ئیشایا 52 – KSS & NIVUK

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 52:1-15

1ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە!

بەرگی هێزت لەبەر بکە،

ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز،

بەرگی جوانیت بپۆشە،

چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوت

خەتەنەنەکراو و گڵاو.

2ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە و

خۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە.

ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن،

کۆتەکانی ملت بکەرەوە.

3ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«بەخۆڕایی فرۆشران،

بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.»

4هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ،

لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.»

5یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟

«گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا و

فەرمانڕەواکانی دەلوورێنن،

بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیش

کفر بە ناوی من دەکرێت.

6لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن،

لەو ڕۆژەدا دەزانن

ئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.»

یەزدان دەفەرموێت.

7چەند جوانە لەسەر چیاکان

پێیەکانی مزگێنیدەران،

ڕاگەیەنەری ئاشتی،

مزگێنیدەری خۆشی،

ڕاگەیەنەری ڕزگاری،

ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن:

«خودات پاشایەتی دەکات!»

8گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن،

پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن،

بە چاوی خۆیان دەبینن

کاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن.

9ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم،

پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن،

چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات،

بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە.

10یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکات

لەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان،

هەر چوار لای زەویش

ڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.

11ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان،

جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە!

دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن!

لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە!

12بەڵام بە پەلە دەرناچن،

بە هەڵاتن ناڕۆن،

چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات،

خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە.

ئازارچێژتنی بەندەی یەزدان

13ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات،

بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت.

14وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما،

دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو،

وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو،

15ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن،

لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن،

چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن،

ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن.

New International Version – UK

Isaiah 52:1-15

1Awake, awake, Zion,

clothe yourself with strength!

Put on your garments of splendour,

Jerusalem, the holy city.

The uncircumcised and defiled

will not enter you again.

2Shake off your dust;

rise up, sit enthroned, Jerusalem.

Free yourself from the chains on your neck,

Daughter Zion, now a captive.

3For this is what the Lord says:

‘You were sold for nothing,

and without money you will be redeemed.’

4For this is what the Sovereign Lord says:

‘At first my people went down to Egypt to live;

lately, Assyria has oppressed them.

5‘And now what do I have here?’ declares the Lord.

‘For my people have been taken away for nothing,

and those who rule them mock,52:5 Dead Sea Scrolls and Vulgate; Masoretic Text wail

declares the Lord.

‘And all day long

my name is constantly blasphemed.

6Therefore my people will know my name;

therefore in that day they will know

that it is I who foretold it.

Yes, it is I.’

7How beautiful on the mountains

are the feet of those who bring good news,

who proclaim peace,

who bring good tidings,

who proclaim salvation,

who say to Zion,

‘Your God reigns!’

8Listen! Your watchmen lift up their voices;

together they shout for joy.

When the Lord returns to Zion,

they will see it with their own eyes.

9Burst into songs of joy together,

you ruins of Jerusalem,

for the Lord has comforted his people,

he has redeemed Jerusalem.

10The Lord will lay bare his holy arm

in the sight of all the nations,

and all the ends of the earth will see

the salvation of our God.

11Depart, depart, go out from there!

Touch no unclean thing!

Come out from it and be pure,

you who carry the articles of the Lord’s house.

12But you will not leave in haste

or go in flight;

for the Lord will go before you,

the God of Israel will be your rear guard.

The suffering and glory of the servant

13See, my servant will act wisely52:13 Or will prosper;

he will be raised and lifted up and highly exalted.

14Just as there were many who were appalled at him52:14 Hebrew you

his appearance was so disfigured beyond that of any human being

and his form marred beyond human likeness –

15so he will sprinkle many nations,52:15 Or so will many nations be amazed at him (see also Septuagint)

and kings will shut their mouths because of him.

For what they were not told, they will see,

and what they have not heard, they will understand.