ئیشایا 57 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 57:1-21

1ڕاستودروستان لەناودەچن،

کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.

خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،

بەڵام کەس تێناگات

کە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە

بۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات.

2ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەر

دێتە ناو ئاشتییەوە،

لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە.

3«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،

توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە!

4گاڵتە بە کێ دەکەن؟

لە کێ دەم دەکەنەوە و

زمان درێژ دەکەن؟

ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون و

توخمی درۆ نین؟

5ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،

لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،

ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان و

لەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی.

6بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،

بێگومان ئەوان پشکی تۆن.

هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو و

پێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.

ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟

7جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،

بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت.

8لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەی

هێمای بتەکەتت داناوە.

پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،

سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.

پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،

حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،

ناموسی ئەوانت بینی.

9بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ57‏:9 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 28‏:3.‏ و

بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.

نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،

شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان!

10درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،

کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“

هێزێکی نوێت دۆزییەوە

لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.

11«لە کێ ترسایت و تۆقیت

وا ناپاکیت لەگەڵ کردم،

منت لە دڵت نەهێشتەوە و

لەبیرت کردم؟

ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگم

لە من نەترسایت؟

12من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،

کە هیچ سوودیان بۆت نییە.

13کاتێک هاوار دەکەیت،

با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!

بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،

تەنانەت شنەبا دەیانبات.

بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ من

دەبێت بە میراتگری خاکەکە،

کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.»

ژیاندنەوەی دڵشکێنراوەکان

14یەزدان دەفەرموێت:

«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!

کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.»

15خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،

ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:

«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،

هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام

کە دڵشکێنراون و بێفیزن،

بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.

16هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و

هەتا کۆتایی تووڕە نابم،

چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،

هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.

17لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،

لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،

بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.

18ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،

ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە،

19وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.

ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،

چاکیشی دەکەمەوە،»

یەزدان دەفەرموێت.

20بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون

کە ناتوانێت ئارام بێتەوە،

ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات.

21خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 57:1-21

1没有人关心义人的死亡,

没有人明白虔诚人的去世。

其实义人去世是脱离灾难。

2这些正直的人得享平安,

在坟墓里得到安息。

3耶和华说:“你们这些巫婆的儿子,

奸夫和妓女的孩子,

上前来吧!

4你们在嘲笑谁,

向谁吐舌头呢?

你们难道不是悖逆的儿女、

诡诈的子孙吗?

5你们在橡树下,在青翠树下以淫乱的方式祭拜假神,

在山谷中和石缝间杀儿女作祭物。

6你们把谷中光滑的石头当神明敬奉,

效忠于它们,

向它们浇奠献祭。

我岂能容忍?

7你们在高山上淫乱、献祭,

8在门后供奉神像。

你们背弃我,

脱衣上床跟它们肆意苟合,

与它们立约,

迷恋它们的床,

爱看它们的淫态。

9你们带着橄榄油和许多香料去拜假神,

差遣使者到远方,

甚至去阴间寻找神明。

10虽然遥远的路途使你们疲倦,

你们却从不放弃。

你们找到了新的力量,

所以没有晕倒。

11“你们惧怕谁,

以致对我说谎,

不把我放在心上,忘记我?

你们不再敬畏我,

是因为我长期沉默吗?

12我要揭露你们的所谓公义行为,

它们对你们毫无益处。

13当你们呼求的时候,

让你们收集的神像来救你们吧!

风会把它们刮去,

就是一口气也会把它们吹走。

但投靠我的必承受这片土地,

拥有我的圣山。”

主安慰痛悔者

14耶和华说:

“要修路,修路,铺平道路,

清除我子民路上的障碍。”

15那至高至上、永远长存的圣者说:

“我住在至高至圣之处,

但我也跟痛悔、

谦卑的人同住,

使他们心灵振作。

16我不会永远指责,

也不会一直发怒,

以免世人——我所造的生灵昏倒。

17他们贪婪的罪恶使我发怒,

我惩罚他们,愤怒地转脸不理他们,

他们却怙恶不悛。

18我看见了他们的所作所为,

但我还是要医治他们,

引领他们,

使他们和那些哀伤的人得安慰,

19使他们开口赞美。

愿远近各方的人都得到平安!

我要医治他们。

这是耶和华说的。

20然而,恶人就像波涛汹涌、

难以平静的大海,

海浪中涌出淤泥和污物。”

21我的上帝说:“他们必得不到平安。”