ڕۆژانی کۆن.

10بەڵام ئەوان یاخی بوون و

ڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،

جا لێیان بوو بە دوژمن و

لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.

11ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،

ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.

کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستن

لەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟

کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆی

لەنێویان دانا؟

12کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موسا

هێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،

ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،

بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،

13ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟

وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،

14وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،

ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.

ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کرد

بۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.

15لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،

لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،

کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟

ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.

16بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،

ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت و

ئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.

ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،

لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.

17ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،

بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟

بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،

هۆزەکانی میراتەکەت.

18بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،

بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.

19ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،

ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،

وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 63:1-19

ڕۆژی خودا بۆ تۆڵەسەندن و ڕزگاری

1ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێت

بە بەرگی سوور لە بۆزراوە،

ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوە

بە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟

«منم، بە ڕاستودروستی دەدوێم

مەزنم بۆ ڕزگاری.»

2بۆچی بەرگت سوورە و

بەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟

3«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو

بە تەنها گوشەرم پەستەوە.

لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،

بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.

جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا و

هەموو جلەکەم لەکەدار بوو.

4ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو و

ساڵی کڕینەوەی گەلم هات.

5تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،

سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،

بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،

هەڵچوونم پشتگیری کردم.

6بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،

بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،

خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»

نوێژ و ستایش

7باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،

کارەکانی کە شایستەی ستایشن،

بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.

باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،

ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی و

بەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.

8فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،

کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»

جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.

9لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و

فریشتەی ئامادەبوونەکەی63‏:9 مەبەستی لە ئەو فریشتەیە کە هەمیشە ئامادەیە لەبەردەمی یەزدان بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی.‏ ڕزگاری کردن.

ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،

بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن

هەموو ڕۆژانی کۆن.

10بەڵام ئەوان یاخی بوون و

ڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،

جا لێیان بوو بە دوژمن و

لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.

11ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،

ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.

کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستن

لەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟

کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆی

لەنێویان دانا؟

12کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موسا

هێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،

ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،

بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،

13ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟

وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،

14وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،

ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.

ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کرد

بۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.

15لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،

لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،

کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟

ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.

16بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،

ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت و

ئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.

ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،

لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.

17ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،

بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟

بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،

هۆزەکانی میراتەکەت.

18بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،

بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.

19ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،

ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،

وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.